یەكهەڵوێستی و یەككخستنی ماڵی كورد فاكتەری گەیشتن بە سەركەوتنی یەكجاری

یەكهەڵوێستی و یەككخستنی ماڵی كورد فاكتەری گەیشتن بە سەركەوتنی یەكجاری
ئەوەی بە درێژایی دیرۆكی رزگاریخوازی كوردستان نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان كاریان لە سەری كردووە و بەردەوامن لە سەری دروستكردنی ناكۆكیی و ناتەباییە لە نێوان ریزەكانی میللەتی كورد ئەویش بە مەبەستی رێگریكردن لە گەیشتن بە مافەرەواكانی و لە نێوانیاندا پرسی مافی چارەیخۆنووسین و سەربەخۆیی كوردستان .لە هەر تاكێكی كورد بپرسی ئایا سەربەخۆیی كوردستان ئامانجتە؟ بێگومان دەڵێت بەڵێ‌. كەواتە بۆ ئەوەی بگەین بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان دابمەزرێنین، پێویستمان بە ئیرادەیە، چونكە ئیرادە وەرچەرخان دروست دەكات كە پێشتر مرۆڤ بە ئەستەم پێی دەگەیشت یاخۆ عەقڵی پێی دەشكا، بۆیە دروستبوونی ئیرادە لای گشت تاكێك و بەرپرسان، كۆمەڵگە بەرەو ئاقارێك دەبات، ئەو ئەگەرانەی دێنە بەردەمیان زۆر بە ئاسانی بەسەریدا سەردەكەون و ئەگەر دەگۆڕن بۆ كردار.یەكهەڵوێستی و یەككخستنی ماڵی كورد. فاكتەری گەیشتن بە سەركەوتن یاخۆ گەیشتن بەو ئامانجەی هەوڵی بۆ دەدەیت، بریتییە لە یەكگرتوویی و یەكهەڵویستی، چونكە پایەكانی گەیشتن بە سەربەخۆیی یا دروستبوونی دەوڵەتی كوردی پتەوتر دەكات، بۆیە تا زیاتر سەر بكەوین بەسەر پایەكاندا، ئەوەند هێزمان زیاتر دەبێت لەسەر پایەكان، ئەگەر پایەكان بە جوانی و بەهێزیی پێكەوە نەبەستینەوە، بێگومان لە نیوەی رێگەدا تووشی داڕمان دەبین، ئەم خاڵە پێویستییە پێمان دەڵێ كاتێك دەتانەوێ سەربەخۆ بن، پێویستە ناوماڵتان یەك بخەن، چونكە تا زیاتر نزیك بینەوە لە سەربەخۆیی بەرپرسیاریەتی زیاتر دروست دەبێت لەسەر دەسەڵاتداران و دوژمنانیش كاری زیاتر دەكەن لەپێناو سەرنەكەوتنی ئەو پرۆسەیە، بۆیە یەكگرتوویی لەم قۆناغەدا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستترە، بۆ ئەوەی زاڵ بین بەسەر گشت ئەو كۆسپ و ئاستەنگانەی دێنە بەردەم سەربەخۆیی كوردستان، چونكە تێكدان زۆر ئاسانترە لە دروستكردن، گرنگە پەند لە رابردووی خۆمان و مێژوومان وەربگرین كە روون دیارە یەكنەگرتنمان هەموو كاتێك داڕمانی ئاواتەكانی گەلی كوردی بەدوای خۆیدا هێناوە .بۆیە یەكهەڵویستی و تەباییمان دەبێتە هۆی سەركەوتنی یەكجاری میللەتی كورد و سەربەخۆیی كوردستان .
