تکایە ئاگادار بن سزا دەدرێن
April 15, 2017
وتار و بیروڕا
هەرچی گەندەڵکار و بازرگانانی سیاسی ناو پارتین لە رێبازی بارزانی نەمر لایانداوە و لەبەر کاری بازرگانیش ناپڕژێنە سەر تەرجەمە کردنی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی، جا هەر کەسێک پابەندی رێبازی بارزانی نەمر بێ و بتوانێ هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی تەرجەمە بکا و وەڵامی نەیارانی رێبازی بارزانی نەمریش بداتەوە، گەندەڵکار و بازرگانە سیاسیەکان لەسەر پێگەی دەسەڵات و بەرژەوەندی خۆیانی بە مەترسی دەزانن و پێیان وایە خاڵی لاوازی ئەوانی دەرخستووە.
هەرچی نەیارانی رێبازی بارزانی نەمر و دژبەرانی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانیشن، پێیانوایە ئەوە شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر و تەرجومەکارانی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانین پەردەی خیانتەکاری کۆن و نوێیان لەسەر لادەدەن، ئەوە شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر و تەرجومەکارانی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانین رێگرن لەوەی خیانەتکارانی کۆن و نوێ رەزامەندی ئاغاکانیان بەدەست بێنن, بۆیە لە دژایەتی و هەوڵدان بۆ بێدەنگ کردنی شوێنکەوتووانی رێبازی بارزانی نەمر و تەرجومەکارانی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانیدا، گەندەڵکار و بازرگانە سیاسیەکانی ناو پارتی و نەیارانی رێبازی بارزانی نەمر و دژبەرانی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی دەچنەوە ناو یەک سەنگەر.