لە سایەی سیاسەت ودیپلۆماسی سەركەوتوو گەیشتنی كورد بە لووتكەیە

لە سایەی سیاسەت ودیپلۆماسی سەركەوتوو گەیشتنی كورد بە لووتكەیە
لای سەرۆك مه‌سعود بارزانی گرنگ نییە پارتی لە دەسەڵات بێت، یان نا، بەڵكو ئەوەی بۆی گرنگە ئەوەیە كورد كیانێكی خۆی هەبێت، ئەوجا كێ ئەو كیانە بەڕێوە دەبات، ئەوەیان بۆی گرنگ نییە. هەر واشی كرد، دوای ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی 1992 تەواو بوو، هێندەی سەقامگیری كوردستان و سەركەوتنی پرۆسەكە لای مه‌سعود بارزانی گرنگ بوو، دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ گرنگ نەبوو، لەمەش گرنگتر كاتێك لە بیركردنەوەی سه رۆك بارزانی - دا نەتەوە پێویستی بە بڕیاردانی سەخت و قورس هەیە و دەكەوێتە دووڕیانێك كە یان دەبێت بڕیارێكی سەخت و قورس بدات، یان نەرمی بنوێنێت لەسەر ئایندەی نەتەوە، ئەوا مه‌سعوود بارزانی بڕیارە قورسەكە دەدات و چی دەبێت با ببێت، هەڵدەبژێرێ. ئەم بێباكی و بوێرییەی سەرۆك مه‌سعود بارزانی لەسەر پرسە چارەنووسسازەكانی نەتەوە، لەسەر پرسەكانی تایبەت بە پارتی دیموكراتی كوردستان بەوجۆرە نییە. سه‌ره‌ڕای وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كوردستان له‌ هێرشی تیرۆریستان، خۆیشی له‌ جیاتی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد و، چووه‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه‌، مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ زوممارو شنگاڵ و ره‌بیعه‌و ئاماده‌بوون و سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ كه‌ركوك و مه‌خموورو گوێڕو خازرو خانه‌قین و شوێنه‌كانی دیكه‌ و ناردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی و هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ رۆژئاوای كوردستان بۆ به‌رگریكردن له‌ كۆبانێ، له‌ كاتی خۆیدا بارزانی نه‌مر بۆ پاراستنی كۆماری دیموكراتی كوردستان چووه‌ مه‌هاباد، ئه‌وا له‌ ئێستاشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ پاراستنی كۆبانێ پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێته‌ رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و راستییانه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه‌وا سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ و له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر ده‌ڕوات، له‌هه‌مان كاتدا له‌ زۆربه‌ی لێدوانه‌كانیدا كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئێمه‌ سنوورێكی فراوان و به‌ره‌یه‌كی فراوانی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هه‌یه‌ كه‌وا له‌ كۆبانێوه‌ تا خانه‌قین و جه‌له‌ولا ه‌، به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی له‌ كۆبانێوه‌ تا خانه‌قین به‌یه‌ك چاو سه‌یركردنی هه‌موو كوردستانه‌، نه‌ناسینی سنووره‌ ده‌ستكرده‌كانه. بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌ حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان وایانكردووه‌ كه‌ كوردستان ببێتە ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسی و سه‌ربازییەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین ‌و لە زۆر لاوەش بەبایەخەوە سەیر بكرێ و حیسابی تایبه‌تی بۆ بكرێت.سه‌رۆك بارزانی به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندی كه‌وا هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ی جارانه‌ و سه‌رۆكایه‌تی لای جه‌نابیان پێشمه‌رگایه‌تییه‌ و پێشمه‌رگایه‌تیش سه‌رۆكایه‌تییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا بڵێین سه‌رۆك بارزانی واته‌ پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌ و سیمبۆڵی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی و لە پێناو بە دێهێنانی مافێكی رٍەوا ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە ..
دیدار و كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، مایكڵ پێنس لە میونشن، ئاماژە بوو بەوە كە ئەمەریكا، هەرێمی كوردستانی بە هاوپەیمانی نزیك و ستراتیژی خۆی داناوە. پێوستە لەلایەن ئەمەریكاوە زیاتر گرنگی بە هەرێمی كوردستان بدرێت و كورد، وەك دۆستێكی ستراتیژیی ئەمەریكا بپارێزرێت.ئەمەریكا دەیەوێت پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەهێز بكاتەوە، بۆیە پێویستیان بە دۆستەكانیان هەیه و‌، كورد به ‌دۆست و هاوپەیمانی خۆیان دەزانن، نەك دۆستی كاتی..هەروەها لە لە ڕووی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییشەوە دیپلۆماسیی سەرۆك بارزانی لەگەڵ تەواوی وڵاتان و بەتایبەتیش لەگەڵ ئەمەریكا زۆر سەركەوتوو بووە، بۆیە ئێستا‌ ئەمەریكا بایەخێكی زۆر بە هەرێمی كوردستان دەدات، بەتایبەت لە ئیدارەی نوێی ترامپدا،‌ هاوكار و پشتیوانی هەرێمی كوردستان دەبێت تا دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنێت، چونكە هەرێمی كوردستان هەموو بنەماكانی دەوڵەتبوونی تێدایە.

