سەرۆك بارزانی ، متمانە و بانگی سەربەخۆ خوازی بۆ تاكی كورد گەرٍاندنەوە
April 15, 2017
وتار و بیروڕا
دوژمنانی كوردستان لە ژێر پەردەی كورد بوون ، بەڵام بە فەرمانی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان ، گشت هەوڵەكانیان یەك خستووە لە پێناو رێگریكردن لە گەیشتنی كورد بەو مافەرەوایانه ی كە سەرۆك بارزانی ئاڵاهەڵگری ئەو كاروانەیە .لە هەرشوێنك پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان هەبێت مسعود بارزانی پێشمەرگەی سەربەخۆییە.فیكری سەربەخۆیی لای سەرۆك مسعود بارزانی، درێژە پێدەری ئەو فیكرەیە كە لە شێخ عوبێدوڵای نەهری-یەوە گەیشتۆتە سەید تەهای نەهری و لەویشەوە بۆ شێخ عەبدولسەلام و شیخ ئەحمەد و مەلا مستەفای بارزان، لەویشەوە دراوەتە دەست مسعود بارزانی و ئێستاش مسعود بارزانی پێشمەرگەی فیكری سەربەخۆییە، ئەوجا ئەم پرۆسەیە لە باكوور بێت، یان لە باشوور، یان لە رۆژهەڵات بێت، یان رۆژئاوا.لەم روانگەیەوە لای بارزانی گرنگترین ئامانج هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە، ئەوجا ئەو ئاڵایە لە ساڵی 1946 لە كۆماری كوردستان هەڵكرابێت، یان لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو لە باشوور هەڵكرابێت، یان لە دەیەی یەكەمی سەدەی بیست و یەكەم لە شاری ئامەد هەڵكرابێت، یان ئەو ئاڵایە بێت كە لە رۆژی ئاڵای كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان هەڵكرا، هەر كەسێكیش دژی ئەو ئاڵایە بێت، ئەوجا بە فارسی، یان عەرەبی، یان توركی، یان كوردیش قسە بكات، لای مسعود بارزانی وەك داگیركەری كوردستان سەیر دەكرێت و قبووڵ ناكرێت.
كورد و كوردستان بە هۆی زۆلم زۆرداری رژێمە یەك لە دوای یەكەكان و پیلانگێری و كۆیلەكانییان دەرفەتییان نەداوە تاوێك بحەسێتەوە و لەبەرەو پێشەوەچون بەردەوامبن، بۆیە پێویستە ڕۆڵە دڵسۆزەكانی گەلەكەمان هیچ نەبێ لەمرۆ بەدواوە بەباش بڵێت باش وبە خراپیش بلێت خراپ و رێگای راستەقینەی خۆی بگرێتەبەر كە ئەویش هەنگاوهاویشتنی جیدیە بەرەو سەربەخۆیی كوردستان. هەر میللەتێك دەوڵەتی نەبێت هەرگیز ناتوانێت پێناسەی خۆی بكات لە هیچ ڕوویێكەوە، ئێمە لە نەبوونی دەوڵەت ئەم هەموو زوڵم و ستەمكارییە بەرامبەرمان كراوە، ئەگەر ئێمەش وەكو هەر گەلێكی ناوچەكەمان خاوەن قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆ بە خومان بووینایە هەرگیز دووچاری ئەم هەموو نەهامەتییە و مالوێرانیە نەدەبووینەوە، كە واتە ئەوانەی كە نەخشە و پیلاندەگێرن لە دژی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان خیانەتێكی نیشتمانی زۆر گەورەیە. ستەمكارێك و دیكتاتورێكی وەكو هیتلەری نازی كاتی خۆی لێیان پرسی چ كەسانێك سوك و ریسوا و بۆگەنترین كەسن لای تۆ ، لە وەڵامدا گوتی لە لای من ئەو كەسانە و لایەنانە سووك و ریسوا قێزەوەنترین كەس و لایەنەكانن كە سیخوری دژی گەل و وڵاتەكەیان دەكەن و دەچنە بەرەی دوژمنانی گەل و وڵاتەكەیان. لە كۆتایی دا بەڵێ ئەوانەی لە باشوری كوردستان و دەروبەریدا واتە لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا بە گشتی كەوتوونەتە بەرەی خیانەت و خیانەتكاری و بە فەرمانی دەوڵەتە دوژمنەكانی مەسەلەی كورد دەجولێنەوە و مەرام و نەخشەكانیان جێبەجێی دەكەن بۆ ئەوەی هیچ كات كورد خاوەن بریار و متمانەی بە خۆی نەبێت ، ئەوەی لە ئێستاماندا گرنگە ئەوەیە ، كە پێوستە خاوەن كیانی سەربەخۆیی خۆمان بین بۆ ئەوەی رزگار بین لە دەستی داگیركەران و تاوانەكانیان ..
نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان بە چاوی سەركردەی گەورەی كوردستان دەرواننە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.لە سەردانی ئەمدوایەی بارزانی بۆ توركیا ، ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد رایگەیاند ، سەرۆك مەسعوود بارزانی كاراكتەرێكی گرنگە بۆ كوردەكان.سەرۆك بارزانی رابەری كوردە و پێم وایە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.ئەمە لەكاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەكەكە باش نییە چونكە هەر لە دوو هەزار و چواردەوە پەكەكە هاتۆتە شنگاڵ كە بەشێكە لە ناوچە جێی ناكۆكییەكان كە تا ئێستا ناكۆكی لەسەر ئەم شارە لە نێوان حكوومەتی بەغدا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە. .هەروەها لە سەردانی ئەمدوایەی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بۆ هەولێر و دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ رێزدار بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، بارزانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ریفراندوم لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرێوە دەچێت.هەروەها پێشتریش لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەری فیڵی ئەمەریكی ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان روونی كردەوە كە هەر ئەمساڵ ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدرێت.