پارتی و یەكیەتی،بازێكی تر لە پرۆسەی سیاسیدا
April 8, 2017
وتار و بیروڕا
راستییەكی حاشاهەڵنەگر هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەم دوو هێزە سەرەكییەی كوردستان دەتوانن بە یەكەوە زۆرێك لە بەربەستەكان بببرن ئەویش هۆكارەكەی ئەو خەباتە بێی ووچانەیە كە لە پێناو بە دی هاتنی ئامانجەكانی گەڵەكەیان هەبوونە هەرچەندە كە هەوراز ونشێوەكانی ناو یەكیەتی و ئەو هاو پەیمانەتییەی كە لەو دوایەدا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران ئەنجامدرا هێزە سیاسیییەكانی دڵخۆش نەكرد تەنانەت زیاتر لەكیانی دورخستنەوە و بەجۆرەك لە جۆرەكان دڵەراوكییی لە ناو حیزبەكان و گەڵی كوردستان زیاتر كرد هەر چەندە كەلە سەرەتا هەندەك كەس بە نوسینی ووتاری بێ بنەما ویستیان ئەو رێككەوتنە بەرجەستە بكەن و لە هەرچی تەلەفزیۆنی دوژمنانی كورد بوو باسیان لەوە دەكرد كە ئیتر دەتوانین هاوكێشە سیاسییەكانی كوردستان بە یەكەوە بگۆرین بەڵام ئەوە هیچی لێ شین نەبوو تەنانەت زۆر دەستكەوتی سەرەكی لە بەغدا لە دەست چوون و هەر لە پێناو ئەو ملمڵانێیەدا پۆستەكی وەزیرەكی كورد لە دەست چوو لە لایەكی ترەوە دەنگ بە درندەترین هێزی عەسكەری لە عێراق درا ئەویش حەشدی شەعبی بوو و لە هەموو یان گرینگتر وای لە دوژمنانی كورد لە بەغدا كرد بۆ ئەوەی زیاتر دەست بۆ ناو پرۆسەی سیاسی كوردستان ببەن و حێزەسیاسییەكان زیاتر لەیەك دوور بخەنەوە ئەوەش مەبەستی سەرەكی ئەو هێزانە بوو.
هەرچەندە كە ئەو بە ناو هاو پەیمانانەی بەغدا ویستیان لەو باروودۆخەدا زیاتر هاوپەیمانەكانیان بۆ گەیشتن بە مەرامە كانیان بە كار بهێنن لە وانەش پێدانی بوودجەو موچەی خەڵكی كوردستان بۆ دروست بوونی بێ متمانەیی لە نێوان حكومەتی هەرێم و خەڵكی كوردستان و دوور خستنی گەڵی كوردستان لە ئەو پرسەگرینگەی كە لە ئارا دا بووە.
بەڵام ئەوجارە یەك بابەت بۆ هەموو نوێنەرانی كورد لە بەغدا ئاشكرا بوو ئەویش ئەو راستییەیە كە هەتا بیانەوێت بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكانیان بە كارت دەهێنن و كاتەك كە گەیشتە ویست و داخوازییەكان پشتتان تێ دەكەن هەربۆیەش بریاری داگرتنی ئاڵای كوردستان ئەو فەرمانە خێرایە بوو كە بە كورد درا.
بەڵام هەلومەرجەكەی ئێستا و گۆڕانكارییە خێراكان وای كردووە ئەو پەلَە بكرێ، وهاوبۆچوونی پارتی و یەكێتی لەسەر گشتپرسی و سەربەخۆیی كوردستان ئەو بریارە گرینگەی بە دوای خۆی دا هێنا ئةوش پەیامەكی روونو ئاشكرا بۆ دەستەڵاتدارانی شیعی لە بەغدا بوو كە ئێمە دەتوانین..