شاری هەڵمەت و قوڕبانی شایستەی خزمەتکردنە نەک زوڵم لێکردن
April 8, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە ئەو حزبە سیاسیە دەستەڵات بە دەستانەی ئەم دەڤەرە بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی هەڵە و ململانێ کردنیان لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و تاکەکەسی وایکردووە کە بارودۆخی شارەکە لە ئاراستەی ئاسیایی خوی بچێتە دەرەوە و خەڵکەکە تەواو بێزار ببێت لەم وەزعەی کە ێیستا لە سلێمانی و دەوروبەری و بە تایبەت سلێمانی تێیدا گۆزەر دەکات و هۆکاری دروست بوونی ئەم دوخە ناهەموارە خودی حزبە سیاسیە دەستەڵات بە دەستەکانی ئەم دەڤەرەن چۆنکە نەک هەر نەیانتوانیوە خزمەتی ئەم دەڤەرە بکەن بەڵکۆ سیمای جوان و شارستانی ئەم شارە خوشەویستەشیان تێکداوە لە ڕوی پێکەوەی ژیانی سیاسی لە باشوری کوردستاندا وە ئەو لاباڵ و کەسایەتی سیاسی و بەناو ڕۆشەنبیر ڕاگەیاندنکارانە کە چەندین ساڵە خەریکی نانەوەی ئاژاوە و پشێوی و جاندنی توی دوبەرەکی و سێ بەرەکین بێجگە لە خزمەتکردن بە ئەجندای نەیارانی کوردستان نەیانتواننیوە ئەداو نمونەیێکی ئەوتوو پێشکەش بکەن بو بەرژەوەندی دەڤەرەکە و ێیستاش واخەریکە خەڵکی کوردپەروەری دەڤەری سلێمانی بە ئاگا دێتەوە لەژێر ناو ونیشانی ئەم دروشمەدا( هەمومان پارتی بونێک قەرزارین) ناڕەزایەتی خویان دەردەبڕن لە دەسەڵات بە دەستەکانی دەڤەرەکە.
ڕەوشی ئەم دەڤەرە بە تایبەت شاری سلێمانی بە جورێک تێکچووە کە ێیتر خەڵکەکە حسێب بو دەستەڵاتدارانی ناکات و لە هەمو شوێنەکان دەنگی ناڕەزایی خەڵکی دەبیسترێت چۆنکە خەڵکەکە وا بەرە بەرە قەناعەتی لا دروست دەبێت کە دەستەڵاتدارانی دەڤەری سلێمانی چەندین ساە چەواشەیان دەکەن و سیاسەتی ئەنتی پارتی و بارزانیان بە گوێییان داوەو دەدەن ئەمە لە لایێک لە لایێکی تر هەر خودی خەڵکەکە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەرەکانی پارتی و بارزانی دەبینن بە چاوی خویان دەبینن ئەمەش وایکردووە کە دروشمێکی لەم چەشنە بەرز ببێتەوە و بڵێن هە مومان پارتی بونێک قەرزارین
پارتی و بارزانی لە هەر شوێنێک دا دەستەڵاتدار بن سەلماندویانە کە لەوێدا ئەو پەڕی ئەمنیەت و ئارامی بەرقەڕا بووە واتە سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی پارێزراو بووە بەڵگەش بو ئەمە ئەو باردوخەی لە هەولێرو دهوک هەیە بەراورد ناکرێت لە گەڵ دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری سەرەڕای ئەوەی کە هندێ لاباڵ و کەسە دەستڕویشتووەکانی ئەوێ گەلێ هەوڵیان دا ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پارتی و بارزانیش بە دەردی شاری خوشەویستی سلێمانی و دەوروبەری ببەن بەڵام بویان نەچووە سەر و لە هەوڵەکانیاندا نەک هەر شکەستیان هێنا بەڵکو ڕوی ڕاستەقینەشیان وە دەرکەوت و ئەمڕوش هەر خودی خەڵکی ئەم دەڤەرە گەیشتونەتە ئەم ڕاستیە کە ێیتر با با بەس بێت پەیڕوەی کردن لە سیاسەتی ئەنتی پارتی و بارزانی و هێدی هێدی وا دوخەکە ڕوو لە پارتی و بارزانیە بو چارەسەر کردنی حاڵەتەکە کە هێشتا نەبوتە دیاردە و ە ئەگەر بو بە دیاردەش و چارەسەر نەکرا ئەوا کارەساتبارە و دەبێ بە قەیران و چارەسەرییەکەی ئەگەر ئەستەمیش نەبێ زور سەخت دەبێت..
لە کوتایی دا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە ڕێبازی بارزانی نەمر ڕێبازی کوردایەتیە و تەعبیر لە سەرفەرازی و سەربەرزی کوردو کوردستانیان دەکات و پارتی و بارزانیش هەمیشە خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانین و سەدەیێکە لە پێناو سەرۆەوتنی دوزی نەتەوەی کورد لە تێکوشاندا بەردەوامن و تە حەددای گشت دوژمنان و ناحەزانی کوردو کوردستانیان کردووە و ئەمڕوش هە ڵگری پڕوژەی سەربەخویی کوردستانن بو ئەوەی گەل و وڵاتمان بگەیێننە کەناری ئارام و موزایەدەش لە سەر بستێک لەخاکی پیروزی کوردستان ناکەن و دژی هەمو ئەو دەنگە نەشازانەیە کە دوژمنی سەربەخوبوونی کوردستانن و پاڵپشتیشە بو هەمو کوردپەروەرانی شاری خوشەویستی سلێمانی لە هەمو ڕویێکەوە بویە دوا وتەم ئەوەیە بو خەڵکی ڕێزدارو کورد پەروەری شاری هەڵمەت و قوڕبانی کە ێیتر کاتی ئەوە هاتووە بڵێن ماسی هەر کات لە ئاو بگری تازەیە.
سڵاڤ و ڕێز وپێزانین یێ نوکەیە وتارێ من برا
إنهاء الدردشة