بەرەو ڕیفڕاندوم بە کوێرایی چاوی دوژمنانی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان
April 6, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی باسە ئەم جورە بیرکردنەوە شوفینیانەی نوخبە سیاسیەکانی دە ستەڵاتداری ناوچەکەمان لە دژی دوزی ڕەوای کورد ئەگەر وا لێکی بدەینەوە گۆڕانکاری بە سەردا هاتووە لەم ناوچەیەمان ئەوە خومان هەڵخەڵەتاندووە و نابێ ێێمە واهەست بکەین کە دەوڵەتانی ناوچەکە بە تایبەت دەوڵەتانی هاوسنوری کوردستان دان بە دەوڵەتی کوردی دا دەنێن ڕوژێک لە ڕۆژان یان باشتر بڵێم ئەوکاتەی کە دەوڵەتی کوردی ڕابگەیێندرێت دانمان پێدا دەنێن نەخێر ئەمانە هەرگیز دان بە دەوڵەتی کوردی دا نانێن و هەرچییەکیان لە دەست هاتبێت ولە دەستییان بێت کردویانەو دەیکەن لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان وە ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی دوژمنانی کورد و کوردستانە و بەردەوامن لە سەر ئەم سیاسەتەی خویان هەتا ڕوژی ئەمڕومان وە هەر لە میانەی ئەم چەند ڕوژەدا گوێبیستی چەندین لێدوانی جیاجیا بووین لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و عیڕاقی و ناوخوی کوردستان دا وزور بە ڕاشکاوانە دژایەتی پڕوسەی ڕیفڕاندومیان کرد و زور بە توندی دژایەتی خویان ڕاگەیاند لە دژی گشپرسی باشوری کوردستان بو سەربەخویی.
بێگۆمان هەمومان باش دەزانین دوژمن هەر دوژمنە ومار هەرگیز نابێ بەیار دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان ئەگەر دژایەتی ئاڵای کوردستان و ڕیفڕاندوم بو سەربەخویی کوردستان دەکەن دەبێ بە ئاسایی وەربگرین چۆنکە ئەوانە ئەمڕو نیە دوژمنایەتی دوزی کورد دەکەن بەڵکو سەدەیێکە هەوڵی لە ناوبردن و سڕینەوەمان دەدەن وهیچ نەماوە لە دژی ێێمە نەیکەن بەڵام بە داخەوە بو هندێ کەس و لاباڵی سیاسی کوردستان وهەرەوەها هندێ پەرلەمانتار و کادیری ئەم لاباڵ و کەسانە بونەتە وەکیلی دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان واتە وەکیلی ئەو دەوڵەتانەی کە لە دوێنێ تا ئەمڕو بەردەوام پەلاماری کوردو کوردستانیان داوە و هەڕەشە لە دوزی ڕەوای کورد دەکەن و هەمو هێزو توانای خویان وەگەڕ خستووە بو جێ بە جێ کردنی نەخشەو پیلانی دەوڵەتە داگیرکارەکان لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و بە جورەها سیناریوی مەترسیدار ی کە بویان داڕێژڕاوە وەک جاشی تحت الطلب هەڕەشە لە و هەنگاوانە دەکەن کە بەرەی سەربەخویی خوازی ناویەتی و هەنگاو دەنێ بەرەوڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کووردستان وەبونەتە کوسپ لە بەردەم ئەم مافە ڕەوایە ی نەتەوەکەمان بە مەبەستی تێکدانی ئەم درفەتە لە بارە ی کە بومان هاتوتە پێش..
لەهەڵوێستی جەند لایەنێکی سیاسی کوردستان بومان ڕون بوتەوە کە داوای مەرج و پێشمەرجیان کردووە پێش ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم چۆنکە بە قسەی ئەوان ڕیفڕاندوم کارتێکی فشارە بەکاردێت بو شاردنەوەی کەمو کوڕی و خو ڕزگار کردن لە کێشەو قەیرانە ناوحوییەکان و هەروەها بەستنەوەی ئەنجامدانی ڕیفڕاندوم بە شێوازی حوکمڕانی کردن و مەسەلەی سەروکایەتی هەرێم و کاراکردنەوەی پارلەمان، جارێ هەرخویان بەرپرسیارن بە پلەی یێکەم لە پەکخستنی پارلەمان و هەروەها هەر خوشیان تاکو ێیستا بەدیلییان نەبووە بو پوستی سەروکایەتی هەرێم کە ڕێزدار بارزانی بو چەند جارێک پێشنیاری کرد کە کەسێک دەست نیشان بکەن وهەمو حزبەکانیشی سەرپشک کرد کە لە نێو خویاندا کەسێک دیاری بکەن ببێتە سەروکی هەرێم و منیش هاوکاری ویارمەتی دەدەم و هەروەها دانانی شێوازێکیش بو حوکمڕانی لە هەمان کاتدا پێشنیار کرا بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە بە گشتی هەوڵێکن جێگای گومانن و تەعبیر لە دروستکردنی لەمپەر دەکەن لە بەردەم پڕوسەی ڕیفڕاندومدا و پێم وانیە ئەمانە ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەست خویان بێت بەڵکو چەند لایەنێکی هەرێمی و عیڕاقی هەن ئەوانە ئاراستە دەکەن تاکو هەنگاوەکانی کورد بەرەو سەربەخویی ڕابگرن و نەهێڵن ئەم ئامانجەی کورد بێتە دی.
لە کوتایی دا ئەوە دەڵێم کورد خاوەنی دوزێکی ڕەوایە و مافی خویەتی ێیڕادەی سیاسی خوی ئازادانە بەکار بهێنێت بڕیار لە سەر چارەنوسی خوی بدات و گومانی تێدا نیە پارلەمانیش کارا بکرێتەوە ولە نێو پارلەماندا بڕیار بدرێت ڕیفڕاندوم بو سەربەخویی بکرێت ئەمانە دژی دەوەستنەوە چۆنکە خاوەن بڕیارو ێیڕادەی سیاسی سەربەخو ی خویان نین واتە لە کوێلە بەولاتر هیچی ترنین و بە کوێرایی چاوی ناحەزان گەلی کوردستان بڕیار لە سەر چارەنوسی خوی دەدات لە ڕیفڕاندومێکی سەرتاسەری دا و ێیڕادەی سیاسی خوی فەرز دەکات بە سەر ێیڕادەی دوژمنانی کوردو کوردستاندا .