کەسێک دەبێ لە بارەی پڕوسەی ئەنفال قسە بکات کە شایستە بێت

کەسێک دەبێ لە بارەی پڕوسەی ئەنفال قسە بکات کە شایستە بێت
سەرەتا دەمەوێ باسی ئەوە بکەم بە کورتی ێێمەی کورد وەک نەتەوە گەلێ ئازارمان چەشتووە لە لایەن دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستانە وە ،ستەمێک دەرحەق بە دوزی ڕەوای کورد کراوە تەنها لە بەر ئەوەی کە کوردە ،بیری ناسیونالیزمی عەرەبی ،تورکی، فارسی بە درێژایی سەد ساڵ هەرچی لە توانایاندا بووە لە دژی کوردیان بە کار هێناوە و هەموو چەشنە ڕێگایێک و ئامازێکیشیان بە کار بردووە لە پێناو سڕینەوەی کوردو ناسنامە نەتەوەییکەی بە ئامانجی تواندنەوەی کورد لە ژێر قەلەمڕەوی خویاندا.



دوژمنانی کورد لە میانەی ئەم سەد ساڵەدا بچوکترین و سادەترین مافیان بو کورد بە ڕەوا نەزانیوە و نازانن چونکە هەڵگری جورە ئەقڵیەتێکی سیاسین کە سەرچاوەکەی بێجگە لە ێینکار کردنی مافی غەیری خویان هیچی تر نابینن هەر بویەش دەبینین کە دەیان و سەدان تڕاژیدیا و کارەساتی گەورەیان بەسەر کورد دا هێناوە و دەهێنن وەک نەتەوە وێیستاش سەرباری ئەو گوڕانکاریانەی کە هاتونەتە ئاراوە بەردەوامن لە نکۆڵی کردن لە سادەترین ماف بو کورد.



ئەوەی کە ێێمە لەم کورتە وتارەدا مەبەستمانە بیڵێیین ئەوەیەکە ئەگەر بێتو تەنها باشوری کوردستان وەک نمونە باسی لێوە بکەین و ئاوڕێک لە و قوناغە بدەینەوە کە بەعسی فاشی جڵەوی حوکمڕانی ێیڕاقی بە دەستەوە بوو قەبارەی ئەو زوڵم و زورداریەی کە بەعس دەرحەق بەگەلی کوردی کرد لە باشوری کوردستان بومان دەردەکەوێت ئاستی دوژمنایەتی و دڕندایەتی بەعسی فاشی و سەدامی گۆڕ بەگوڕ .



ئەنجامدانی پڕوسەی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە گەورەترین شێوازی ئەو ستەمکاریەیە کە لە ساڵانی هەشتاکان ڕژیمی ڕەگەز پەرستی ێیڕاق لە دژی کوردو کوردستانیەکان پیادەی کرد و ناوچەی گەرمیانیش پشکی شێری ئەم ستەم و زورداریەی بەرکەوت و بە هزاران ژن و مناڵ و پیرو لاوی سڤیل بونە قوڕبانی کە هەتا وەکو ئەمڕوش زورێک لە قوڕبانیەکان چارەنوسیان نادیارە و گوڕە بەکومەڵەکانیان نەدوزراونەتەوە.



بویە لێرەوە ئەم پرسیاە دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە کە دەبێ بپرسین لە ڕوژی یادکردنەوەی ئەنفال دا کێ شایستەی ئەوەیە کە قسە لە سەر ئەنفال بکات ؟
بو مەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە کە وەڵامەکەی ڕون و ئاشکرایە پێویستە ئەو کەسانە قسە لە سەر تاوانێکی وەها دژی مروڤایەتی بکەن کە شایستەی ئەوە بن نەک جێگری سەروکی پارلەمانی عیڕاق لە مبارەوە قسە بکات چۆنکە ناوبراو لەلایەن گەلی کوردەوە ئەم پوستەی پێدراوە دەبێت نوێنەرایەتی گەلەکەی بکات بە شێوەیێکی ڕاستەقینە کەچی نەک هەر نەیکردووە بەڵکو هەڵوێستێکی وەهاشی نەنواندووە کە تەعبیر لە بەرگریکردن لە گەلی کوردستان بکات کە مەبەستم زیاتر هەڵدانی ئاڵای کوردستانە لە تەنیشت ئاڵای عیڕاق لە شاری کەرکوک و کاتێک پارلەمانی عیڕاق بە کوی دەنگ بڕیاری لە سەر لابردنی ئاڵای کوردستان دا لە کەرکوک ئارامی شێخ موحەمەد دەیتوانی وەک جێگری سەرۆکی پارلەمان ڤیتو بە کار بێنێت و نەهێڵێت ئەم کوبونەوەیە لە دژی ئاڵای کوردستان بکرێت کە بە داخەوە بێ دەنگی نواند و بڕیارەکەش دەرکرا هەر بویەش ئەم جورە کەسانە شایستەی ئەوش نین بە هیچ شێوەیێک قسە لەسەر کە یسێکی نەتەوەیی وەک ئەنفال بکەن بە حوکمی ئەوەی ئەمانە لە سەر حسێبی گەلی کوردستانەوە گەیشتونەتە ئەم شوێنە کەچی لە ئاراستەی ئاسایی گەلی کوردستانیان لاداوە و تەعبیر لە عیڕاقجیەتی دەکەن و ڕەفتارەکانیان پاڵپشتیکردنە لە ئەجندایێکی سیاسی کە زور سەرسەختانە دژی دوزی ڕەوای گەلی کوردستانە.



لە کوتایی دا بە پێویست دەزانم بڵێم کە پڕوسەی ئەنفال پڕوسەیێکی نەتەوەییە کە تیایدا بە هەزاران کەسی سڤیلی وڵاتەکەمان بونە قوڕبانی ئەقڵیەتی سیاسی ڕەگەزپەرستی ڕژیمی گۆڕبەگۆڕی بەعس و ئەو بڕیارەی کە لەلایەن پارلەمانی عیڕاقەوە بە کوی دەنگ پەسەند کرا لە دژی هەڵکردنی ئاڵای پیروزی کوردستان لە کەرکوک هیچ جیاوازیەکی نیە لە گەڵ ئەقڵیەتی سیاسی ڕژیمی بەعس چۆنکە ێینکار هەر ئینکارە جا پێش دووهەزارو سێ بێت یان دوای دوهەزارو سێ کەواتە دەبێ ئەوە ساخ بکرێتەوە و لەم کەسانە بپرسین و پێیان بڵێیین مەگەر ێێوە متمانەتان لە گەلی کوردستان و هاوپەیمانی کوردستانی وەرنەگرتووە ؟ خێرە پشتتان لە و دەنگانە کردووە و ئەجندای سیاسی دوژمنان و ناحەزانی کورد جێەجێ دەکەن وە هەر ئەم بێ دەنگ و بێ هەڵوێستیەی جێگری سەرۆکی پارلەمانی عیڕاق ئاماژەیکی ڕۆن و ئاشکرایە کە ئەمانە ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەستداوە کەواتە لایق و شایستەی ئەوەش نین لە پڕوسەیێکی وەها نەتەوەیی پێروزدا قسە بکەن .
Top