هەموو هەوڵەكان لە پێناو سەربەخۆیی كوردستانە
April 2, 2017
وتار و بیروڕا
مێژوو و پێشهات و رووداوەكانی رابردوو سەڵماندیان كە كورد بە زۆر تێكەڵی كێشەكانی تائیفی و مەزهەبی عێراقی دروستكراوە كراوە و لەو پێناوەشدا سەدان هەزار قوربانیی بەخشییووە و ئێستاش نایهەوێت چیتر لەو چوار چێوەیەدا بمێنێتەوە بە پێوست دەزانێت برٍیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.هەرێمی كوردستانی عێراق بووەتە هەرێمێكی خۆبەرێوەبەر و دیفاكتۆ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا ، ئەمری واقیعی هەرێمی كوردستان دوابەدوای هاتنی ئەمەریكا بۆ عێراق لە دوو هەزار و سێ زیاتر دەركەوتووە چونكە بەپێی دەستووری عێراق ، هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای یەكێتی ئارەزوومەندانە لە گەڵ عێراق ماوەتەوە و هەموو كاتێك ئەو مافەی هەیە لە عێراق جیاببێتەوە.سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بووەتە بابەتێكی گەرم بەتایبەتی كە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڵێنی داوە كە كاتێك داعش تێكشكێندرا ئەوا ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەرێت. قۆناغی ئێستامان هەستیار و چارەنووسسازە بۆیە یەكریز و یەكدەنگیمان ، كوردایەتیمان هۆكارە بۆ ئەوەی خێراتر بگەین بە ئامانجەكانمان ..پێویستە هەموو هێزە كوردستانییەكان بیركردنەوەیان كوردانە و نەتەوەیی بێت وەك پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانی بیر بكەونەوە چونكە جەنابی سەرۆك بە نەتەویانە بە كوردانە بیر دەكاتەوە جەنابی سەرۆك بەدرێژای مێژووی خەباتی پر سەروەری خوی لە هەموو قوناغەكانی خەباتیدا ئەركی نەتەوەی خوی جێ بەجێ ی كردووە جگە لە بیر كردنەوە ی بەرژەوەندی گەلی كورد بیر لە هیچ شتێكی تر نەكردوتەوە ،بەڵكو گرنگ ترین گەورەترین شت لە لای سەرۆك بارزانی بەرژەوەندی بالای نەتەوەی كورد و سەربەخوی كوردستانە خوش گوزەرانی گەلی كوردە ،بۆ ئەم مەبەستەش جەنابی سەرۆك بارزانی شەو رۆژ خەبات دەكات لە پێناو گەیاندن و شاد كردنی گەلی كورد بە ئامانجەكانی ،دەستەبەركردنی خوش گوزەرانی گەلی كورد لە هەموو رویەكەوە .
دوای دەیان ساڵ تێكۆشان و 26 ساڵ حوكمرٍانی نیمچە سەربەخۆیی و سەركەوتوو هەرێمی كوردستان توانیوێتی تابلۆیەكی سیاسی و كارگێری و كۆمەڵایەتی شارستانی پێشكەوتوو لەهەرێمی كوردستان و بەردەوامبوونی دامەزراوە یاساییەكان و پیادەكردنی دیموكراسییەت و فەراهەمكردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی تاك و بەرتەسك كردنەوەی جیاوازی چینایەتی لەناو كۆمەڵگای كوردی و پاشان پیادەكردنی سیاسەتێكی جێگیر و دووركەوتنەوە لەدەمارگیری نەتەوەیی، پاڵنەری سەرەكی بوون بۆ زۆرێك لە زلهێزەكانی جیهان لە كوردستان، لەهەرێمێكی ئارام و سەقامگیر بەدوای بەرژەوەندییەكانیان بگەرێن. ڕاكێشانی توانا زانستی و ئابوورییەكانی بیانی بۆ كوردستان لەڕێگای ئەو پەیوەندییانەی هەبوون، ڕێگای ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و گەشەپێدانی توانا سروشتی و مرۆییەكانی بۆ مەسعود بارزانی رێبەری جووڵانەوەی رزگاریخوازی كورد كورتر كردەوە. تاوەكو ئەو دروشمانەی لەقۆناغی پێشكەوتووی شۆڕش بەرزی كردبوونەوە، بۆ ڕای گشتی لەدەرەوە بسەلمێنێ. كە میللەتی كورد، میللەتێكی ئاشتیخوازە و لەئەگەری بەدیهێنانی سەربەخۆییەكەی، دەبێتە دۆست و هاوكار بۆ هەموو ئەوانەی هاوكاری و دۆستایەتی كوردیان قبوولە و كوردستانیش دەبێتە نیشتمانی پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان، وێرای جیاوازی نەتەوەیی و ئاینیان.گشت ئەو قۆناغە پێشكەوتوانەی سەركردایەتی سیاسی كورد لەئاستی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی دەرەوەی پێیگەیشت، بەخۆشەویستی پێشمەرگەی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆییەكی یەكجارەكی و دەرچوون لەژێر هەژموونی عێراقێكی بێ تواناو كەم دەسەڵات، لەبەردەم هزر و هێزێكی ئاینی توندرەوی تیرۆریستی سەردەم ، كە خۆی لە دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام داعش دەدۆزێتەوە ، لەڕیگای پیشاندانی تابلۆیەكی پڕ لەقوربانی و قارەمانییەتی كورد، زلهێزەكانی دونیای گەیاندۆتە ئەو باوەرەی، كورد و دۆزەكەی بخەنە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست. دوای دەستبەرداربوون لەسیاسەتی پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق و پێداچوونەوە بەو هاوكێشە سیاسیانەی زیاتر لەسەدەیەك بەسەر تەمەنیان تێپەریوە و گشت هەنگاوەكان بەرەو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە ...