بە پشتیوانی خوا، سەرۆك بارزانی، میللەتی كورد گەیشتن بە ئاواتی سەربەخۆیی نزیكە
April 22, 2017
وتار و بیروڕا
میللەتی كورد خوێنی بەخشی و گیانی فیداكرد و رووبەرووی چەكی ئابڵوقەی ئابووری بۆوە تا گەیاندنییە ئەم قۆناغە چارەنووسسازە .ئەمڕۆ كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە بەرهەمی عەقڵ و لۆژیكی سەردەمییانە هەیە، دوور لە موزایەدەی راگەیاندنەوە، ئەوەی سەركردایەتی ئەم دۆخە ئاڵۆز و دژوار و پڕمەترسییەی پێ دەكرێت، تەنیا بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە كە زۆر حكومەتە پێشكەوتوو زلهێزەكانی جیهانی بەرەو هاوكاریكردنی پێشمەرگە راكێشاوە و كوردستانیش لە راگەیاندنی دەوڵەت نزیك بووەتەوە، گەلی كوردستان هەر كاتێك یەكڕیز و تەبا بوون، دەستكەوتەكانیان گەورە بووە، بە پێچەوانەشەوە هیچی دەست نەكەوتووە. لە دەستدانی سەقامگیری و ئارامی كوردستانیش خزمەت بە دۆخەكە و هیچ حزب و سیاسەتمەدارێكی كوردستان ناكات.ئەگەر بە بەووردی سەیری فەلسەفەو سیاسەتی پارتی و سەرۆك بارزانی بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە ڕابردوو ئێستادا جیاوازی لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی ویستویەتی ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی بەوپەڕی ئازادی لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی سیاسـی تێڕوانینو فكرەی جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی كە نەیتوانی ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی مێژوو بریتیە لە نیشاندانی ڕویی ڕاستەقینەی كۆیی ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی جوانو پڕاو پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی دەست لەناو دەست وەك یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی و ماندوبونی برا پێشمەرگەكان و ڕوحی گەشی شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری هەوڵە بەردەوامی سـەرۆك بـارزانی،ئەو كێشەو گرفتە ناوخۆیانەی كە لەم دوایەدا لە نێوان حزبەكاندا دروست بوون بیخەنە لایەك،چونكە هەموو ئەم كێشانە قابیلی چارەسەرو گفتوگۆ كردنن نەیكەن بە مەرجی پێشوەختە بۆ پشتگیریكردن لە ڕاپرسی، پێویستە بەدەم بانگەوازەكەی جەنابی سەرۆكەوە بچن كە لە بارەی ڕاپرسیەوە ئاراستەی كوێی لایەنەكانی كردوە بۆ ئەوەی تێكڕا بتوانن میللەتی كورد لەو نەهامەتی و مەینەتیەی سەدان ساڵە تێیكەوتووە دەرباز بێ و ئاییندەیەكی ڕۆشن و بۆ جیلی تازەو داهاتومان بنیادبنێین و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی سـەربەخۆ.
قارەمانی ، گیانفیدایی شەونخوونی ، ئازادیخوازی و سەربەست ژینی پێشمەرگە و بە تایبەت لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو ، رووبەرووبوونەوەی و جەنگی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و تێكۆشان لە پێناو ئازادی و مرۆڤایەتی نەك تەنیا بۆ نەتەوەی كورد بە ڵكو بۆ هەموو جیهانی ئازاد و مرۆڤایەتی شانازی تۆمار كرد و تێكۆشاوە .بەهۆی بەشداری كارایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی رووبەرووبوونەوەی داعشدا ، كورد لە سەر ئاستی جیهاندا پشتگیری باشی بەدەست هێناوە و هێزی پێشمەرگە رەوایەتی بەرچاوی لە نێوان چەندین دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان مسۆگەر كردووە.سەركەوتنی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە داعش وای كرد كە تەنانەت وڵاتانی جیهانیش گرنگی زیاتر بە هەرێمی كوردستان بدەن و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.هندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەهۆی بوێری كورد و پێشمەرگە بایەخی تایبەتی بە بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ كوردی داوە و كونسوڵگەری خۆی لە هەولێر كردۆتەوە