بەسە چاوەروانی .گشت پێوەرێكی بەدەوڵەتبوون وسەربەخۆیی مان هەیە
April 5, 2017
وتار و بیروڕا
سەرۆكی كوردستان جگە لەوەی كە هەمیشە لەوتە و گوتارەكانیدا بەدەردەكەوێت كە چەندە دەیەوێت وڵاتەكەی لە ئاشتەوایدا ژیان گوزەربكات بەهەمان شێوەش لە كردار و ئەدای سیاسیشیدا توانیویەتی هاوتای وتەكانی بێت و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە هاوسەنگكردنی ئەو هاوكێشەی كە دەبێت سەرۆكی سەركەوتوو هەیبێت، رۆڵی ئیجابی بینیووە و دەبینێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناخۆیی و ناوچەكە و نەهێشتی ناكۆكییەكان.
هەر بۆیە سەرۆك بارزانی بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتی و كوردایەتی خزمەتی گەلی كوردستانی كردووە و لەو رۆژەوەی كە لە ژێر ئاڵای كوردستان لە مەهاباد لە دایكبووە و لە بنەماڵەیەكی شۆرشگێرو كوردپەروەر دەست بە تێكۆشان و كوردایەتیكرددووە .
سەرۆك بارزانی تەنها سەرۆك و كەسایەتیی سیاسی كوردە كە هەمیشە پێداگیریی لەسەر بوون بەدەوڵەتی كوردی و سەربەخۆیی كوردستان و رزگاركردنی پارچەكانی تری كوردستان دەكات و سازش لەسەر هیچ ماف و ئازادییەكی كورد ناكات. گەلی كوردستانی خۆراگر بە سەرۆكایەتی ،پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی مێژووییەكەیان تۆماڕكردووە كە حەقە مێژوونووسان بە ویژدانەوە لە نێو لاپەرەكانی مێژوویی خەباتی كورد وكوردستان باسی بكەن و تۆمارٍی بكەن كە لە خوارەوە ئاماژە بە چەند بەشێكی دەدەم :
شكستی گەورەترین و دڕندەترین تیرۆریست و بونەوەری سەرزەویی كە ئەویش "داعش"
خۆراگری خەڵكی كوردستان لە ژێر قورسترین فشاری ئابووری حكومەتی ناوەندی عێراق .
پرۆسەی یەكریزی لایەنە سیاسییەكانی رٍۆژئاڤا و رێگرتن لە كەوتنی كۆبانێ بە هەوڵ و حیكمەتی سەرۆك بارزانی .
لە خۆگرتنی زیاتر لە دوو میلیۆن ئاوارە لە عێراق و سوریا و ناوچەكانی تر سەرەرای بوونی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان .
پرۆسەی ئاشتی نێوان باكوور و حكومەتی توركیا ، بە هەوڵ و نیوانگیری سەرۆكی كوردستان لە ساڵی 2012 تا 2015 كە ئێستاش هەوڵەكان بەردەوامن بۆ سەرلەنوێی هێوركردنەوەی دۆخەكە .
سرٍینەوەی سنوورەكانی سایكس بیكۆ بە بەخشینی زیاتر لە 1600 شەهید و هەزاران بریندار.
هەروەها بۆ جاری یەكەمین لە مێژوویی كورد و كوردستان ، بە هەوڵ و تێكۆشانی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆك بارزانی توانرا كورد لە رێگای بۆریی نەوتی خۆیەوە ، نەوتی كوردستان رٍەوانەی بازارەكانی جیهان بكات و ئەمەش هەنگاوەكان بۆ سەربەخۆیی ئابووری و سیاسیی فەراهەم و ئاسان دەكات . ئێمەی كورد خاوەنی جوگرافیایەكی هاوبەشین كە كوردستان نیشتمانی هەموومانە. گەرچی بە زۆرداری و ناڕەوا دابەش كراوە .. بەڵام ئێمەی كورد هەرگیز دان بەو دابەشكردنەدا نانێین و، هیچ سنوورێك لە بەردەم هەستی نەتەوایەتیماندا بوونی نییە .
زمانێكی یەكگرتووی هاوبەشمان هەیە كە زمانی كوردیی رەسەن و دەوڵەمەندە .
ـ مێژوویەكی دێرین و درێژی پڕ لە سەروەری و شكۆداریی هاوبەشمان هەیە .
بەرژەوەندییەكی ئابووری هاوبەشمان هەیە .
خاوەنی تایبەتمەندی و خەسڵەتی نەتەوەیی خۆمانین و داب و نەریتی خۆمان هەیە.
هاوبەستەبوونمان بۆ كورد و كوردستان هەیە و شانازی بە نەتەوەكەمانەوە دەكەین.
خاوەنی هیوا و ئامانجێكی هاوبەشین و، چارەنووسمان پێكەوە گرێ دراوە .
لە رووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریشەوە، لە ئاستێكی پێویست داین .
چەندین پارت و رێكخراومان هەیە و .. هێزی بەرگریمان هەیە كە پێشمەرگەیە .
واتە ئێمەی كورد، هەموو خەسڵەت و مەرج و تایبەتمەندی و بنەماكانی گەلمان تێدایە . ئەمانەش پێویستن بۆ هەر كۆمەڵێك كە بە گەل بزانێت و، مافی چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت .. ئەو تەگەژانەی كە لە بەردەم دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دان، تەگەژەی یاسایی نین، بەڵكو تەگەژەی سیاسین .. لەلەیەن توركیا و ئێران و عێراق و سوریاوە، كە كوردستانیان بە سەردا دابەش كردووە، بەردەوام گەلە كۆمە لە گەلی كوردمان دەكەن و، پیلان لە دژی هێنانەدیی خواسەكانی گەلەكەمان دەگێڕن و .. ئەوان دان بە ناسنامەی كوردا نانێن و، بێ شەرمانە دەڵێن ئێمە ناهێڵین دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دابمەزرێت .. ئەوان خاكی كوردستان بە موڵیكی خۆیان دەزانن . بە دڵنییاوە سەركەوتن بۆ ئێمەی كوردە و دوژمنان ریسوا دەبن ..