په‌که‌که، ئه‌جێندا و سیاسه‌تی
April 30, 2017
وتار و بیروڕا
به ناوی کورده‌وه و به په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی چه‌ته‌یی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی تورکی عه‌له‌ویی که ئه‌جێندای ده‌ره‌کی جێبه‌جێ ده‌که‌ن، بووه‌ته چه‌کێکی ئیقلیمی به‌کارهێنراو بۆ دوژمنایەتیكردنی سیاسەت و ئامانجه‌کانی هەرێمی كوردستان و دژایەتیكردنی پرسی سەربەخۆیی، چونکه له ئه‌جێندا و سیاسه‌تی په‌که‌که‌دا سەربەخۆیی و ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە و كوردایەتی و بیری نیشتیمانپەروەری و مەفاهیمی نەتەوایەتی ئەو چەمكانەن که زۆر بە توندی لەدژی دەوەستنەوە و ئامادەن خوێن بڕێژن.
په‌که‌که به سیستمێکی شمولی دیکتاتۆری زۆره‌ملێی به تاپۆی ئاپۆگه‌ری دوای ئه‌وه‌ی به بێ ته‌قاندنی یه‌ک فیشه‌ک و بێ ئه‌وه‌ی شۆڕش بکه‌ن هه‌ندێک ناوچه‌یان له ڕۆژئاوا به کرێ له موخابه‌رات و سوپای سووریا وه‌رگرت، ده‌ستیانکرد به تیرۆرکردنی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیار و تێکۆشه‌ری کورد و هه‌ڕه‌شه‌کردن و کوشتن و گرتن و ئازاردانی که‌سانی شۆڕشگێڕ و چالاکوانی ڕۆژئاوا و هه‌ژموونی خۆیان سه‌پاندووه و ڕێگه ناده‌ن حزبه کوردییه‌کانی تر خه‌باتی سیاسی بکه‌ن و ده‌ریان ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زوڵم و خۆسه‌پاندنه و به‌و سیاسه‌ته سه‌رکوتکاری و تۆقاندنه چه‌ند ساڵه هیچ ڕوانگا و پڕۆژه‌یه‌کی عه‌مه‌لییان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ری دۆزی کورد نه‌بووه، بۆیه گه‌لی کوردیش له سوریا خه‌ریکه به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا.
په‌که‌که ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیاسه‌ت و نه‌هجی ڕۆژئاوا له هه‌رێمی کوردستان پیاده بکه‌ن و ده‌ستیان کردووه به ده‌ستوه‌ردان له کاروباری کوردانی ئێزیدی و شنگال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا چوونه ژێرباری عێراق و دروستکردنی حه‌شدی شه‌عبی و وه‌رگرتنی هاوکاری ماددی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هه‌روه‌ها ڕفاندنی کچان و مێرمنداڵانی ئێزدی که له‌ئێستادا بوونه‌ته کێشه‌یه‌کی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆ داهاتووی ناوچه‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی، هه‌روه‌ها به هاوکاری چه‌ند لایه‌نێکی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی سه‌ربازی و سیاسی خۆیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنووری باشور و ڕۆژهه‌ڵات بسه‌پێنن، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش باج و گومرگ له خه‌ڵکی وه‌رده‌گرن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هۆی هه‌بوونی باره‌گای چه‌کدارانی په‌که‌که له ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته کێشه بۆ خه‌ڵکی گونده‌کان و خه‌ڵکی به‌رده‌وام ترسی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیایان له‌سه‌ره،به هۆی بوونیانه‌وه له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک تاکو ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیوه زیاتر له (٥١٥) گوند ئاوه‌دان بکاته‌وه، که (١٧٧) گوند له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و (٣٤) گوند له سلێمانی و (٣٠٤) گوند له ده‌ڤه‌ری دهۆک و بادینانن.
له کاتێکدا ئه‌مانه مشتێکن له خه‌رمانێک سیاسه‌تی هه‌ڵه و له‌بار بردنی پرسی کورد، و زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن، به‌ڵام سه‌یره که هه‌ندێک حزب به سه‌رکرده و لایه‌نگر و نوسه‌ر و میدیاکانیشیانه‌وه ده‌هۆڵ بۆ په‌که‌که لێ ده‌ده‌ن! و دوو هێنده‌ی په‌که‌که موزایه‌ده و چه‌واشه‌کارییان بۆ ده‌که‌ن که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش ڕوون و ئاشکرایه که فشاری ئه‌و ده‌هۆڵ لێدانه له کوێوه‌یه.
ئه‌رێ لایه‌نگرانی ئه‌و حزبانه تا ئێستا ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروستنه‌بووه که حزبه‌کانیان ئه‌و هه‌موو خه‌بات و شه‌هیده‌یان له پێناو کوردستان و مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی دا،که‌چی ئێستا فرمێسكی تیمساحی بۆ پەكەكە دەڕێژن و چه‌پڵه بۆ سه‌رانی په‌که‌که لێ ده‌ده‌ن که هیچ بڕوایه‌کیان به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت و ئاڵای کوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای کوردستانیش نییه؟
سه‌نگه‌ر مسته‌فا