ستراتیژی سەرەكی سەرۆك بارزانی ، بەدەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە
April 3, 2017
وتار و بیروڕا
بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی جوانو پڕاو پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی دەست لەناو دەست وەك یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی و ماندوبونی برا پێشمەرگەكان و ڕوحی گەشی شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری هەوڵە بەردەوامی سـەرۆك بـارزانی،ئەو كێشەو گرفتە ناوخۆیانەی كە لەم دوایەدا لە نێوان حزبەكاندا دروست بوون بیخەنە لایەك،چونكە هەموو ئەم كێشانە قابیلی چارەسەرو گفتوگۆ كردنن نەیكەن بە مەرجی پێشوەختە بۆ پشتگیریكردن لە ڕاپرسی، پێویستە بەدەم بانگەوازەكەی جەنابی سەرۆكەوە بچن كە لە بارەی ڕاپرسیەوە ئاراستەی كوێی لایەنەكانی كردوە بۆ ئەوەی تێكڕا بتوانن میللەتی كورد لەو نەهامەتی و مەینەتیەی سەدان ساڵە تێیكەوتووە دەرباز بێ و ئاییندەیەكی ڕۆشن و بۆ جیلی تازەو داهاتومان بنیادبنێین و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی سـەربەخۆ.
قارەمانی ، گیانفیدایی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە ئازادیخوازی و داكۆكیكردن مرۆڤایەتی ناوی كوردوكوردستانی گەیاندە لووتكەی شانازیی و سەرفرازی .ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەكو فاكتەرێكی كارتێكەر لە رووداوەكانی ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی كەریگەری هەیە، بگرە داڕێژەی سیاسەتی دوارۆژی ناوچەكەیە و ئەم راستییە لەكاتی سەردانی شاندە باڵاكانی بیانی بە ئاشكرا دەردەكەوێت لە كاتێكدا كە بۆچوون و رۆڵی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە دەخرێتە بەر باس و گفتووگۆ. باسەكە لێرەیە ئایا بۆ لێدوانی نەیاری دەدرێت لەبەرانبەر سەرۆكێك كە هەمیشە خزمەت بە وڵاتەكەی بكات، یا سەرجەم وڵاتەكانی دنیاو بەتایبەت وڵاتێكی وەك توركیا سەردانی بەرەكانی جەنگ بكات و سوپاسی سەرۆك و سوپاسی پێشمەرگە بكات، بڵێت بە هەموو توانایەكەوە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەكەین، یا سەرۆكێكی وڵاتێكی زلهێزی دونیا وەك فەرەنسا سەرۆكەكەی بۆ دووەم جار بۆ كوردستان بێت و سەردانی پێشمەرگە قارەمانەكان بكات. ئەمانە هەموو كاری سیاسەتی دڵسۆزانەی كورد و بە كەسێكی كارێزمایی دەكرێت، كە بیەوێت دەوڵەتێكی گەورەو بەهێز درووست بكات، ئەمەش زۆر ڕوون و ئاشكرایە كوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك مجاملەیەكی سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە.بەڵام ئەمرٍۆ ئیتر كورد بە تەنیا نییە و پشتیوانیی جیهانی بۆ دۆزی كورد و مافەكانی زیادی كردووە و بەرەو لووتكەیە و سەركەوتنی یەكجاریش نزیكە .