سەربەخۆیی وەك دوا وێستگە
April 5, 2017
وتار و بیروڕا
لەناویشیان دا شیعە دوای دەست بەسەرداگرتنی تەواوی دەسەڵاتەكانی عێراق پەیرەوی هەمان سیاسەتە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتەكانی پێشووی كرد و لەبیریان چوو كە كوردەكان باوەشیان بۆ كردنەوە و سهر لهنوێ دەوڵەتیان بۆ دامەزراندنهوه، بەڵام ئەوان لەبەر ئەوەی هەمیشە جگە لەخۆیان كەسی تر بەهاوبەش و حوكمران نازانن بەردەوام لەبیانوو دەگرێن تا جارێكی تر كوردەكان و كەمە نەتەوەكانی تری عێراق بكەنە ژێر دەستەو كۆیلەی خۆیان، كەچی مەرج نیە هەموو جارێك ئەو ئامانجە گڵاوانەیان بپێكن، لە بەرئەوەی كوردەكان بەسەركردایەتێكی حەكیمانە و لەخۆبردووانە دژ بەهەموو پیلان و ئاژاوە گێریەكان دەوەستنەوە و قوربانی و خوێنی شەهیدە سەربەرزەكان تەسلیم بە دوژمنانی نەتەوەكەمان ناكەن.
هەربۆیە ئەوەی ئێستا دەیبینین سەركردایەتی كورد و شەقامی كوردی لەهەمبەر سەربەخۆیی دەینوێنن مافێكی ڕەوا و یاسایی و دەستوری تاك بەتاكی كوردستانیانە، چونكە مانەوە لە دەوڵەتێك كە رێز لە مافی هاوڵاتی بوونی هاونیشتیمانیانی نەگرێت و پارێزگاریان لێنەكات شایەنی مانەوە نیە، بەڵكو بەرنگاربوونەوە و جیابونەوە لێی ئەركە، ئەوەی پێشیەوە پابەند نەبێت شەرمەزارە بەرامبەر به فیداكاری پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی پیرۆزی شەهیدە سەربەرزەكان و نیشتیمان. لە ئێستادا بەهۆی بەرەوپێشچوونی مافی مرۆڤ و گەلان و مافی چارەی خۆ نوسین سەربەخۆیی لە پێشی پێشەوەیی پارێزراوەكانی یاسای نێودەوڵەتیە هەر بۆیە دەكرێت بڵێن ئەوەی ئێستا له عێراق دا دهگوزهرێت دەرهەق بە هەرێمی كوردستان و هاونیشتیمانیانی پرەنسیپ و پیلانەكانی بەسەرچوون، لێرە بەولاوە كاتی سەربەخۆیی و درووست بوونی دەوڵەتی كوردستانە.