گەلی كوردستان ماوەی سەدەیەكە خەون بە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانەوە دەبینن بەتایبەتی دوای ئەوەی كە وڵاتە زڵهێزەكان لە پاشماوەی دەسەڵاتی عوسمانی هیچ دەوڵەتێكی كوردیان دانەمەزراند و بەڵێنیان نەبردە سەر. هێشتا تەنگژە سیاسییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەواو نەبوون ، بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە كە دوای تێكشكانی یەكجارەكی داعش ، راپرسی گشتی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەنجام بدرێت. هەرێمی كوردستان گەیشتۆنەتە ئەو قەناعەتەی كە تەنها بژاردە كە لە گەڵ عێراقدا مابێت ، سەربەخۆیی هەرێمەكەیانە.بەو پێیەی ژمارەی دانیشتوانە پێنج ملیۆن و نیوەكەی هەرێمی كوردستان و بەردەوامی پەیوەندییە گرژەكان لەگەڵ عێراق ناتوانرێت هەتا هەتا درێژەیان هەبێت.هەروەها ئێستا بەغدا ئیتر گرنگی بە مافەكانی كورد لە عێراقدا نادات.بەغدا دەیەوێت هەرێمی كوردستان پاشكۆ و ژێر دەستی بێت ، بەڵام كورد ئەمەی رەت كردۆتەوە ، هەروەها رێكەوتن بۆ مانەوە لە چوارچێوەی عێراق شكستی هێناوە و كورد بیر لە جیابوونەوە دەكاتەوە .دوای جەنگی جیهانی یەكەم ، هاوپەیامان وڵاتە جوان و شاخاوییەكەی كوردستانیان بەسەر توركیا ، سووریا ، عێراق و ئێرانیان دابەشكرد.ئێستا بزواتی كوردانی عێراق گوڕتر بووە كە هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێن بەتایبەتی كە هەر لە ساڵی 1991 یەوە هەرێمی كوردستان وەكو دەوڵەتێكی سەربەخۆ كاروبارەكانی ڕاپەراندووە.هەروەها ئەمرۆ ، هەرێمی كوردستانی عێراق شوێنێكی هەرە ئارامە لە عێراقدا كە باوەشی بۆ كەمینە ئایینی و نەتەوەییەكانی دیكەی عێراق كردووە كە لە ترسی داعش روویان لەم هەرێمە كردووە.
مێژوویی سەڵمێنەری ئەو راستییە كە پارتی و بارزانی هەمیشە سەڵمێنەری ئەو رٍاستییەكە لە پێناو گەیاندنی كورد بە مافەرەواكانی رووبەرووی گەورەترین مەترسیی بۆتەوە .قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە هەر دوو قۆناغەكەدا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەن كە ئەم راستییە دەردەخەن، شایانی باسە پارتی و بارزانی لە گەرمەی شەڕی سارددا كە رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانیان دەكرد لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، پارتی و بارزانی مەزن رووبەرووی هەموو ئەو تەحەدایانە بوونەوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە هەردوو بلۆكەوە بلۆكی شەرق و بلۆكی غەرب، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی و عێراقیشدا كە لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ درابوو و لە كۆتایی بە سەركەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كۆتاییهات، چونكە سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی نەمر لەوكات و ساتەدا هەم لە لایەك لە سالی 1970 دا توانی چۆك بە دوژمنانی كورد دابنێت و هەم هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە لە ساڵی 1975 بەشداربوون لە پیلانی رێككەوتنامە خیانەتكارانەی جەزائیر یەك لە دوای یەك رووخان و لەناوچوون ئەوە كە سەربەرز مایەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بوو هەتاوەكو ئەمرۆ،كەوا خەریكە دەگاتە وێستگەی كۆتایی خۆی كە سەربەخۆیی كوردستانە. بەڵێ پارتێكی خۆراگر و دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر بۆ نەتەوە و وڵاتەكەی دەبێتە ئامانجی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان، چونكە دۆزی نەتەوەیی كورد دوژمنانیش زۆر لەوە بە ئاگان ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا لەسەر دەستی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەدیدێت لەبەر ئەوەی كە هەرگیز پارتی و بارزانی نه سازش دەكەن لەسەر مافە رەواكانی كورد و نە سەردادەنوێنن بۆ دوژمانن و ناحەزانی كوردو كوردستان.
Top