برا ئەوە وەڵامی پرسیارەکەتە
April 4, 2017
وتار و بیروڕا
بەڵێ هەن و لە شێوەی دەستە و گرووپیشدا بە بەرنامە کار لەسەر (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.
+ــ کەسانێک حەسرەت بۆ سیستەمی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)ی داگیرکار بخوازن، بە نموونە: نەوشیروان مستەفا.
+ــ کەسانێک عێراقی سەبڕخانە و پاکتاوی سیاسی و مەزهەبی و حوکمی بە غەنیمەت بردنی ژن و کچ و سەروەتی یەکتری پێ لە کوردستان دیموکراتی تر بێ، بە نموونە: عەلی باپیر,
+ــ کەسانێک لە شارێکی وەک شاری هەڵمەت و قوربانی، هەڵمەتی پێشوازی کردن بۆ نوری مالیکی مووچە و قووت بڕی خەڵکی کوردستان رێکبخەن و بۆ دەست لەناو دەست کردنی هەڵمەت بەرن، بە نموونە: دووبارە نەوشیروان مستەفا.
+ــ کەسانێک بۆ بە یاسایی کردنی حەشدی شەعبی دەستیان لە دەستی حەنان فەتلاوی بەرز تر بێ، بە نموونە: چوار فارکسیۆنی کوردستانی و بەناو نوێنەری ئەو ئامانجانەی دەیان ساڵە کورد خوێنیان لە پێناودا دەبەخشێ.
+ــ کەسانێک بزووتنەوەی رزگاری نیشتیمانی گەلێکی ژێردەستە و چەوساوەی وەک کورد، بە ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەرانی ناو بەرن و بە سەرچاوەی ماڵوێرانی گەلە ژێردەستەکەی بزانن، بە نموونە: وشیار عەبدوڵای گۆڕانخواز.
+ــ کەسانێک داوای راگرتنی بەشێک لە نەوتی کوردستان دژی بەشەکەی تر بکا و لەو بەشەش داوای راپەڕێن لە حزبێکی خاوەن پێشەنگی خەباتی رزگاری نیشتیمانی بکات، بە نموونە: ئەبوبەکر هەڵەدنی.
+ــ کەسانێک پرسی سەربەخۆیی کورد بە پیلانگێڕی دژی یەکپارچەیی خاکی داگیرکارەکەی بزانێ، بە نموونە: ئاڵا تاڵەبانی.
+ کێشەی نێوان کورد و بەغدا کێشەیەکی کۆنە و کێشەی سەربەخۆیی و رزگاری نیشتیمانی و سیاسەتی داگیرکاری و ژێردەستە کردنە، جا کەسانێک بەناوی خۆشگوزەرانی داوای چوونەوە باوەشی بەغدا بکەن، بە نموونە: بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و نیوەی یەکێتی نیشتیمانی و باڵێکی یەکگرتووی ئیسلامی.
بەڵێ برا ئەوانە بە (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگ دەدەن، دەنگدان بە نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان، واتا (بەڵێ) بۆ مانەوەی کورد ژێردەستەیی، برا خۆ نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەو هەڵوێستانەی سەرەوەی ئەو کەس و دەستە و گرووپانە مەترسیدارتر نییە.