حاکمە غەیبەکەی سلێمانی

حاکمە غەیبەکەی سلێمانی
زۆر کەس لە بێئاگاییەوە دەڵێن: یەکێتی و لەناو یەکێتیش ماڵی مام جەلال و ماڵی برایم ئەحمەد حاکمی رەهای شاری سلێمانین، زۆر کەسیش بێ ئەوەی بیر بکەنەوە دەڵێن: بزووتنەوەی گۆڕان و نەوشیروان مستەفا حاکم و بڕیار بەدەستی سلێمانین، ئەرێ ئەو خەڵکە بۆ واز لە هەڵبەستنی تۆمەت و بوختان ناهێنێ؟! کەی ماڵی مام جەلال و ماڵی برایم ئەحمەد و نەوشیروان و گۆڕانۆکە حاکمی سلێمانین! حاکمی رەهای سلێمانی، بڕیار بەدەستی بێ ئەملاوئەولای سلێمانی، قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێرانی و حەشدی شەعبی عێراقییە، هەر بۆیەش فراکسیۆنەکانیان لە بەغدا حەشدی شەعبیان بۆ بە یاسایی کرد.
Top