دوای 29 ساڵ هێشتا برینی جینۆساید ساڕێژ نەبووە
April 27, 2017
وتار و بیروڕا
یەكەم: كاتی ئەوەیە وانەی جینۆساید بخرێتە چوارچێوەی بەرنامەی خوێندنەوە.
دووەم: جینۆساید كەرەستەیەكی گرنگی بە دەوڵەتبوونە، پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بكرێت.
سێیەم: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەك میراتكەرەوەی دەوڵەتی پێشووی عێراق، بە فەرمی داوای لێبوردن لە گەلی كورد بكات، هاوكات جەخت كردنەوە لە دەوڵەتی عێراق بۆ قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان.
چوارەم: لەسەر ئاستی لۆكاڵی كۆدەنگییەكی نەتەوەیی لەسەر جینۆساید دروست بكرێت. بۆ نموونە كە یادی تاوانی جینۆساید دەكەینەوە، لە یەك كاتدا، یادەكە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان بگرێتەوە.
پێنجەم: بەنێودەوڵەتیكردنی تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید. پێویستە هەوڵەكانی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بن و بگەنە ئەنجام. لۆبی و ڕەوەندێكی سیاسی كوردی بەهێز لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە مەسەلەی ناساندنی جینۆساید دروست بكرێت.
شەشەم: جوانترین و باشترین وەفاداری بۆ خانەوادەی ئەنفالكراوەكان، زیندانی كردن و سزادانی ئەو سەرۆك جاش و مەفرەزە خاسە و موستەشارانەیە، كە لە ئەنفالی بەدناودا بەشداریان كردووە، ئەگەرچی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە ساڵی 2007 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ زیاتر لە 400 تۆمەتبار دەكرد، كە دەستیان لە تاوانی جنۆساید و ئەنفالدا هەبووە، بەڵام بەشێكی زۆر لەوانە تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراون.
حەوتەم: كاركردن لەسەر جینۆساید و ئەنفال تەنیا لە 14/4 نەبێت، بەڵكو كاركردن لەسەر ئەم پرسە، تەواوی لایەنە جۆراو جۆرەكانی، باگراوەندە فەلسەفی، فیكری و سیاسییەكەی، یەكێك بێت لە ئەركە بنەڕەتییەكانمان.