ئێستا كاتییەتی، سبەی درانگە

ئێستا كاتییەتی، سبەی درانگە
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی كۆمارییه‌كان جان بۆڵتن گوتی "پێموایە ئێستا کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانە، چونكە حكومەتی عێراق شكستهێناوە و كوردیش دەتوانێت خۆی حوكمی خۆی بكات، كەسیش نایەوێت بە زۆر لەگەڵ عێراق بیهێڵێتەوە".
ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناسی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند وة“کوردەکان لە ساڵانی شەستەکاندا سەربەخۆییان رانەگەیاند، چونکە گوتیان کاتیی نییە، ئەگەر ئەمڕۆش سەربەخۆیی رانەگەیێنن، رووبەڕوی هەمان ئەنجام دەبنەوە.”
رۆژنامەی ئەمیریکن :کاتی سەربەخۆیی کوردستانە
ئەوانەی كە لە سەرەوە باسیان لێوە كراوە هەموویان دید و بۆچوونی دەرەوەو ناوەوەی كوردستان و جیهانە رۆذ نییە كە گوفتارەك لەو بوارە دان نەبیسن هەربۆیەش بە تێروانینێكی روونتر ئەو بابەتە دەخەینە روو كە ئایا كاتییەتی؟
لە كاتی ئێستا كە ئایندەی عێراق بە رەو چارەنوسێكی نادیاردەروات و سوریا نا سەقامگیرییەكی تەواوی پێوە دیارەو و ئەگەر هەنگاوە هەڵەكانی ئەو دواییەی پەكەكة نەبووایە بوارێكی زۆر باش رەخسابوو بۆ ئەوەی كە توركیاش لە چوارچێوە حكومەتی توركیا و لە ئەنجامی ئەو پرۆسە چاكسازییانەی كە هەیبوو هەندێك لە داواكارییەكانی خەڵكی توركیای پێ‌ چارە سەر بكات هەموو ئەوانە بیرۆكەی سەربەخۆییی لە لای گەلی كوردی بەهێزتر كردووە.ئەگەر لە چارەنووسی ئێستای عێراق بنورین دەبینین كە ئێران لەگەڵ عێراقدا بەرەو چارەنوسێكی نادیار هەنگاو دەنێت هەر بۆیەش بە دروست بوونی دەولەتی سەربەخۆی كوردی گەورەترین پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی ئەمریكا لە دایك دەبیت هەر چەندە كە راگە یاندنی دەولەتی كوردی نابیتە پاڵپشتی دەستەلاتدارانی ئەم وولاتە بەڵكو دەبیتە هۆی نێزیك بونەوەی گەلانی ئەم دوو وولاتە كە ئەوەش هۆكارێكی بە هێزی پشتگیری لە گەلی كورد دەبیت بە تایبەتی كە ئێستا كورد لە بەرەی گەورەترین هێزی شەرە لە دژی تیرۆر .
بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستا دا سوریا لە شەر دایە بە هەموو شێوەیەك ئێران پشتگیری دەكات و دەست بەرداری ئەو هاورێ‌ كۆنەی خۆی نییە هەموو ئەوانە هۆكاربوون كە ببینین چ پرۆتۆكۆلێكی بە نرخی سیاسی نیزامی لە گەڵ هەرێمی كوردستان واژۆۆ بكرێت بێشك زۆرێك لە وولاتان خوازیاری ئەوە بوون كە رێككەوتنێكی لەو جۆرەیان لە گەڵ وولاتێكی زڵهێزی دوونیا وەكوو ئەمریكا هەبیت بە تایبەتی كە لە بواری هێز لە جیهاندا هاوتای نییە و هاوپیمانییەتی گەورەترین هێزی دوونیا ئەویش كە ناتۆیە.
مانەوە لە ناو سنوورەكانی عێراقیش ئەوندە پیرۆز نییە هەر وەك كەسانێك بانگە شەی بۆ دەكەن هەر چەندە كە زۆر لایەنیش بە پاساوی دژایەتی وولاتانی دەوروبەر بە تایبەتی ئێران كە كاتی ئەوە نەهاتووە هەروەك دەبینین لە سەد سالی رابردوو دەرفەتێكی زێرینی وەكوو ئێستا نەهاتووتە ئاراوە و پێدەچیت ئەگەر ئەو هەلە نەقوزینەوە تاوەكوو سەد ساڵی تریش ئەو دەرفەتەمان بۆ نەهێتە پێش تاوەكو ئێستا شتێك بە ناوی عێراق یان سورییەی یەكگرتوو نەماوە و لانی كەم لەو دوو بەشەی كوردستان نەماوە بۆیە ئەوانەی كە بە دوای ژێردەست كردنەوەی عێراق دا دەگەرێنئەگەر لەو كۆت و بەندەش رزگاریمان بیت بە دوای ئەوەدا دەگەرێن كە كەی جارێكی تر كوێخایەكی تربۆخۆیان بدۆزنەوە لێرە دایە كە مێژوورەحمیان پێ‌ ناكات.
ئەوەی كە زۆر گرینگە باسی لێوە بكەین مەرج نییە كە ریفراندۆم بكەین و هەموو خەڵكی كوردستان لە زاخۆ تاوەكوو خانقین بە كەركوكیشەوە بە شداری لە ئەو راپرسییە دەكەین چوون سەرەرای ئەوەی كە ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییە ئەركێكی ئەخلاقیشە.
هەروەك چۆن بینیمان پاش ئەوەی كە سەرۆك بارزانی لە ئوروپا و ئەمریكا گەرایەوە تەواوی لایەنەكانی بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی ژوورێك دروست بكرێت بۆ ئەوەی ئەو پرسەی تێدا تاوتوێ‌ بكرێت و لایەنەكان پرۆژەكانی خۆیان لەم بارەیەوە پێشكەش بكەن
Top