هەموو رێگەكان بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانمان تاقیكرانەوە بەس شكستیان هێنا ، تەنیا سەربەخۆیی ماوە ..

هەموو رێگەكان بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانمان تاقیكرانەوە بەس شكستیان هێنا ، تەنیا سەربەخۆیی ماوە ..
لە ساڵی 1921 عێراق بە هەموو جۆرە شێوازی فەرمانرٍەوایی ، هیچ كاتێك باوەری بە سیستەمی دیموكراسی و فرەیی نەبووە بە تایبەت میللەتی كورد كە خاوەن خاك و كەلتوور و نیشتیمانی خۆیەتی و بەز زۆر بە عێراقی دروستكراوەیی بەرژوەندی زڵهێزانەوە لكێنراوە .كورد گشت رێگەكانی شەرٍ وئاشتی تاقی كردەوە تا كو بتوانێت مافەكانی لە چوارچێوەی عێراق مسۆگەر بكات ئیتر بە ماددەی دەستووری بێت یا سیاسی و گفتگۆ بەڵام تا بە ئەمرٍۆ بەغدا دانی بە كورد و مافەكانی دانەنا . ئەم واقیعەی ئەمرو كە لە عێرا ق هاتۆتە كایەوە،تاكو بەغدا لە سەر ئەم عەقلیاتە بێت و ئەم عەقلیەتە پەیرەو بكات ئەوە ئەستەمە ئەم ناوچەیە ئاشتی ئارامی بە خویەوە ببینێت.هەر چەندە هەرێمی كوردستان ئاشتیو ئازادی ئاسایش بەرقرارەو لەسایەیی ئەو سیاسەتە راست و دروستە كە سەركردایەتی كورد پەیرەو دەكات لە كوردستان مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوەو بە یەكسانی،بویە لە سەرئێمە وەكو نەتەوەی كورد ئەبێت ئەم مێژویە هەمیشە لە بەر چاو بگرین و بریارە راست و دروستە كە بدەین و كە ئەویش سەربە خوی كوردستانە پشت گیری لە سەرۆكی نەتەوەیەمان جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین و پرۆژە نەتەویەكەی چەندین سالەی سەربخەین بۆ ئەوەی بگەینە ئاواتە مێژینەكەمان تاكو جارێكی تر هیچ حكومەتێك نەتوانێت ئەم مێژوویە دوبارە بكاتەوە و بۆیە دوای ئەو هەموو ماڵوێرانییە و كارەساتەی كە رژێمە یەك لە دوای یەكەكان بە هی ئێستاشەوە بە سەر میللەتی كورد هێنرا ، ئێستا ئەو قۆناغە چارەنووسسازەیە كە تێیدا میللەتی كورد بریار لەسەر مافی چارەنووسی خۆیی كە سەربەخۆیی كوردستان بدات .
ئەو دەستكەوت و شانازییانەی كە بەدەستهاتوون بێهودە نین بەڵلكۆ ئەنجام و بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی سەدەیەكە و هەروەها خوێنی شەهیدان و كیمیاباران وئەنفاڵ و كۆچرٍەو و زیندان و ئابڵوقەی ئابووری و سەدان پیلانگێری نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و نێو خۆییە ، بۆیە پێوستە هەمووان بە دڵ و گیان ئەو هەڵە مێژووییە بپارێزین .ئەو دەرفەتە مێژوویی زێرٍینەی كە ئەمرٍۆ بۆ كورد لە ناوچەكە هاتۆتە پێش، كە گۆڕانكاری گەورە بەڕێوەیە، دەبوایە هەموو لایەنە سیاسییەكان كاریان لەسەر یەك گوتاری و یەك بەرنامەی كردبایەوەو هەموویان یەك ئامانجیان هەبوایە، ئەویش سەرخستنی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەداخەوە بەرژەوەندی هەندێك كەس و لایەن و رق و كینەی هەندێك لایەن زاڵ بووە بەسەر بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوایەتی، كە روون‌و ئاشكراشە ئەوانەی بەردی گەورە هەڵدەگرن، نیشانەی ئەوەیە كە ناتوانن رابوەشێنن، لەم قۆناغەدا هەرێمی كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی هەیە‌و پڕۆژە ستراتیژیەكانی‌و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان هەیە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ئەو لایەنانە بە خۆیاندا بچنەوەو بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و لەسەر هەموو ئەو بابەتانە رێك بكەون، كە بوونەتە ئاستەنگ لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا. ئەوەی گرنگە پاراستی دەستكەوتەكان و بریاردانە لە سەر مافی سەربەخۆیی كوردستان.

