ریفراندۆمەکەی سایتی خەندان

ریفراندۆمەکەی سایتی خەندان
سایتی خەندانی خۆشەویست وەک ئەرکێک و بۆ تێگەشتن لە هەڵوێستەکان، لەسەر گشتپرسی بۆ سەرەبەخۆیی کوردستان ریفرادۆمێکی ئەنجام داوە، هەرچەندە لە ریفراندۆمەکە دەنگێ (بەڵێ) دوو بەرامبەری دەنگی نەخێرە و ئەوەش چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە دەنگە نەخێرەکان چەندی کەم بن، ئەو پرسیارە درووست دەبێ کە دەبێ کێبن ئەوانەی تام و چێژ لە ژێردەستەیی وەردەگران و بە ناخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگ دەدەن؟ دەبێ کێبن ئەوانەی دژی ئازادی خۆیان دەوەستن و حەز دەکەن بە زەلیلی و ریسوایی بژێن؟ ئەو خاوەن نەخێرانە بە نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان زۆر پرسیاری تریان لەسەر خۆیان درووست کردووە و مەگەر هەر خۆیان بتوانن وەڵامیان بدەنەوە.
Top