ئەردۆغان بێ منەتە

ئەردۆغان بێ منەتە
*کاتی خۆی بارزانی زۆر گوتی با پرۆژەی ئاشتی بەردەوامی هەبێت پەکەکە قازانجی زۆری کرد و ٨٠ کورسی بەدەستهێنا بەڵام نەزانینی وای کرد کە سەرجەم کورسیەکانی لەدەست بدات و کارت پەرلەمانی سوتا.

*پێشووتر ئەردۆغان زۆر پێویستی بە پەکەکە و دەنگی پارتی دیموکراتی گەلان و جەهەپە هەبوو، بەڵام دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا و پرسی ریفراندۆم ئەردۆغان باڵا دەست بویەوە ئێستا هیچ منەتێکی بە وان نەماوە ئەمەش هەڵەی سیاسەتی نەزانینی هەدەپە کە نەیزانی ئەو هەڵە بۆخۆی بقۆزێتەوە.

*بەشێکی زۆری سەرکردایەتی هەدەپە ئێستا لە زیندانەکانی تورکیان و کاراکتەرە سیاسییەکانیان لە جیاتی ئەوەی خەباتی سیاسی بکەن لە زیندانەکان چاوەڕوانی بریاری دادگا دەکەن بە پێچەوانەوە گروپی داودوگەشەپێدان تادێت خۆیان بەهێز دەکەن سیاسەتی هەرزەکارانەی وای کرد کە سەرکردایەتی کورد لە باکوور بەم دەردە بچێت.

*ئەردۆغان، بەیەک پەیامی سکایپ سەرجەم خەڵکی تورکیای هێنایە سەر شەقام و بەرگریان لە دەسەڵاتەکەی کرد ئێستاش بە پەیامەکانی شەقامی تورکیای بۆ دەستوور وروژاند لە کاتێکدا شەری پەکەکە و خەندەقەکانیان لە باکوور وای کرد کە شەقامی کوردیان لەدەست بسەندرێتەوە و خەڵک بە پەیامەکانیان نەجولێت ئەگەرنا پەیامی سەرکردایەتی پەکەکە زۆر توندتر بوو لە ئەردغان بەڵام کارانەوەیان بەهێز نەبوو خەڵک پشتی تێکردن.

*ئەوەی جێگای سەیر بوو لە ناوچە کوردییەکانی باکووری کوردستان خەڵکێکی زۆر دەنگیان بەبەڵێ بۆ دەستوور دابوو لە کاتێکدا ئەمە پەیامێکە بۆ هەڵەی سیاسی پەکەکە لە باکووری کوردستان کە نەیتوانی ئەوە فەراهەم بکات کە دەسەڵاتی تورکیا کردی بەپێی راپرسیەک لەو ناوچە کوردیانەی سوپای تورکیای لێیە دەنگی زیاتر بەبەلێ دراوە نیشانەی ئەوەیە کە هێشتا خەڵکێکی زۆر هەی لە باکوور لەگەڵ ئەو سیاسەتەی پەکەکە نییە و رەتی دەکاتەوە و پشتیوانی لە حکوومەتی تورکیا دەکەن.
Top