پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕەفتارە سیاسیە ناپەسەندەکانی

پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕەفتارە سیاسیە ناپەسەندەکانی
لە سەرەتادا دەمەوێت ئاماژە بو ئەوە بکەم کە پارتی کرێکارانی کوردستان هەر لە سەرەتای دروست بونییەوە تاکو ێیستا هەڵگری ئامانجێکی ڕۆن و ئاشکرا نەبووە سەرەتا دروشمی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانیان بەرز کردەوە و دواتر هەر زوو ئەم دروشمەیان هەڵوەشاندەوە و لێیی پەشیمان بونەوە ، هەڵگرتنی دروشمێکی لە ڕادەبەدەر گەورە زور گەورەتر لە قەبارەی خویان هەر چەندە هەر خودی خویان باوەڕیان بە دروشمەکەی خویان نەبووە بەڵام بو چەواشە کردنی ڕای گشتی کوردستان توانیان خەڵکێک لە دەوری خویان کوبکەنەوە و پەیوەندییان پێوە بکەن ،لە مێژە کورد گوتویەتی بلوک هەڵگرتن ئاماژەیە بو لێ نەدان وە هەر ئەمەش ئەمڕو لە ڕەفتارە سیاسیەکانی ئەم ڕێکخراوە سیاسیە ڕەنگی داوەتەوە و چۆتە نێو سەنگەری بەرەی دوژمنانی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و هەمو هەوڵێکیان ئەمڕو بو ئەوەیە شکەست بە هەوڵەکانی بەرەی سەربەخویی خوازی بهێنن بو بەرژەوەندی دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان.



شایانی باسە لە وتارێکی ڕابردوشمدا باسی ئەوەم کردووە کە pkk پارتێکی سیاسی نامویە و هاتووەتە نێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دا و بویە دەڵێم نامویە چۆنکە هەڵگری چەشنە ئایدولوژیاییەکی سیاسی توندڕەوانەیە کە هەر گیز ناگونجێت لە گەڵ ئەو کولتورە سیاسیەی کە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هەڵگری بووە و هەڵگرییەتی ، چونکە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان هەم لە خەباتی چەکداری و هەم لە حەباتی شارستانی دا لە چوار چێوەی پێوەرو پرەنسیبە نێودەوڵەتییەکان دا خەباتی کردووە وەک مافێکی ڕەوا ی هەر نەتەوەیێک بو بەرگریکردن لە مانەوەی خوی و ناسنامەکەی ، ئەو ئایدولوژیە سیاسیەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان پەیڕەوی کردووە ودەکات تا ئەمڕو و بو ئاییندەش ئەوەندەی کە لە خزمەت ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردو کوردستاندا بووە بە هیچ شێوەیێک نەیتوانیوە نەک هەر خزمەت بە دوزی ڕەوای نەتەوەییمان بکات بەڵکو لە هەمو قوناغەکاندا زیانی گەورەی بە جەستەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان گەیاندووە و دە گەیێنێت.



ڕەفتارە نا پەسەندەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕابردوو لە ێیستادا لەمپەر و کوسپ بونە لە بەردەم بەرەو پێشڤەچۆنەکانی مەسەلەی ڕەوای نەتەوەکە مان لە هەموو بەشەکانی کوردستان دا ،
پڕوسەی ئاشتیان شکەست پێ هێنا لە باکوری کوردستان بو بەرژەوەندی ئەجندای دەوڵەتێکی هەرێمی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا هەروەها پەیڕەو کردنی سیاسەتی تاکڕەوانەلە ڕوژئاوا و ڕەتکردنەوە و ڕاوەدونان و ڕفاند ن و کوشتن و گرتنی ئەندامان و لایەنگرانی حزبە سیاسیەکانی دیکەی ڕوژئاوای کوردستان وسوکایەتی کردن بە ئاڵای پیروزی کوردستان و جێ بە جێ کردنی ئەجندای سیاسی ئەسەد و مالیکی و تاران کە ئامانجی سەرەکی بریتی بووە لە ڕێگری کردن لە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان لە باشوری کوردستان و کێشە دروستکردن بو دەستەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە دەڤەری شنگاڵ لە کاتێکدا چەندین جار داوایان لێکرا بە سوپاسەوە ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن کەچی نەک هەر چۆڵیان نەکرد بەڵکو بیانوشیان دا دەوڵەتی تورکیا هەرێمی کوردستان بوردومان بکات و زیانی گیانیش لێبکەوێتەوە و چەندین پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان شەهید و بریندار بکرێن ، هەروەک چۆن بیانویان دا جەندرمەکانی تورک کە باکوری کوردستان وێران بکەن هەمان سیناریوش لە بەشەکانی دی جێ بە جێ دەکەن ئەمەش ئەو پەڕی خزمەت گەیاندنە بە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و ێیستا باشترین و بە هێزترین ئامراز بە دەست دوژمنانی دوزە ڕەواکەمانەوە پارتی کرێکارانی کوردستانە وەک ئەڵقە بە دەست بە کاریان دە هێنن بو بەرژەوەندی خویان وبەس.



ئەم ڕلکخراوە سیاسیە نە بڕوای بە مافی نەتەوەیی و نە بڕوای بە سەربەخویی کوردستان هەیەوە ئەمە هەر لە سەر زاری خویانەوە چەندین جار سەرکردە دیارەکانی pkk گوتویانەزور بێشەرمانە و ڕاشکاوانە ، کە دژی دروست بوونی دەوڵەتی کوردستانن و لە کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی
کوردستان دا بە توندترین شێوە دژی دەوەستینەوە و ناهێڵین دروست ببێت ، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە ئەم درفەتە زێڕینەی کە بو نەتەوەی کورد هاتوتە پێشەوە لە باری ببەن و دوزی کورد بگەڕێننەوە خاڵی سفر .



پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوبیرەکانی سیمای جوان و شارستانی کوردیان شێواندووە بە پەێڕەو کردنی تیرور ناوی کەوتوتە نێو لیستی ڕەشی تیرور لە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە کاتێکدا کولتوری سیاسی کورد کولتوری لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو دژی تیروریزم و توتالیتایزم و دیکتاتوریزمە .



بویە لە کوتایی دا دەڵێم کە پ،ک،ک پێویستە وەک خوی کە هەیە بە ڕای گشتی کوردستان بناسێندرێت تاچیتر نەتوانێت نەخوی و نە هاوبیرەکانی زیان بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەمان بگەیێنن و سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی بە تایبەت بو قوناغی هەستیاری ئەمڕو کە لە بەرژەوەندی کوردو کوردستاندایە پاڵپشتی و هاوکاری بکرێت وەک تاکە سیاسەت و ێستڕاتیژ بو ڕزگاری نەتەوەیی و نیشتیمانیمان بە یەکجاری.
Top