با بە یەک گوتاری سیاسی به رەو گشتپرسی بو سەربەخویی هەنگاو بنێیین

با بە یەک گوتاری  سیاسی به رەو گشتپرسی بو سەربەخویی هەنگاو بنێیین
دووژمنان و ناحەزانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان سەدان ساڵە هەڕەشەمان لێدەکەن وشتێکی نامو و تازە نیە، ئەگەر ئاوڕێک لە ساڵانی ڕابردوو بدەینەوە بومان ڕوون دەبێتەوە چۆنیەتی هەمو ئەو هەڕەشە و پەلامارانەی کە لە دژی دۆزی ڕەوای کورد کردویانە لە هەمو ڕۆیێکەوە .



شوڕش و ڕاپەڕینەکانی نەتەوەکەمان کە لە پێناو ڕزکاری و سەربەستی کوردو کوردستاندا بەرپا دەکران دوژمنانمان بە یێکەوە و بە پاڵپشتی کردنی یەکتر پەلاماری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانیان دەدا لە پێناو گەمارو دانی مەسەلەی ڕەوای کورد چۆنکە جورێکی بیر کردنەوەی سیاسی زاڵ بووە هەر لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ بەسەر نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی دەڤەرەکەماندا کە هەرگیز ناتوانن دان بە مافە ڕەواکانی غەیری خویان دا بنێن و بە تایبەتیش کورد ئەمەو سەرەڕای گوڕانکاریەکانی کە لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا هاتونەتە ئاراوە بەڵام بیری سیاسی ئەم نوخبە سیاسیانە ی زوربەی هەرە زوری دەوڵەتە عەرەبی و ێیسلامیەکان نەگۆڕاوە و لە نکۆڵی کردن لە مافی ڕەوای کورد بەردەوامن وکاریگەری ێیدولوژی سیاسی و مەزهەبی بەسەریاندا زاڵە کە ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە لە سەر دوزی ڕەوای کورد لەم ناوجەیەدا.



ێێمەی کورد پێویستە زور لوژیکیانەی لە ڕەوشی سیاسی دەڤەرەکەمان و حیهان تێگەیشتنێکی باشمان هەبێت و هەڵەکانی ڕابردوشمان ڕاست بکەینەوە لە هەمان کاتدا ، نەک هەڵەکان دووبارە بکەینەوە ،پلانێکی توکمەمان هەبێت بو بونیاتنانی داهاتووی نەتەوە ستەمدیدەکەمان چۆنکە چارەنوسمان یەک چارەنوسە و سیاسەتی ێینکاری مافەڕەواکانی کوردیش بەردەوامە .



لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە ئایا ێێمەی کورد لە باشوری کوردستان کە بەرەو سەربەخویی هەنگاو دەنێیین توانیومانە لە ئاست ئەم ڕەوشە سیاسیە هەنوکەییەدا بین یان بە پێچەوانەوە؟



بو وەڵامی ئەم پرسیارە دەڵێم نەخێر سەرەڕای ئەوەی کە سەرۆک بارزانی بە سیاسەتی حەکیمانە و دیبلوماسیەتێکی سەرکەوتووانە توانی پێگەی کورد لە سەر ئاستی جیهانی دا زور بە هێزتر بکات و سۆزی دەوڵەتە زلهێزەکان بو لای مەسەلەی کورد ڕابکێشێت بەڵام لە بەرامبەردا بە داخەوە بە هوی بیرکردنەوەی تەسکی حزبی هندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتی نەک هەر هاوکار نەبوون لە گەڵ ڕێزدار بارزانی دا بەڵکۆ کەوتنە ژێر کاریگەری ئەو ئاراستە سیاسیەی کەدژ بە سەربەخویی کوردستانە کە لە لایەن چەند وڵاتێکی هەرێمی بەڕێوەدەچێت هەتا کۆ ێیستا ئەمەش بووە هوی دروست بوونی لەمپەر لە بەردەم ئەو هەمو هەوڵانەدا کە بو بەرەو پێشەوە بردنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان درابوون و ددرێن.



لە ڕاستی دا هەڵەی گەورەی ئەو لاباڵو کەسایەتیانە ئەوە بووە و ئەوەیە کە لە سەر بنەمای بیری تەسکی حزبی سەیری کەسایەتی هێژا بارزانییان کردووە و دەکەن . سەروک مەسعود بارزانی بە ئامانجی ڕزگاری گەلەکەی و نیشتیمانەکەی هەوڵە سیاسی و دیبلوماسی و سەربازییەکانی خوی داوە ودەدات، بارزانی خەمی نەتەوەو نیشتیمانێکی لەسەر شانی خوی داناوە و دادەنێت و خاوەن پێگەیێکی نێودەوڵەتی بەرزو بە هێزە ، لە جیاتی دژایەتی کردنی بارزاانی کە هەڵگری ئامانجێکە تەعبیر لە لە ڕزگار بوونی یەکجارەکی گەل و وڵاتەکەمان دەکات لە ژێر دەستی و کوێلایەتی دەبوایە پاڵپشت و هاوکار بونایە لە بەرەو پێشەوە بردن و سەرخستنی ئەم پڕۆژە نیشتمانیە پیروزەدا بەڵام هەرچەند دژایەتی پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستان بکرێت پێم وانیە بتوانن تێدا سەرکەوتن بەدی بهێنن چۆنکە ئەمڕو مسەلەی کورد لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا بویتە مەسەلەیێکی سەرەکی و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی داجێگەی بایەخە، دوژژمنان وەک جاران ناتوانن بە ویستی خویان پەلاماری کوردو ناسنامەکەی بدەن و ئەجندای سیاسی خویان بسەپێنن بەسەر کورد و کوردستاندا وە هەر ئەم باسکردنەی کە سەباڕەت بە ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفڕاندوم لە پێناو ڕاگەیاندنی سەربەخویی دا بە شێوەیێکی ڕاشکاوانە خوی لە خوی دا ئاماژەیێکی ڕۆنە لە سەر ئەوەی کە ئەمڕو پێگەی دوزی کورد بووەتە پێگەیێکی نێودەوڵەتی و بەهەند وەرگیراوە و وەردەگیرێت و سیاسەتی ێینکار و دارو دەستەکانیانیش گەر بە خویاندا نەچنەوە زەرەرمەندی یێکەم دەبن لە داهاتودا.


لە کوتایی دا ئەوە دەڵێم کە ئە رکێکی نیشتیمانیە لەم ساتە وەختە هەستیارەدا بە یەک گوتاری سیاسی خومان ئامادە بکەین بو ئەنجامدانی گشتپرسی بو سەربەخویی باشوری کوردستان تاکو ئەم هەڵە زێڕینەش لە دەست نەڕوات و ێێمەش وەک هەر نەتەوەیێکی خاوەن دەوڵەت دەوڵەتی خومان هەبێت وەک مافێکی ڕەوای گەلەکەمان.
Top