شكاندنی شكۆی پیرباڵ و ئاسۆس و رێبین لە سەرای بە ناو ئازادی دەستی پێكرد

شكاندنی شكۆی پیرباڵ و ئاسۆس و رێبین لە سەرای بە ناو ئازادی دەستی پێكرد

بە هۆی روودانی رێكەوتی 13/4/2017 جۆرەك لە تارمایی و سەركۆنەكردن هەموو پەیج و ئەكاونتەكانی داگرت جارەكی تر بابەتەكی تری كۆمەڵایەتی بوو بە خۆراكی ئەو كەسانەی پێشتریش ئەو بابەتانەیان بەهەڵ قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی شكۆی هەولێر و هەوڵێری و حكومەتی هەرێمی پێ‌ لەكەدار بكەن.
قەڵەم بەدەستەكان كە بە بەردەوام بۆ ئەم دەوڵەت و ئەم دەوڵەت دەنووسن، كەوڵە رۆشەنبیر و قەڵەم جاش لەو بەری سنوری نیلی و سەوزەوە كەوتنەكار بۆ ئەوەی قینی دڵی خۆیان جارەكی تر برێژنەوە، و هەرچیهەیان بوولەو دوو رۆژە بەتاڵیان كرد بە ئومێدی ئەوەی كە بیانۆیەكی تریان بۆ دروست ببیت بۆ ئەوەی كە برینەكۆنەكانیان سارێژ بكەنەوە .
بەڵام ئەوەی كە لە هەمووی گرینگترە ئەوەیە ئەوانەی كە لە بەردەركی سەرا سواری شەپۆلی نارەزایەتییەكان لەو سنوورە ببون بە و ناوەوە گەیشتنە پارڵمان و تا ئێستاش لە گەوجاندن بەردەوامن.
ئەوانە باس لە لێدانی رۆشەنبیرو نوسەران لە هەولێر دەكەن خۆیانلە بیر چۆتەوە كە چۆن كتێبەكانی ئەو نوسەرەیان كە زادە ی هزرەكی ئازادی ئەو رۆشەنبیرە بوو سوتاندیان،ئەوانەی كە باسە لەو بابەتە دەكەن بیریان چۆتەوە كە چۆن رێبین هەردی و ئاسۆس هەردییان دایە بەر شەق، ئەوانە بیریان چۆتەوە كە چۆن فەرهادپیر باڵیان لەو شوێنەدایە بەر شەق كە تێیدا باسی ئازادی یان دەكرد.
بینینی ئەو گرتە فیدیۆیە كافییە بۆ ئەوەی ووڵامەكی پوختتان وەرگرتبیت.
Top