بەرەو ڕیفڕاندوم لە پێناو سەربەخویی دا
April 21, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە یێکەمین جارە لە بەشێکی کوردستان ئەوها بە شێوەیێکی ئازادانە گەلی کوردستان دەرفەتێکی لەم چەشنەی بو بڕەخسێت و هەنگاو بەرەو ئەنجامدانی گشتپرسی بهاوێژێ لە پێناو سەربەخویی باشوری کوردستاندا بە هوی ئەو وەرچەرخانە سیاسیە هەنوکیانەی کە هاتونەتە پێشەوە چ لە سەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا یان هەرێمایەتی و عیڕاقی و نێوخویی دا ، بویە پێویستە هەمو هەوڵێکمان بو ئەوە بێت پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستان خێراتر بکەین کە ئەمەش پەیوەستە بە بڕیاردانی گەل لە ڕاپرسیەکی سەرتاسەری را دەنگی لە سەر بدرێت و گومانیشی تێدانیە کە هەموو کوردو کوردستانییەکی دڵسوزو نیشتیمان پەروەر لەگەڵ سەربەخویی باشوری کوردستاندایە وە زوربەی ڕاپزسیەکان لەم بارەوە ئەوەیان دەرخستووە کە زورینەی هەرەزوری گەلی کوردستان لە گەڵ سەربەخویی کوردستاندان.
گەلی کوردستان دوای سەد ساڵ و زیاتریش لە لایەن بیری شووفینیستی دەوڵەتانی ناوچەکەوە و لە سەرەوەی هەموشیانەوە ئەوانەی کە کوردیان وەک نەتەوە و کوردستانیان وەک خاک بەسەر خویاندا دابەش کردووە نەک هەر مافەڕەواکانی کوردیان زەوت کردووە بەڵکو هەتاکو ئەمڕوش ێینکار لە بوونی کورد دەکەن و ڕێگرن لە بەردەم هەنگاوەکانی کورددا وە ئەگەر لە ڕابردودا بویان چوبێە سەر ئیتر ئەمڕو ناتوانن وەک جاران ڕاستەوخو پەلاماری کوردودوزە ڕەواکەی بدەن چۆنکە ئەمڕو دوزی کورد خاوەن پێگەیێکی نێودەوڵەتییە و گەیشتوتە ئاستێک کە ئیتر بەبێ چارەەرسەر مانەوەی دوزی کورد لەم ناوچەیەدا سەقامگیری سیاسی و ئاشتی و ئارامی ئەستەم دەبێت چۆنکە کورد لەم بەشەی کوردستاندا هەم دژی تیرورە بە هەمو شێوازەکانیەوە و هەم هەڵگری گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە و ئەوەشی بو هەموو مروڤایەتی سەلماندووە بویە سەربەخو بوونی کوردستان بێجگە لەوەی کە دوزی کوورد لە ژێر دەستی و زوڵم و ستەمکاری ڕزگار دەکات لە هەمان کاتیشدا وەک زەرورەتێکیش خوی دردەخات بو کۆمەڵکای نێودەوڵەتی کە تاکە فاکتەری سەقامگیری سیاسی و ئەمنیەت و ئارامی دەبێت لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
ڕێبازی پیروزی بارزانی ڕێبازێکە هەر وەک چۆن لە سەدەی ڕابردودا هەڵگری هەمو ئەو بەها و خەسڵەتە جوانانەبووە کە تەعبیر لە داپەروەری و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و بە هێز کردنی گیانی لێبوردەیی و بەرگری کردن لە کەڕامەت و ناسنامەی کوردو کوردستان بووە کە هەتاکۆ ێستاش بەدەوامە لە پاراستنیاندا پێویستە بو بونیاتنانی ژیانێکی سیاسی و کومەڵایەتی ئاسودە و بەختەوەر ئەم ڕێبازە پیروزە بگوازیننەوە بو ناو چڤاکی خومان چۆنکە تاکە ڕێبازە کە هاوبەشییەکی هیناوەتە ئاراوە لە گەڵ کومەڵگای نێودەوڵەتی و پشتگیری دوزی کورد دەکەن.
هەوڵەکانی ڕێزدار سەرۆک بارزانی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دا بە گشتی لە گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان و پیشاندانی سیمای جوان و شارستانی باشوری کوردستان کاریگەرییەکی یەکجار ئەرێنی دروستکردووە لە سەر سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دوزی ڕوای گەلەکەمان بویە ئەمڕو کە باشوری کوردستان باس لە ئەنجامدانی گشتپرسی دەکات بو سەربەخویی کوردستان بە دڵنیاییه وە ئەوان دژی ناوەستنەوە و پشتگیریش دەکەن .
لە کوتاییدا سیاسەتی ێینکار جا چ لە سەر ئاستی هەرێمایەتی بێ یان عیڕاقی و نێوخوی شکەست دێنێت و ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان سەردەکەوێت و ئەو سەردەمە بە سەرجووە دوژمنان و ناحەزان جارێکی تر بتوانن ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان بڕوخێنن و ئەوەی کە دەبێە ئەرک لە سەر شاننی سه ربەخویی خوازان ئەوەیە کە پاڵپشتی هەوڵەکانی بارزانی بین لەم ڕووەوە وەک تاکە چارەسەر بو ڕزکاربونی یەکجارریمان لە دەست دوژمنان و ناحەزانی گەل و وڵاتەکەمان.