خەڵكی سلێمانی پارتی بونەك قەرزاری ئارامیین

خەڵكی سلێمانی پارتی بونەك قەرزاری ئارامیین
ئەوەی كە لە سەرەوە هات بە تەنیا سەردێری ووتارەكەم یان قسەی من نییە بەڵكوو قسەی زۆرێك لەو ئەو كەسانەیە كە لە سنوری زۆنی نیمچە سەوز و نیمچە نیلی دا دەژین .
شاری سلێمانی ئەو شارەیەكە لە خە بات و بەرخوداندا دەروازە بووە تەنانەت هاوكاری هەموو شۆرەشەكان بووە لە شۆرشەكانی بارزان و سمكۆی شكاك و شێخی نەمر لە لایەكی ترەوە لانكەی پەروەردە كردنی زۆرەك لە شاعیر و هۆزانڤانانەی ووڵاتەكەمان بوونە كە هەموو كات جێگەی شانازی بۆ كورد و كوردستان بوونە بەڵام ئەوەی كە وایكردووە بەرەر بەرە هەموو ئەولایەنە ئەرێنیانە جێگایان پێ لەق بگرێت و جۆرەك بێ‌ متمانەییی جێگەیان بگریتەوە.
بە داخەوە لە هەڵسوكەوتی ئەو بە ناو بزوتنەوانەی كە بە دروشمی زەق و بریقەدار هاتنە گۆرەپانی سیاسی كوردستان و لە سەر حیسابی هاو سەنگەرەكانیان و لەق كردنی پێگەكەیان شۆەشەكیان بە ناو شۆرەشی چاكسازی دەستپێكرد هەر چەندە كە لە سەرەتا زۆرەك لە خەڵكانەك كە لە هەڵسوكەوتی ئەو حیزبانە لە سنووری سلێمانی نارازی بوون بەدوای ئەم دروشمانە كەوتن و لە سەر حیسابی چەواشە كردن و گەوجاندن كۆمەڵەك دەنگیان مسۆگەر كرد هەر چەندە ئەوە سەرەتای ئەو بە ناو گۆرانكارییانە بوو كە روویاندا بەڵام بەرە بەرە ئەو شۆرەشە لە سوتاندنی بنكەو بارەگا كان و نەفی كردنیهەموو شتەك كە لە چوارچێوەی دامەزراوە شەرعییەكاندا بوو خۆی بینییەوە تەنانەت جۆرەك لە ئیرهابی فیكری و كەش و هەوایەكی ترسناكی لەو سنوورە خوڵقاند لە لایەكی ترەوە پەڵكێشكردنی كۆمەڵك مناڵ بە ناوی گۆرانكاری و بەكوشت دانیان لە 17ی شوبات ئەم سنوورەی زیاترلە جاران بەرەو ئاڵۆزی برد.
بە دوای هەموو ئەوانەش نەخۆش كەوتنی مام بوو كە دوو ئەوندە دۆخەكەی لەو سنوورە ئاڵۆز كرد چوونبە بوونی مام جۆرەك لە عەدالەتی كۆمەلایەتی لەناو حیزبدا دەستە بەر دەبوو بەڵم لە دوای نەخۆش كەوتنی نەتوانرا ئەو هاو سەنگییە رابگیرێت و باڵە پاوانخوازەكەی ناو یەكیەتی پەلیان بۆ ئێران و توران راكێشا و بەبەدەست تێوەردانی دەرەكی دوو ئەوندە دۆخی سلێمانی ئاڵۆزتر بوو.
دۆخەكە بە جۆرەك لەو پارێزگایە شێواوە كە كەس هیچ حسابەك بۆ دەستەڵات لەو سنوورە ناكات لە لایەك پاوانخوازییەكانی باڵباڵێنی ناو یەكیەتی و لە لایەكی تر بڵقەكانی سەر ئاوی گۆران و لە لایەكی تر ئاشكرا بوونی هەموو ئەو راستییانەیە كە هەموو ئەو پرۆپاگەندانەی كە دژی پارتی و بارزانی ئەنجام دەدران و سیاسەتەپر لە قینەكەی خۆیان لە سەر ئەو بنەمایە بنیات نابوو و تەنانەت خۆراكی دەزگا پر لە هاشو هوشەكانیانی بە ناو سەر بەخۆ و پەیج و ئەكاونتەكانی وەهمی كە كارییان تەنیا و تەنیا بڵاو كردنەوەیبێ‌ متمانەی بووە و هیچی تر.
ئەو دۆخەی ئەو سنوورە و بەراوەرد كردنی لە گەڵ هەولێر و سلێمانی لە بارەیرێژەی خزمەتگوزارییەكان و ئارامی و ئاسایشو عەدالەتی كۆمەڵایەتی وایكردووە كە ئەو رەستەیە لە ناو زۆرینەی خەڵكەكە باس بكرێت كە" پارتیبوونەك قەرزداری پارتین" چوون چەواشەكاری و پرۆپاگەندەی نەرێنی دژی پارتی و بێ‌ بایەخ كردنی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بۆ سەر بەخۆییی وچاكسازییەكان لای هەموو خەڵك ئەو سنوورە ئاشكرا بووە.
Top