ئەو كاتەی كە زۆڵە كوردەكان پ،ێش شۆرەشگێرەكان دەكەون وڵامەك بۆ كامیار و كەریمی و قانعی فەرد ....
April 24, 2017
وتار و بیروڕا
ئەگەر ئەو راپرسی و ریفراندۆمە بە خۆڵ لە چاوی خەڵك كردن دەزانن دەتوانن پێم بڵێن كام پرۆسە قانع تان دەكات بۆ ئەوەی كە دانی پێیا بنێن.ئایا پرۆسەی ئاوارە بوون و دەربەدەر بوونی 1991 و شیمیایی هەلەبجە و ئەنفالەكانی گەرمیان و بارزانتان گەرەكە یان لە سەیدارەدانی لاوەكانتان لە زیندانەكانی تاریكی مهاباد و قزڵحصار و ئورومییە،یان گەرانەوە بۆ سەرەتاكانی شەست و دوبارەكردنەوەی رۆژەكانی جاشایەتیتان گەرەكە؟
ئایا ئەگەر ئەو ریفراندۆمە بە تیجارەت دەزانن و بە رەوای دەزانن برینی بودجە و موچەی پێشمەرگە بە رەوا دەبینن دەنگی بۆ دەدەن؟
ئایا ئەگەر ئەو راپرسییە بە رەوا نازانن شەرعییەت دان بە حەشدی وەحشی بە یاساییی و بە رەوا دەزانن ؟
ئەگەر ئەوانە بەرەوا دەزانن فەرموون ئەوە رێگاتان بەڵم هیچ كات خۆتان مەكەن بە كەیخودای گەلی شۆرەشگێر و پێشمەرەی كۆڵنەدەری كوردستان چوون ئەوان لە پێناو نەهێشتنی هەموو ئەوانەی سەرەوە مەیدانی خەبات و بەرخودان و بەرەی دیفاع لە نامووس و كەرامەتی نیشتمان یان هەڵبژارد بەڵام ئێوە كام بەرەتان هەڵبژارد؟؟؟
بێشك بەرەی ماڵكی و حەشدی شیعی و ....دوبارەكردنەوەی جاشایەتی