دایک و باوکی نیشتمانپەوەر ! ئایا ئاگات لە منداڵەکەت ھەیە؟ ( سایکۆلۆژیای پەروەردەیی و سیاسەت)

دایک و باوکی نیشتمانپەوەر ! ئایا ئاگات لە منداڵەکەت ھەیە؟ ( سایکۆلۆژیای پەروەردەیی و سیاسەت)
دایک و باوکە نیشتمانپەوەرەکان باش دەزانن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی دەست و شانە پۆڵاینەکانی ئێوە و باب و باپیرە نەمرەکانتان، و خوێنی ھزاران شەھیدە، و یادگاری شەونەخونیی ھەموومانە، نەک ھی گۆچانێکی جادووگەرانە. کام ویژدانی زیندوو ھەیە ھەموو ئەوە ب فێڕۆ بداتن، مەگەر شێتێک نەبێ؟ بەڵام بەداخەوە ھەن کەسانێک ھەوڵی بۆ دەدەن. ئایا تو نابینی و ئاگات لەوە ھەیە ھەندێ کەس بەنیازن ئەو کارە و خیانەتە بە کۆڕ و کچە قوتابیەکەی تو بکەن؟ ئەوان ل جیاتی فێری خۆشەویستی خۆیان و یەکتری و باب و باپیرانیان، و کوردستان و پێشمەرگە و نەتەوە و خاک و نیشتمان و سەرۆکە پێشمەرگە و دیپلۆماسی و بوێر و خاوەن مێژوو و خەباتگێڕەکەیان بکەن، بەردەوام ب مەھانە و ناوی جیاواز و ب وشە و چەمکی وەکی " گەندەڵی، پارەی گۆمرک و پەترۆڵ، پەرڵەمان و پەککەوتنی حکومەت و سیاسەت و فلان و فیسار و ...ھتد"، مێشکیان پڕ دەکەن و ئەوان فێری ڕق و کینە و ناحەزی کەس و لایەنەکان دەکەن؟ باشە ئایا تو دەزانی قوتابی پێویستی ب مێشکێکی سادەیە، تاکو بتوانێ بخوێنیتن و فێر ببیتن، نەک ھەموو کات بیر لەو جۆرە شتانە بکاتن، ئەو شتانەی کە ھەمووی بابەتی سیاسین، و سیاسەتکردنیش لە شوێنێکی وەک کوردستان، کە خاوەن سەدان دوژمنە، ئاسان نیە، و لە ڕاستیدا زۆر شت وەھا نیە وەک ئەوەی ھندێ کەس باسێ لێوە دەکەن و بە ھەڵە دەیگێڕنەوە.
دایک و باوکی نیشتمانپەروەر ! باش بزانە ئەو شێوازەی پەروەردکردنی منداڵەکانتان گەورەترین گۆرزە لە دژی زەحمەت و ماندیبوونەکەتان، لە لایەک و پاشان کاریگەرییەکی خراپ لەسەر گەشەیان دکاتن و لە داھاتوو دا ئاستی خۆڕاگری ( مەناعە) سایکۆلۆژیان کێم دەکاتن و دەبێتە ھۆکار تا نەتوانن لە زۆر دۆخی سۆزداری و کۆمەڵایەتی دا خۆڕاگر بن، و پەیتا پەیتا پێی مەرجی دەبن، ئینجا تووشی ھزاران جۆری ئێش و ئازار و نەخۆشی گرانی دەروونی دەبن، و تو دەبێ مەلیۆنەھا پارە بۆ چارەسەری و دەرمانەکانی خەرج بکەی. بە واتەیەکی تر ئەوان ئەو ڕق و کینەیە بەسەر ھەر کەس و ھەڵوێستێکی تر، تەنانەت ناسیاسیش جێبەجێی دەکەن و بە ھۆیەوە تووشی سەدان کۆسپ و تەگەرە دەبن. ئایا تو ئەوەت پێخۆشە؟ بێگۆمان " نە"! ئەرکی پەروەردەکرنی ئەوان و دوورخستنیان لەو کەسانە ئەرکێکی گران و بەرپرسیارەتییەکی ڕەوشتی و نیشتمانی تۆیە، و لەوانەیە تو ل ئاییندە دا بەرامبەر بە ئەنجامە خراپەکانی، خۆت لۆمە و نفرین بکەی. بۆیە وریای منداڵ و جگەرگۆشەکانتان بن تا نەبن بە قۆربانیی ئەو پەروەردەیەی کە لە سەر بنەمایەکانی ڕق و کینە ھەڵگرتن لە کوردستان و کوردستانیان و بەھاکانی پێشکەشیان دەکرێتن! ئێمە بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتەی کە بەرھەمی ڕەنج و ماندووبوونی من و تو و ھەموومانە و ناوی کوردستانە، پێویستیمان بە تاکێکە شەیدای خۆشەویستی بێ و لەسەر ئەو بنەمایانە پەروەردە و گووش کرابێ نەک کەسێکی دەروون نەخۆش، کە پڕیەتی لە ڕق و کینە بەرامبەر خۆی و دەوروبەرەکەی. *بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top