سوپاس و رێز و پێزانینم بۆ مامۆستا محەمەد بابان کە لە پۆلی یەکەم و دووەمی سەرەتایی بە شیعری بەرزی (ئەی رەقیب) دەرگای رێبازی بارزانی نەمری بە روودا کردمەوە, ئەوەش وایکرد لەو ریبازەوە بە خۆشەویستی خاک و هەڵوێستی نەتەوەیی و خەباتی پێشمەرگایەتی و ژیانی شۆڕشگێڕی ئاشنا ببم، جا ئەگەر توانێبێتم بە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی سەر شانم رابم، ئەوە سەروەری و شانازیەکە بۆ رێبازی بارزانی نەمر دەگەڕێتەوە، خۆ ئەگەر نەمتوانیبێ ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان وەک خۆی ئەنجام بدەم، ئەوا تاوان لە خۆمە کە وەک دز و گەندەڵ و جەرەکانی ناو پارتی ئەو رێبازە پیرۆزەم بۆ بەرژەوەندی خۆم و دەوروبەرم بەکار هێناوە و نەمتوانیوە وەک پێویست خۆمی پێ پەروەردە بکەم.