ئێمەكوردین، خاوەن نەتەوە، زمان، نیشتیمانین ، باچیتر كات بە فیرۆ نەدەین
April 10, 2017
وتار و بیروڕا
بۆ سەربەخۆیی كات بە فیرۆ دان تەنیا پیلانی دوژمنانی سەربەستی كورد وكوردستانەو نابێت خۆمان سەرقاڵ بكەین .. پێوست بوو پێش ساڵێك برٍیاری سەرۆك بارزانی لە مەرٍ پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان جێبەجێ بكردایە بەڵام كوایلایەتی هەندێك لایەن بە ناوی كورد ئەو پرۆسەی داوا خست . پێدەچێت نەوشیروان و چەند لایەنی تر بەنیاز نەبن بێنە بەرەی جەماوەری كوردستان و سەربەخۆیی كوردستان وادیارە بێگانەپەرستی و نەیارانی كورد لایی ئەمانە گرنگترە ، پێوستە باش بزانن ئێوەی گەر تۆبە نەكەن و نەینە بەرەی سەربەخۆیی بەر نەفرەتی مێژوو و كورد وكوردستان دەكەونە و خاكی پیرۆزی كوردستان شوێنی جاش و حەڵقەی بەگوێیی نەیاری سەربەخۆیی كوردستانی تێدا نابێتەوە . هیچ بەهانەیەك لە ئێستادا بۆ داواخستی پرسی سەربەخۆیی لە ژێر ناوی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی و هتد ... جایز نییە ئەوەی ئێستا گرنگە پرسی سەربەخۆیی كە مافێكی رٍەوای كورد لە پێشەنگی هەموو بابەتێكی تر ، پێوستە بەیەكریزی و یەكدەنگی بەرەوە پیری ئامانجە گەورەكە بچین .
بە هێمەتی خوێنی شەهیدان، ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان ، دڵسۆزانی گەلەكەمان و خەڵكی كوردپەرەوە و نیشتیمانپەرەوەر ، كە پشیتوانی سەرۆك بارزانین ، كاروانی سەربەخۆییی كوردستان زۆر خێرا دەگاتە ئامانج و مەرٍام و پیلانگێریی نەیارانی كورد لە نێو خۆ دەرەوە وەك بڵقی سەر ئاویی لێدێت .. ئەم قۆناغە چارەنووسسازە و سەربەخۆییش پرسێكی ستراتیژیی نیشتمانیی نەتەوەییە و تەنیا بۆ كەس و لایەنێك نییە، بۆیە ئەوانەی وا بیر دەكەنەوە، لەبری دروستكردنی كۆسپ و هەوڵی چەواشەكاری، باشتر وایە چاوەڕوان بن، یان لەگەڵ كاروانەكە هاوكار بن بۆ ئەوەی شانازیی هاوبەشییان بەر بكەوێت، ئەگەرنا كاروانی سەربەخۆیی سەرۆك بارزانی بەردەوام دەبێ و، ئەمڕۆ یا سبەی هەر دەگاتە جێ، جا ئەو كات لەبری ئەوەی بەشێك بن لە شانازی، دەبن بە بەشێك لە شەرمەزاری مێژوو..
پێوستە كورد وانە لە ئەزموونی دەیان ساڵەی خۆی لەگەڵ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی بەغدا وەر بگرێت ، چونكە نە باوەریان بە مافەرەواكانی كورد و نەك ئامادە وەك هاووڵاتی پلەیەك حیسابی بۆ بكەن .. بە دڵنییاییەوە هەموو سیاسییەكانی كوردستان دەزانن بەغدا هیچ چارەسەرییەكی بۆ كورد پێ نییە و راستگۆش نییە لەگەڵ كورد و تەنانەت ئەگەر رێككەوتنیش بكرێت ئەوە جێبەجێ ناكرێت، بەڵام دیارە كورد وا پێی باشە تاوانەكە هەموو جارێك لای بەغدا بێت و كورد نیازپاكی خۆی پیشان بدات كە بەردەوام ئامادەن لەگەڵ بەغدا رێكبكەون، بەڵام ئەوە بەغدایە رێك ناكەوێت یان ئەوە ئەو رێككەوتنانەش ئەنجام دراون جێبەجێیان ناكات.دەیەوێت هەمیشە نیازپاكی خۆی پیشان بدات بەرانبەر بە بەغدا و ئەوەش بۆ رای گشتی جیهانی خاڵێكی ئەرێنییە بۆ كورد كە كورد دەیویست لەگەڵ عیراق رێك بكەوێت و عیراقێكی ئارام و ئاوەدان دروست بێت، بەڵام ئەوە بەغدایە هەمیشە رێككەوتنەكان جێبەجێ ناكات".دەسەڵاتی بەغدا هیچكات بەشێوەیەك وڵاتی بەڕێوە نەبردووە كە هەموو تاكێكی ئەو وڵاتە وەكو هاووڵاتی پلە یەك خۆی ببینێتەوە و ئەوەش وای كردووە رێگا بۆ ئەگەرەكانی دیكە بكرێتەوە وەكو ئەگەری جیابوونەوە چونكە بەڕاستی عیراق تەنیا لەسەر نەخشە بە یەكگرتووی ماوەتەوە و لە پراكتیكدا وڵاتێك نییە بەناوی عیراق و گەلێكیش نییە كە ناسنامەكەی عیراقی بێت، چونكە شیعە خۆی بە شیعە و سوننە بە سوننە و كوردیش خۆی بە كورد دەزانێت.