كاتی ئاواكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە..
April 19, 2017
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان لە سەر دەستی بارزانی ئاوا بوو تا كورد و كوردستان لە ژێر سەیوانێكدا گردببوونەوە فێری بیرو هزری نەتەوەیی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرین بین و دژی داگیركەران بوەستینەوە و بە ئازادی بژین و هەمیشە پێداگری لە سەر مافێكی رەوا بكەین كە دەیان ساڵە لە لایەن داگیركەرانەوە نكۆڵی لێدەكرێت ئەویش گەراندنەوەی سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی دەوڵەتی كوردستانە .ئەمڕۆ كوردستان بۆتە جێگای سەرنجی هەموو جیهان و تاكی كورد و پێشمەرگەی كوردستانی فێری بوێری و چاونەترسی كرد بۆ ئەوەی هەرگیز تاكی كورد لە هیچ شتێك سڵ نەكات و بوێربێت، گەر ئێمەی نەوەی ئەمڕۆی كوردستان هەموو پێكەوە بێ جیاوازی ڕەنگەكان بە ڕێكاری مێژوویی و ئەو بناغەیەی بارزانی كوردستان خزمەت بكەین دڵنیام كە هیچ هێزێكی دوژمنی گەلی كورد جورئەت ناكات لە بەرامبەر كوردستان بوەستێت و سەنگەری هەبێت، بارزانی هەموو كات دوژمنی خیانەت و خیانەتكاران بووە و یەك لە وتەكانی لە دژی خیانەت فەرمویەتی "ئەگەر كوردایەتی گرانە خیانەت نەكردن ئاسانە" دوژمنانی گەلی كورد و ڕژێمی ئەو كاتەی عێراق چەندین جار پیلانیان دژی بارزانی گێڕا بۆ دوورخستنەوەی و لەناوبردنی خۆشبەختانە هیچیان سەری نەدەگرت بە هۆی بوێری و ژیریی بارزانی و دڵسۆزی شۆڕشگێڕانی دەوروبەری و هەموو شۆڕشگێڕان بارزانیان وەك ڕابەری گەلی كورد داناوە و ئێستاش وەك ڕابەر و باوكی ڕوحی نەتەوەی كورد دادەنرێت.ئەمرٍۆش دوای 71 ساڵ خەباتی بێوچان رێبوارانی ئەو رێبازە و ئاڵاهەڵگری كوردستان سەرۆك مسعود بارزانی پێداگر و داكۆكیكارە تا بەدیهێنانی ئامانجە گەورەكەمان .
سەرۆك مسعود بارزانی لەسەرئاستی هەرچوار پارچەكەی كوردستان و لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بە گشتی بێ وێنەیە، ئەمەش راستییەكی شیرینە بۆ نەتەوەكەمان و دۆستەكانمان و هەروەها تاڵیشە بۆ دوژمنان و نەیارانمان، چونكە ئەو نەك هەر سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بەڵكوو تاكە مەرجەعی نەتەوەی كورد و هەموو نەتەوەو ئایین و ئایینزاكانی ترە كە لە كوردستاندا و لەگەڵ كورد بە تەبایی و برایانە دەژین، هەمووان لەسەر هەر رووداو و گۆڕانكارییەك كە لە ناوچەكەدا رووبدات، چاوەڕوانی هەڵوێست و بڕیاری سەرۆك بارزانی دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆ را و بڕیاری ئەو، دوایین قسەش هەر بۆ بارزانییە. ناوی سەرۆك بارزانی، ناوی پێشمەرگە وەكو سیمبوڵی ئازایەتی و خۆڕاگری و پارێزەری مرۆڤایەتی، بووەتە ناوێكی جیهانی و هەموو دونیا شانازی پێوەدەكات، بەتایبەتی لە شكاندنی هەیمەنە و ئەفسانەی داعش پێشمەرگە تاكە هێزی زەمینییە كە بەدرێژایی نزیكەی 1500كیلۆمەتر رووبەڕووی داعش جەنگاوەو تێكیشكاندووە. داعشێك كە هیچ پرەنسیپ و رێساو یاسایەكی سەربازی پەیڕەو ناكات و بەبیرێكی تاریك و وەحشیگەری و بە پەیامی مەرگ و تۆقاندن مامەڵە لەگەڵ نەیارەكانیدا دەكات، بەڵام لەبەرامبەر هێز و توانا و ئیرادەی پێشمەرگە خۆی نەگرت و خۆی راناگرێت. پێشمەرگە لە هەموو سەردەمەكاندا بەرگری لە حەقانییەت و ئازادی و دیموكراسی كردووە. سەرۆك بارزانیش هەر لەمنداڵییەوە چەكی پێشمەرگایەتی كردۆتەشان و تائەمڕۆش شانازی بە پێشمەرگایەتی و ناوی پێشمەرگەوە دەكات و لەشەڕی دژی داعشیشدا هەر لەسەرەتاوە سەرپەرشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و لەناو سەنگەرەكاندا لەگەڵ پێشمەرگەدا شان بە شان مایەوە تا گەورەترین سەركەوتن لە مێژوویی كوردستان تۆمارٍ كرد..
بارزانی نەمر كاری لە سەر ئاواكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان كردووە تا گەێشتۆنە سەرۆك مسعود بارزانی. ئاواتی بارزانی باوك بوو بە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان و ئاواكردنی دەوڵەتێكی كوردی لە ناوچەكە، ئەم ئاواتە لە مێژینەی بارزانی نەمر بوو، چوارچێوە سیاسی و جیۆپۆلۆتیكیەكەی ئەو دەوڵەتە كوردییە لە بیری بارزانی نەمر بوو، بەڵام ئەمرۆ سەرۆك بارزانی خەریكە هێڵەكان بەیەكە دەگەیەنێت. لە كاتێكدا كارەكتەرە سیاسیەكانی تری هەرێم لە بری دەستگیرۆی بارزانی بكەن لەو پڕۆسەیە، بە دەیان جۆر هەوڵی دورست كردنی بەربەست دورست كردنن لەبەردەم ئەم پڕۆسەیە. لە نێو هەموو سیاسیەكانی كورد تەنیا سەرۆك بارزانی توانی ئەم دەرفەتە بۆ كورد بقۆزێتەوە؟ واتە كارێك بكات زۆرترین سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی دونیا لە ماوەی ئەو ساڵە بۆ هەرێمی كوردستان كێش بكات، دیبلۆماسیەتی كورد بباتە قوناغێكی زۆر پێشكەوتو تر.ڕێگای سەرخۆبوون ڕێگایەكی دوور و درێژ و پڕ لەهەورازو نشواییە، رێگایەك نیە گوڵ ڕێژ كرابێ بۆیە هەم قوربانی دەوێت و هەم یەك ڕیزی نیشتیمانی دەوێت، هەمیش ئیراد ەو بووری سیاسی پێویستە، جوولەكەكان كە لە دوای ساڵی1945 بریاریاندا ببنە خاوەن دەوڵەت و كیانی تایبەت بەخۆیان،بۆیە ئێستا ئەو دۆسییەی لە دەست ،پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی دایە ، دەبێت گشت كورد و هێزە سیاسییەكانی پشتیوانی بكەن بۆ گەیاندنی كورد بەو مافەرٍەوایە..