حزبەکان مەڕەنجێنن

حزبەکان مەڕەنجێنن
با لە حزبەکەی خۆمەوە دەست پێبکەم
کادیرانی پارتی ئەگەر رێگای باسکردنی رێبازی بارزانی نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانیان لێ بگری، دەمیان دەبێتە تەڵەی تەقیو و پێت دەڵێن: تۆ دەرگای چوونە ناو سەروەریەکانت بە رووی ئێمەدا داخستووە, ئێمەی پارتی لەو دوو جوانیە زیاتر چیمان هەیە و نابینی هەموومان چاوەڕوانی جەنابی سەرۆک بارزانین بزانین چیمان بۆ دەکات.
ئەگەر لای کادیرانی پەکەکە بڵێی: شێری ئاڵام و بە با دێم و دەڕۆم+++ هەر کاتێ بای هەڵنەکا پارچێک پەڕۆم (هەژار موکوریانی)
وەک گای ئیسپانی بەر قۆچت دەدەن و ئەگەر بۆیان بکرێ لە هەر چوار پارچەی کوردستان ناهێڵن کزە بایەک هەڵبکات.
لای هەڵسووراوانی بزووتنەوەى گۆڕان باسی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بکەی دەڵێن: کورد کێشەی گشتپرسی و سەربەخۆیی نییە و کێشەی پرسێتی و نەبوونی مووچەی هەیە، ئەگەر بۆیان بکرێ بە کۆمەڵ راپێچی بەغدامان دەکەنەوە و لەبەر دەرگای ماڵی نوری مالیکی دەستەسڕی سواڵمان پێ رادەخەن.
ئەگەر کادیرانی یەکێتی بفڕن و بچنە پشتی هەوران، باسی باڵیان لەلا بکەی وەک ئەوەی باڵیان بشکێنی کتوپڕ دەکەونە سەر زەوی.
لەلای بانگخوازانی کۆمەڵی ئیسلامی بڵێی: ئەی رەقیب، ئەگەر لەبەر نەیارە ئیسلامیەکانیان بوێرن، سورەتی (تبت یدا ابی لهب وتب)ت بۆ دەگۆڕن و دەڵێن: تبت یدا ابی ئەی رەقیب وتب.
لای بانگخوازانی یەکگرتووی ئیسلامیش باسی عەبدولفەتاح سیسی بکەی، بۆیان بکرێ هەزار سیسی ژەهری خنکێنێەرت بە گەروودا دەکەن.
Top