یوسف قەرزاوی لە خزمەتی ئۆردوگانە

یوسف قەرزاوی لە خزمەتی ئۆردوگانە
ئەو لێداونەی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی كە(یوسف قەرزاوی)بەرپرسیەتی بوە جێگای پێكەنین چونكێ یەكێتی زانایان و خودی(یوسف قەرزاوی)لێدوانیاندا بەوەی سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ موسڵمانان گونجاوە و داوای كرد هاووڵاتیانی توركی دەنگ بە بەڵێ بە ڕیفراندۆمی توركیا بدەن تا دەسەڵاتەكان لە لای(ئۆردگان)كۆببێتەوە.لەتۆڕی كۆمەڵایەتی(شارەزایانی ئاینی ئیسلامی،كەسایەتی دیار،هەوڵداران و ڕەخنەگرانی یەكێتی زانایان ئیسلامی جیهان)گاڵتەیان بە لێدوانەكەی(یوسف قەرزاوی)دێت چونكێ وەك باسی لێوەدەكەن خۆیان لە بەرپرسیارەتی ڕاستەقینەی خۆیان دزیوەتەوە و فەتواكانیان ڕاستی بنچینەی نیە.هەر لەهەمان لێدوانی پێكەنیناویەكەی(قەرزاوی)هاتوە لەكاتی كودەتا سەرنەكەوتوەكەی 15ی تەموزی2016 فریشتەكان هاوكاری ئۆردوگانیان كردوە بۆ ئەوەی كودەتاكە سەرنەگرێت و ئۆردوگان لەدەسەڵات بمێنێتەوە.
هەر لە لێداونی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی و خودی(قەرزاوی)هاتوە كە پاڵپشتی ئۆردوگان دەگرن دژی گشت هێرشەكانی دەكرێتە سەری بەتایبەت لەلایەن ووڵاتانی ئۆڕوپی.هەر لەهەمان لێدوان هاتوە كە داوا لە هاوڵاتیانی تورك دەكەن بۆ سەركەوتنی موسڵمانان و بەهێز بونیان دەنگ بە بەڵێ بدەن چونكێ كە ئۆردوگان دەسەڵاتی زیاتر هەبێت،ئەمیری ئیمانداران بەهێزتر دەبێت.
بەشێكی شارەزایان بواری ئاینی ئیسلام و شیكەرەوەكانی تر وای بۆ دەچن كە یەكێتی زانایان و خودی(قەرزاوی)ئەم لێدوانانە دەدەن بۆ ئەوەی هەندێك ووڵات ڕازی كەن تا پاڵپشتیان بێت چونكێ لە(قەتەر تا توركیا)ئیخوانەكان بون و ئۆفیسیان هەیە و توركیا بەشێكی سەركردە ئیخوانەكانی لای خۆی گلداوە.
پێش ئەم ڕوداوە یەكێتی زانایانی ئیسلامی پاڵپشتی سیستەمی سەرۆكایەتی نەكردوە و زۆر بەتوندی هەڵوێستی دژی وەرگرتوە نمونەش لەساڵی 2004 سەرۆكی پێشوی میسری(حسنی موبارك) هەوڵیدا دەستكاری دەستور و یاسا بكات بەڵام یەكێتی زانایان ڕازی نەبون و دژی ئەم هەنگاوەی موبارەك وەستانەوە.بەهەمان شێوە لەساڵی2013 (قەرزاوی) فەتوای دا بەوەی بەشداری كردن لە ڕیفراندۆم بە مەبەستی بەهێزكردنی دەسەڵاتی(عبدالفتاح السیسی)حەرامە و نابێت موسڵمانان بەشداری لەم ڕیفراندۆمە بكەن.
- چەند كاسایەتیەكی دیار هەوڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند،نمونەش:
1-چالاكوانێك دەپرسێت، ئایا(قەرزاوی)فەتوا دژی سیستەمی پەرلەمانی دەدات؟؟ لەكاتێك لە ووڵاتی تونس(حەركە نەهزە الاسلامیە) سیستەمی پەرلەمانی پەسەند كردوە؟( قەرزاوی)نازانێت كە سەرۆكی(نەهزە- راشد الغتوشی)ە كە ئەو جێگری (قەرزاوی)ە لە یەكێتی زانایانی ئیسلامی؟؟ یاخود(قەرزاوی)تەنیا لەپێناوی بەرژەوەندی خەڵكی تر ئەم جۆرە فەتوایانە دەدات؟؟
2-هەندێك كەسایەتی ئیسلامی ناو یەكێتی زانایانی ئیسلامی بێ ئاگایی خۆیان ڕاگەیاند لەم فەتوایەی(قەرزاوی) و پاڵشپشتی ئۆردوگانیش نین تا ببێت بە ئەمری ئیمانداران.(جاسرعودە)ش كە ئەندامی ئەنجومەنە لەیەكێتی زانایان لێدوانیدا بەوەی لەم فەتوایە پرس بە یەكێتی زانایان نەكراوە و بێ ئاگاداری ئەوان ڕاگەیاندراوە.
3-بەهەمان شێوە(عصام تلیمە)كە بەڕێوەبەری ئۆفیسی(قەرزاوی)ە ووتی: ڕیفراندۆمی توركیا پێویستی بەم فەتوایە نیە چونكێ شتێكی دەولیە. بەهەمان شێوە سەركردەیەكی پێشوی ئیخوانەكان ووتی: ئەم لێداوانە هەڵەیە چونكێ ئاین تێكەڵ بە سیاسەت دەكات.
4-هەر لەسەر هەمان فەتوا (الشیخ عبدالله بن بیه)كە دانیشتوی مۆریتانیایە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و لێدوانی دا بەوەی یەكێتی زانایان لەسەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی لایداوە و هەندێك جار لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی تر فەتوا و لێدوان دەدات.
Top