پێشمەرگە و شەهیدان بەگیان و خوێنیان شانازی و سەروەریی و سەرفرازییان بۆ نەتەوەی كورد تۆمارٍ كرد و ئەوەی ئێستا رۆحی بەرزە فریان لە چاوەروانیدایە بەیەكهەڵوێستی و یەكریزی بەدی هێنانی ئاواتی لەمێژینە كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە هاوشێوەی گشت نەتەوەكانی تری ئەم جیهانە. ئەم ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد، بەڵام مخابن بۆ ناوخۆیی كوردمان لەكاتێكدا سێ ساڵە ڕووبەڕوی قەیرانێكی قورسی دارایی بوینەتەوە و لەهەمان ساتی ئەم قەیرانە دڕەندەترین دوژمنی جیهان تیرۆرست ڕووبەڕووی كوردستانمان بۆتەوەن بەڵام بەپێچەوانەی ئەمانەوە سەركەوتن لەدوای سەركەوتن بەدەست هێنراوە، جگە لەمە دیسان كێشەی ناوخۆیی بۆ دروستكردنی ئاژاوەیی و خۆفڕزكردنی حزبێك لەبەرانبەر حزبێكی تر ناشرین ترین سیاسەت بەرانبەر یەكتر دەكەن و كارە پیرۆزەكانی سەرۆك بارزانی لەسەر پارتی حساب دەكرێت و پەیوەستی دەكەن بەیەكەوە. هەروەها قسەكردن و بەرۆك گرتنی حزبێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان چی زەمێكی هەیە بەناوی خۆپیشاندان و باناوی ناڕەزایی پیلان و بەرنامەی بۆ دابنرێت بەتایبەتی یاخود ئەمە كردەوەی چاك و سەربەخۆیی بۆكوردستان دەهێنێت، هیوادارم و دڵنیاشم لەوەی لەداهاتووی نزیكدا كوردستان و خەڵكی كوردستان مێژوویەكی تر دەنوسنەوە و لەسەر دەستی سەركردەی پێشمەرگە سەرۆك بارزانی سەربەخۆی ڕادەگەیەنرێت

ئەو وڵات و نەتەوەیەی كە پێش سەدەیەك بە زۆری لە لایەن زڵهێزانەوە بە سەر چەند وڵاتێكی داگیركەردا دابەشكرا چیتر ئامادە نییە ، ژێر دەست بێت و لە ئێستاشدا بارودۆخێكی گونجاو هاتۆتە ئارٍاوە تاكو كورد ئەو مافەزەوتكراوە بە ئیرادەی خۆی بگەرێنێتەوە و بێتە رێزی وڵاتانی خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ. دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بەسەر جوگرافیایی ‬ ‮‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و هەموو جیهاندا دێت و ناوی‮ ‬كوردستان بە فەرمی‮ ‬دەكەوێتە سەر نەخشەی‮ ‬جیهانی‮.‬ ‬بە دامەزراندنی‮ ‬ئەو دەوڵەتە،‮ ‬ئەندامێكی‮ ‬دیكە لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان زیاد دەبێت و ئاڵاكەی‮ ‬لە بارەگای‮ ‬سەرەكیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكاندا دەشەكێتەوە‮.‬ ‬زمانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬فەرمی‮ ‬كە زمانی‮ ‬كوردییە‮ ‬،‮ ‬دەچێتە ریزی‮ ‬زمانە فەرمییە جیهانییەكان و‮ ‬،‮ ‬وەك زمانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬،دیپلۆماسی‮ ‬،ئابووری‮ ‬،‮ ‬بازرگانی‮ ‬و فەرهەنگی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت‮.‬ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬دیكە دەبێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬كە هەڵگری‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردییە و خاوەنی‮ ‬خاك و زمان و مێژوو و كولتووری‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و جیاوازە لە هەموو نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە و جیهان‮.‬ ‬لەرووی‮ ‬جیۆپۆلیتیكییەوە،‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان شوێنێكی‮ ‬گرنگ و ستراتیژی‮ ‬هەیە و كەوتۆتە نێوان چەندین دەوڵەتی‮ ‬فرە نەژاد و نەتەوە و چەندین جەمسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬جیاوازەوە‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬هەردوو جەمسەری‮ ‬سوننە و شیعە كە لە ململانێیەكی‮ ‬سەدان ساڵەدان لەپێناو فراوانخوازی‮ ‬جیۆگرافی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و‮ ‬مەزهەبییدا،‮ ‬هەربۆیە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان وەك شارستانێتییەكی‮ ‬نوێ لە ناوچەكەدا‮ ‬،دەتوانێت‮ ‬یاریچییەكی‮ ‬بەهێزبێت و بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬كوردستانییان سیاسەتێكی‮ ‬درووست و عەقڵانی‮ ‬پەیڕەو بكات‮.‬ ‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە شایەتی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەئێستادا عێراقێكی‮ ‬دیكەیە و نموونەیەكی‮ ‬ناوازەیە لە كولتووری‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬ئایین و نەتەوەو پێكهاتەكان‮ ‬،‮ ‬كەواتە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستێكی‮ ‬دیكە‮ ‬بۆ پەیڕەوكردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و پێكەوەژیان‮ .بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە واز لە بیری تەسكی حیزبایەتی و خۆپەرستی بێنین و پشتیوانی ئەو كاروانە مێژووییە بكەین كە سەرۆك بارزانی پێشەنگ و ئاڵاهەڵگرە لە پێناو بەدەسهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ،چونكە كوردبوون و كوردایەتیمان بێ‌ سەربەخۆیی مانا نابەخشێت ..
Top