بەهێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هەنگاوە خێراكانی سەربەخۆیی كوردستان

بەهێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هەنگاوە خێراكانی سەربەخۆیی كوردستان
گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ، قارەمانیەتی پێشمەرگە، سەركەوتنی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكان و هەروەها پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی گشت پێكهاتەكان وایكردووە لە نێوەندە سیاسیی و ئاكادێمییەكانی جیهان وەك دەوڵەتی ئەمری واقیع حیساب بۆ میللەتی كورد بكرێت .هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ر‌به‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بووه‌ته‌ ئه‌و ژماره‌ گه‌وره‌یه‌ی نه‌توانرێت فه‌رامۆش بكرێت.له‌ په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی پشتگیری ئاشكراو پێشوازییه‌‌ فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌ زلهێزه‌كان له‌كاتی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی ئه‌مه‌ به‌ روونی ده‌بینرێت. كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌كیدیكه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا واقیعحاڵێكی هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت رۆڵی هه‌بێت له‌ دروستبوونی بڕیاره‌ سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.هه‌روه‌ك ده‌بینین به‌هۆی جه‌نگی دژی داعش له‌ عێراق، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش، وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی گرنگ و سه‌ربه‌خۆ سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.هه‌ولێریان كردووه‌ته‌ بنكه‌ی پشتگری هێزی نێوده‌وڵه‌تی و به‌وه‌ش هه‌ولێر بووه‌ته‌ چه‌قی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی و ئەمرٍۆ دەبینن بە بێ‌ گەرٍانەوە بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆكی كوردستان هیچ راوێژو پرسێكی سیاسی پەیوەست بە گۆرانكارییەكان بەرێوە نەچێت ..
بەرگریكردن لە نەتەوەی كورد وپاراستنی بەرژوەندییەكانی ئامانجی لە مێژینەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان بووە و ئەوەش وایكردووە كە زۆرترین قوربانیی ببەخشێت لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گەورەكانی كورد وكوردستان . بەرگریكردن لەنەتەوەی كورد وخەباتی نەپساو بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی كورد سیاسەتی هەرە سەرەكیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لەیەكەمین ڕۆژی دامەزراندنییەوە، بەڵام هیچ كاتێكیش مافی نەتەوەكانی دیكەی فەرامۆش نەكردووەو پاڵپشتیی هەر بزووتنەوەیەكی ڕزگاریخوازی كەبەشێوەیكی ئاشتیانە بەرگریی لەمافی نەتەوەیی خۆی كردبێت. بەداخەوە زۆر لە حزبەكانی كوردستان ئاستەنگیان لە بەردەم وتارێكی یەكگرتووی سیاسی داناوە.، هەر بۆیە رەوشی نائارامی و دڵەڕاوكێ لەناو خەڵكی كوردستان دروست بووە، كە وایكردووە گەنجەكانمان رێگەی هەندەران بگرنەوەبەر، لەبری ئەوەی لەم قۆناغەدا پاڵپشتی پێشمەرگە و هەوڵەكانی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بین بۆ پاراستنی ئەزموونەكەمان، هاتووین خۆمان و خەڵكیشمان سەرقاڵی شەڕی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم كردووە، لە كاتێكدا بە توانایی و پڕ ئەزموونی ئەو سەركردەیە توانراوە جیهانی پێشكەوتوو هاوكارمان بن بەو هاوكارییە سەربازی و ماددی و لۆجیستیەی كە پێشكەش پێشمەرگە كراوە، توانرا بە درێژایی 1050 كیلۆمەتر لە بەرەكانی شەڕ شكست بە داعش بهێنین، هەر لە كۆبانێ تاوەكو خانەقین. هەر ئەم پرسەش وای كرد پارتی ببێتە پارتێكی نزیك لەجەماوەر و پارتێكی خۆشەویست وخاوەن متمانە بەدرێژایی ساڵانی تەمەنیپارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی بەكردەوە سەلماندی كەبەرگریكاری مافە نەتەوەییە ڕەواكانی كوردە لەدژی هر پیلانێكی تواندنەوەی كورد لەنێو نەتەوەكانی دیكەدا،تاوەكو ئێستاش پارتی هەڵگری ئەم فیكرەیەو بڵاوكەرەوەیەتی لەڕوانگەی ئەوەی مافی نەتەوەكان بەشێكە لەمافی مرۆڤ هەروەها مافی سروشتیی هەر نەتەوەیەكە لەژیانێكی ئاسایش وئاشتیانەدا بژی وخۆی بڕیار لەچارەنووسی خۆی بدات و تا بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ساتێك سڵ ناكاتەوە لە خەبات و كوردایەتی و كۆڵنەدان ..
گشت ئەو دەستكەوتانە كە بەدی هاتوون بەرهەم و ئەنجامی گشت شۆرٍش و بەرخۆدانەكانی رابردوو و ئەمرٍۆی كورد وكوردستان و پارێزەرەكەشی پێشمەرگە وسەرۆكی كوردستانە كە گشت تواناكانی خستۆتەگەر لە پێناو پاراستنیان .هەروەها سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬ رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ هەبووە و هەیە لە بەرەوپێشبردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەهێزكردن و بونیادنانەوەی‮ ‬پایەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬دروست لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دا،‮ ‬بە بێ بوونی‮ ‬كەسایەتیەكی‮ ‬وا بەهێز ئەستەم و مەحاڵ بوو هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانیبایە لەناو ئەو هەموو گەمە سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندییە دژبەیەك و دژبەگەلی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬خۆی‮ ‬بگرێت و درێژە بە مانەوە و زۆرتر كردنی‮ ‬دەستكەوتەكان بدات‮. ‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك بازانی‮ ‬لە رێبەرایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬خەبات و گەیشتن بە خەون و ئومێدەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و جەوهەرییە كە توانیویەتی‮ ‬هەموو ئەو رەهەندە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكیانەی‮ ‬لە پشتەوەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەیین مسوگەر بكات،‮ ‬ئیرادەیەكی‮ ‬جددی‮ ‬و بەهێز و ئاسۆیەكی‮ ‬روونیش هەیە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬هەموو ئەو قەیرانە كاتیانەی‮ ‬ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان تێی‮ ‬كەوتووە،‮ ‬لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكیش دا بە سیاسەتی‮ ‬دروست و دووربینی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬هەموو قەیرانەكان تێدەپەڕێندڕێن و نەتەوەی‮ ‬كوردیش وەك هەموو نەتەوە سەربەستەكانی‮ ‬جیهان بە دوایین ئامانجی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆی‮ ‬كە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی..
Top