پەکەکە هێندەی بەرەی نوسرە تاوانبارە

پەکەکە هێندەی بەرەی نوسرە تاوانبارە
هەروەک لای هەموان روونە پەیدە باڵێکی پەکەکەو مەیدانی سیاسی و سەربازیی رۆژئاوای کوردستانی قورخ کردووە. پەیەدە تا ئێستا پەیوەندی بە رژێمی ئەسەد وە هەیە، تا ئێستا ئەو شوێنانەی پەیەدە تیایدایە رژێمی سوریاشی تیایدا و بوونی هەیە. سوپای رژێم ناوچە سنووریەکانی لەگەل هەرێمی کوردستان رادەستی پەیەدە کرد کەسیش نایتوانێت نکۆڵی لەوە بکات.
پەیەدە لە سەر داوای موخابەراتی سوری رێگە نادات هیچ پارتێکی کوردستانی رۆژئاوا بە ئاشکرا چالاکی بنوێنێت، تەنانەت ئێستا کە شەر و پێکدادان هەیە لە گەڵ تیرۆرستانی داعش رێگە نادات پارتەکانی تر چەک هەلگرن داکۆکی لە سەرو ماڵی هاونیشتیمانیان بکەن.
پرسیارەکە ئەوەیە بۆکەس باسی تاکرەویی پەیدە ناکات و بۆچی کەس ناپرسێت هۆکار چ بوو پەیدە شەری بۆ ناوچە کوردیەکان ڕاکێشا، جەبهەی نوسرەی تیرۆریست لە ئێستادا لە بەرەکانی حەلەب و حومس و دیمەشق شەڕ دەکە ن و توانای شەرکردنیان نیە لە بەرەیەکی دیکە، پەیەدە لە سەر داوای ئێران و سوریا ئەم بەرەیەیان کردەوە و کوردیان خستە هەڵوێستێکی نالەبار.
بەشێک لە راگەیاندنەکانی کوردیش باسی داخستنی سنووری هەرێمی کوردستان لە گەل رۆژئاوا دەکەن، لە کاتێکدا پەیەدە سنووری داخستووە و هەموو هاتوو چونێک دەبێت لە رێگەی ئەوانەوە بیت و هەر چالاکوانێکی کورد جیا لە هی خۆیان لە ناوچە سنووریەکان بێت و بچێت دەگیرێت . گومرک و داهاتیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و ئەو یارمەتیانەی رەوانە دەکرێن ئەوان بڕیار لە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی دەدەن.
بەرەی نوسڕە سەر بە قاعیدەیە و تیرۆریستن و تاوانبارن، بەڵام تاوانی پەیەدە لە هی ئەوان کەمتر نیە و نابێت خەڵکیش هێندە زوو تەسلیم بە سۆز بن راستیەکان نەبینن.
Top