سەرۆك بارزانی هەموو تواناو پێگەی خۆی بەكارهێنا لە پێناو پاراستنی كوردستاندا
April 12, 2017
وتار و بیروڕا
سەركردەكانی هەرێمی كوردستان ناوچە ئازادكراوەكانی دەستی داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان وەكو دەرفەتێكی زێرین دەزانن كە سەر لە نوێ نەخشەی عێراق دابرێژرێتەوە كە بەهۆیەوە هەرێمی كوردستان لە بەغدا جیا بێتەوە.هەروەها ئەم هەوڵەی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە هێزە عێراقییەكان لە پێشڕەوی خۆیان لە ڕزگاركردنی مووسڵ لە بەری رۆژئاوای مووسڵ بەردەوامن.لەم سۆنگەیەوە ، وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێیان وایە كە بژاردەیەك ئاراستەی بەغدا دەكرێت و پێیان ڕادەگەیەندرێت خاكی ئازادكراو لە داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە ، ئەمەش ئاواتی كورد كە چەندین دەیەیە خەبات و تیكۆشانی بۆ دەكات و تا ئێستا هەزار و حەوت سەد پێشمەرگە گیانیان بەخت كردووە ، بۆ سەربەخۆیی دەكاتە ڕاستی قۆناغی دوای داعش لە عێراق و سووریا زۆر گرنگە.پێویستە ئیدارەی ترەمپ رێگە بە عێراقییەكان بدات كە بڕیاری دابەشبوون بدەن بۆ سێ پارچە.هەروەها دەبێت مۆڵەت بە سوونەكانیش بدرێت كە ناوچەكانیان كۆنترۆڵ بكەنەوە و حوكمی خۆیان بكەن و پارێزگاری لە سەقامگیری و سەرچاوەكانیان بكەن ، بەتایبەتی كە سوونەكان لە پارێزگاكانی ئەنبار ، نەینەوا ، سەلاحەدین دەژین.ئەوان شایەنی ئەوەن كە كیانی خۆیان هەبێـت.هەروەها دەبێـت عێراق بەشێوەیەكی فەرمی و یاسایی دان بە سەربەخۆیی دیفاكتۆی كوردستان بنێت كە ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی سنووری كوردستان بوونی هەیە.كوردەكان ، لایەنگر و ئەمەكداری ئەمەریكا و رۆژئاوان لە شەڕی دژی داعشدا.هەروەها شیعەكانیش كە بەشێوەیەكی سەرەكی لە بەغدا ، نەجەف و كەربەلا و پارێزگاكانی باشووری عێراق دەژین ، ببنە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان
سەرۆك بارزانی هەموو تواناو پێگەی خۆی بەكارهێنا لە خزمەت پاراستنی كوردستاندا لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە بە بێ جیاوازی وەكو داواكردنی پاڵپشتی لە وڵاتە زلهێزەكان هەم بۆ باشووری كوردستان و هەم بۆ رۆژئاوای كوردستان، بۆیە پێویستە كورد لە هەر چوار بەشەكەی كوردستان دا بارزانی بە سەرچاوەو مەرجەعی خۆی بزانێت و هەڵوێستەكانی سەلماندوویانە كە خەمخۆری كوردو كوردستانە لە هەموو بەشەكان بە بێ جیاوازی. گۆڕانكاریەكانی ئێستاش لە سەر ئاستی ناوچەكەو جیهان و گرنگیدان بە مەسەلەی كورد لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بارزانی لەم چوارچێوەیەدا رۆڵێكی یەكجار گەورەی بینیوە لە راكێشانی سۆزی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە باشووردا دەستپێدەكات و ئێستا زۆر دەوڵەت لە ناوچەكە و جیهاندا پاڵپشتی ئیرادەی سیاسی كورد دەكەن لەم بەشەدا بۆ بە دەوڵەت بوون و سەربەخۆیی.
لە سەر ئاستی عێراقیش بارزانی زۆر هەوڵی دا دیموكراتی بچەسپێت بۆ رزگاربوون لە عەقلێ شۆڤێنی و رەگەزپەرستی، چەندین جار وەك ناوبژیوان پێكهاتەكانی ئەم وڵاتەی كۆكردۆتەوە، بەڵام لە دواجار سوودی نەبووە، چونكە حقدی هەندێ لە نوخبە سیاسییەكانی عێراق بەرامبەر بە كورد زۆر گەورەتر دەرچوو لەوەی كە بتوانن قبوڵی مافەكانی كورد بكەن و هەتا ئەمڕۆ بە چاوی بێگانە و دوژمن سەیری كوردیان كردووە، بۆیە لە جێی خۆی دایە هەموو كورد پاڵپشتی لە پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان بكەن بە سەركردایەتی سەرۆك مسعود بارزانی. دەبێت هەمووان پشتیوانی هەنگاوەكانی بین لە پێناو گەیشتن بە ئامانج ..