ئێستا چی دەڵێن؟
April 2, 2017
وتار و بیروڕا
خاتوئاڵای سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی.. لەبیرتە کە لە کەناڵە عرووبزادەکەی نوری مالیکی دەتگوت: پرسی سەربەخۆیی کوردستان پیلانگێڕییە دژی یەکپارچەیی خاکی عێراقی حەبیب، ئەرێ تو پاپووچە بە غەنیمەت گیراوەکانت ئێستا چی دەڵێی؟
جەنابی وشیار عەبدوڵای دەستەڕاستی نەوشیوان مستەفا.. لە بیرتە کە لە کەناڵی (ئێن ئاڕتی) دەتگوت: ناسیۆنالیزمی توندڕەوی شەڕانی کورد بەرەو هەڵدێرمان دەبات، تو سەری کاک نەوشیروان پێم بڵێ ئێستا چی دەڵێی؟
دەی هەرسێکتان پێم بڵێن: لەبیرتانە کە بە شانازییەوە بۆ لیسەندنەوەی متمانە لە وشیار زیباری دەنگتان دەدا و کارتی دەنگدانیشتان پیشانی حەنان فەتلاوی دەدا، ئەی لە بیرتانە کە حەشدی شەعبی شیعەتان بۆ کورد کوشتن بە یاسایی کرد، دەی نوێنەرانی کوردی ژێردەستە پێم بڵێن: ئێستا چی دەڵێن؟