لە ئێستادا هەرێمی كوردستان قورسایییەكی زۆر گەورەی لە ئاستی جیهاندا هەیه،‌ وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت؛ بۆ نموونە، بەشداریی وەفدی كوردستان لە كۆربەندی ئابووری داڤۆش و كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایشی جیهانی ، به ‌سەرۆكایەتیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان، كە وەك وڵاتێكی سەربەخۆ بوو. تەنیا وڵاتانی سەربەخۆ دەتوانن لەو جۆرە كۆنفرانسە جیهانیانە‌دا بەشداری بكەن. دیپلۆماسیی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی لە ئاستی جیهاندا زۆر بەرەوپێش چووە. هەموو سەركەوتن و بەهێزییەكی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند.نەخشكردنی پێوەندیی دیپلۆماسیی هەرێمی كوردستان لە جیهاندا بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێنێتەوە، كە سەرۆك بارزانی لەگەڵ وڵاتاندا پیادەی دەكات و، نموونە بە ئیدارەی پێشووی ئەمەریكا لە سەردەمی باراك ئۆباما دێنێتەوە، كە چۆن هاتنە سەر هێڵ تا هەرێمی كوردستان بپارێزن و، ئیدارەی ئێستای ئەمەریكایش چەندە پەرۆشن بۆ پێشخستنی پێوەندییان لەگەڵ هەرێمدا و دەڵێت: ''دیپلۆماسیی سەركردایەتیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی كە لەگەڵ هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاكی كوردستان دەستبەجێ ئیدارەی ئەوكاتی ئەمەریكا هاتنە سەرخەت و، به ‌سەرۆكایەتیی سەرۆك باڕاك ئۆباما هەموو پشتیوانییەكی خۆیان پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كرد.''كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا وا شرۆڤە دەكات، كە ئیدی پێوەندیی ئەمەریكا و كوردستان زۆر دۆستانە و ستراتیژییە.هەموو ئەمانەش بۆ دارٍشتنی سیاسەت و دیپلۆماسی سەركەوتوویی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك مسعود بارزانی دەگەرێتەوە .

دەبێت جیهان لەو واقیعە تێبگات كە مییلەتی كورد ناتوانێت چی دیكە چاوەڕوانی نەهامەتییەكان بكات، دڵنیا نەبێت لە ئایندەی خۆی، تاكە ڕێگەیش بۆ ئەوە ڕێگەدانە بە گەلی كورد لە ڕێگەی ڕاپرسی ئایندەی خۆی بە دەستی خۆ دیار بكات، بە پێی ئەوەی كە هەموو جیهان شاهێدی دەدات كە گەلی كورد چەندە لێبۆردە و ئاشتیخوازە، چەندە بڕوای بە بەیەكەوە ژیانی پێكهاتەكان هەیە، لەبەر ئەوەی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ دەرەوە و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردەكانی جیهان، گەیاندنی ئەو پەیامەیە بە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان، جیهان گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات، چونكە كوردستان لە چوارچێوەی ئەو معادلە سیاسییانەی كە ئێستا لەناوچەكە دەگوزەرێن ژمارەیەكی بەهێز و بەرچاوە لای ئەوان و حساب بۆ كراوە، بۆیە ئەو جۆرە سەردان و كۆبوونەوانە بایەخێكی یەكجار زۆریان دەبێت و بە سوودی گەلی كورد تەواو دەبێت و پێوستە جیهان ئەخلاق و مرۆڤایەتی و پشتیوانی خۆیان لە هەمبەر پشتیوانیكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان پیشان بدەن وبسڵمێنن ..
Top