تابوری پێنجەم و ئیرادەی گەل بۆ ریفراندۆم
April 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە یەكەم هەوڵی نەیارانی سەربەخۆیی نییە و بێ شك دوایین هەوڵیش نابیت كە دژی ئیرادەی گەڵ دەوەستنەوە و لە هەوڵی بەردەوام دان و لە ژێر ناوی جۆراوجۆر دەیان هەوڵیان بۆ ئەو مەبەستە داوە بۆ ئەوەی رێگە بە سەربەخۆییی كوردستان بگرن ، ئەو پیلانگێرییانە چ لە هەوڵی دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بگرە تا دروستكردنی هێزی چەتەی ئیقلیمی لە شەنگال و حەشدشەعبییی و ئابڵوقەی ئابووری و تابووری پێنجەم و ...هتد.
لە كاتی ئێستاشدا هەموو قەڵەم بەدەستە ئیقلیمییەكان لە هەوڵی چەواشەكاریدان هەر چەندە كە سەرۆكی هەرێم بە سیفەتی بەرزترین دەستەڵاتی هەرێم لە دیدگایەكی نەتەوەییی و نیشتمانییەوە هەوڵ بۆ ئەو پرسە دەدات و كاریش بۆ سەر خستنی ئەو پرۆسەیە دەكات بەڵام لە هەمان كەسانەك بە دوور لە هەموو جۆرەك ئینتمایەكی نەتەوەییی و نیشتمانی هەوڵی دروستكردنی تەگەرە بۆ ئەو بابەتە دەكەن و بە بیانۆی جۆراو جۆر وەكوو هەموو جارەك لە هەوڵی چەواشەكردنی جەماوەردان.
لە لایەكی ترەوە ئەوە پرسەكی چارەنووسسازە و هەر كاتەكیش كە گەڵی كورد بریاری لە سەر بدات بە یەقین جێگیر دەبیت و تەواوی ووڵاتە زڵهێزەكان و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و داگیر كەرانی كوردستان بە باشی دەركیان بەو بابەتەوە كردووە هەربۆیەش لە كاتی ئێستادا بە سوود وەرگرتن لە تابوری پێنجەم لە هەوڵی دروستكردنی بەربەست لە بەردەم ئەو پرۆسەیەدان تەنانەت قینی دڵی ئەو كەسانە گەیشتۆتە ئاستەك كە تەنیا كێشەیان سەرۆك بارزانییە لە بەر ئەوەی كە دارێژەری ئەو پرسە گرینگە سەرۆك بارزانییە وئەوەش ئەو راستیییە یە كە حاشا ناكرێت بەڵام لەكاتی ئێستاشدا كە لایەنە كان گەیشتونەتەكۆدەنگییەك لە سەر ئەو بابەتە جێگەی دڵخۆشی گەڵی كوردە.