دوێنێ و ئەمرۆی سلێمانی
April 8, 2017
وتار و بیروڕا
مانگرتنەكان سوتاندنی بارەگاكانی حیزبەكان بە تایبەتی مانگرتنی ماموستایان لەو سنوورە زیاتر لە هەموو جارەك خەڵكەكەی هیلاك و ماندوو كردووە بە جۆرەك كە زۆربەیماموستایان و قوتابییە كان دەوامی خۆیان بۆ هەولێر گواستۆتەوە .
یەكیەتی دوای نەخۆش كەوتنی مام نەیتوانیوە بە سەر كێشەكاندا سەیتەرە بكات وباڵەكی دەسترۆیشتوو دەستی بە سەر هەموو جومگەكانی ئەو پارێزگایە و حیزبەكەدا گرتووە و ئەوەش بێ متمانەییەكی زیاتر كردووە ئەو شارەی كە سەردەمایەك جێگەی شاعیران و رۆشەنبیران و دەروازە و بناغەی هەندەك شۆرەشی كوردی بووە ئەمرۆ كەوتۆتە ژێر پۆستاڵی رەشی ئایت اللە كان و ئاغاكانی بەغدا و تاران هەموو ئەوانە زۆر خەراب رەنگیان لە سەر بار و گوزەرانی خەڵك كردووە بە تایبەتی كە خواپێدراوان ئیتر ئامادە نین لەو سنوورە سەرمایەی خۆیان بخەنەگەرلە بەر ئەوەی ئەو پشێوی و ئاڵۆزییەی كە هەیە زۆربەیانی بەرەو مایەپووچ بوون بردووە