من لەژێر ئەم ئاڵایەدا لە دایك بووم و ئێستاش دەمەوێت لەژێر ئەم ئاڵایەدا بمرم
April 2, 2017
وتار و بیروڕا
ئاڵا ناسنامای هەر نەتەوەیەكە و ئەگەر هەر نەتەوەیەك ناسنامەی نەبیت وەكوو ئەوەیە كە نەبیت ئاڵا، ئهمڕۆ بووهته هێمای نهتهوایهتی و دهزگا ڕهسمییهکان هەر بۆیەش لە سەر پێشنیاری سەرۆك بارزانی كابینەی سێیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 11/11/1999 پرۆژەی بە فەرمی ناسینی ئاڵای كوردستان و هەڵاوەسینی پەسەند كرد.
لێرە و لەوی دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە كە ئیتر تەواو بوو كوردەكان پۆلیس و هێزی چەكداری خۆیان هەیە پارڵمان و حكومەتیان هەیە هەر ئەوە ماوە كە دەوڵەت رابگەیەنن ئەو ووشانە تەواوی رۆژنامەكانی هەرچوار ووڵاتی داگیر كەری تەنیبوو ئا لەو كاتە بوو
لە بەرامبەر ئەو تانە و تەشەر و هەڕەشانەی دوژمندا، ڕێزدار مەسعود بارزانی بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند: (من ساڵی ١٩٤٦ لە مهاباد، لەژێر ئەم ئاڵایەدا لە دایك بووم و ئێستاش دەمەوێت لەژێر ئەم ئاڵایەدا بمرم).
شایانی باسه، دوای ههرسهێنانی کۆماری کوردستان و دهستگیر کردنی پێشهوا قازی محهمهد له لایهن حکومهتی ئێرانهوه، پێشهوا قازی له دادگاییکردنه کارتۆنییهکهی شادا ڕایگهیاند من ئاڵای کوردستانم به بارزانی سپاردوه. پێشهوا به بارزانی ڕاگهیاندبوو که من کهس له تۆ باشتر نابینم که بتوانێت ئهم ئاڵایه بپارێزێت و لهکاتی خۆیدا لهسهر خاکی پیرۆزی کوردستان بیچهقێنێت(١٠). لەو بارەیەوە، کاک سەعید هومایون، خوشکەزا و نوسەری تایبەتی پێشەوا لە لاپەڕەی ١٢٧ی کتێبەکەیدا "پیشوای بیداری- پێشەوای هوشیاریی" ئاماژە بۆ سپاردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پێشەواوە بۆ بارزانی دەکات و دەنوسێت:
- (لە دوا دیداریدا، پێشەوا قازی محەمەد ئاڵای کوردستانی کە لەسەر مێزی کارەکەی بوو، قەد کرد و ماچی کرد و دایە دەست مەلا مستەفا و گوتی: "ئاڵای کوردستان بە ئەمانەت لە لای خۆت ڕابگرە. ئومێدەوارم نەهێڵی ئەم ئاڵایە بکەوێتە سەر زەوی." ژەنەڕاڵ بارزانی ئاڵاکەی لە دەست پێشەوا وەرگرت، ماچی کرد و لەسەر سەری خۆی دانا و بەڵێنیدا، نەک هەر ناهێڵێت ئاڵای کوردستان بکەوێتە سەر زەوی، بەڵکوو ڕۆژێک دێ کە بەرزی بکاتەوە.دیمەنی ئەوکاتە مێژووییە بە ڕادەیەک دڵتەزین و لە هەمانکاتدا جێی دەستخۆشانە بوو کە هەموو ئەو کەسانەی کە لە ژووری مەحکمە بوون، بە توندی گریان. ژەنەڕاڵ بارزانی و سەرهەنگ میرحاج و پاسەوانەکانی مەلا مستەفا و ئەفسەرە کوردە عێراقییەکان لەنێوان خەم و پەرۆشی زۆردا، یەکە یەکە دەستی قازی محەمەدیان ماچ کرد و ماڵئاواییان لێکرد. قازی محەمەد گوتی: "ژەنەڕاڵ بارزانی و هاوڕێیانی هەرچی پێویستە، بیاندرێتێ."من شاهیدی ئەو ڕووداوە مێژووییە بووم کە دوو قارەمانی نەتەوەیی کورد چۆن لێک جیابوونەوە و تا دەمرم لەبیری ناکەم. بەیانی ڕۆژی دوایی بارزانییەکان بەرەو نەغەدە و شنۆ و عێراق بەڕێکەوتن.)
ئەمرۆ 1/4/2017 جارەكی تر دوژمنانی كرد دژی كورد وەستانەوە و بە ئاشكرا پێیان ووتن ئەگەر لە هەندەك بەرژەوندی دا كۆك ،بەڵام ئاڵا ئەو پرسەیە كە مساومەی لە سەر ناكەین و پێیان ووتن كە باش توانیمان ئێوە بەرەنگاری یەكتر بكەینەوە بۆ ئەوەی دژی یەكتر بوەستن،پێمان ووتن ئەوەی مەبەستمان بیت ئەنجامی دەدەین و هەر كات پێویستیمان بە ئێوە هەبیت بە كارتان دێننین
((سەرچاوە:بە سوپاسەوە سوود لە ووتارەكانی بەرێز حامد گەوهەری وەر گیراوە))