ریفراندۆم کۆتایی هێنانی ژێردەستی و بەدەست هێنانی سەربەخۆییە
April 1, 2017
وتار و بیروڕا
کۆی ناکۆکیە ناوخۆیەکان یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌یه.
ئه‌و هۆکارەش دواخستن و رانهگهیاندی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه کە هه‌ندێ لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان ، لە لایەن ئاغاكانیانه‌وه هاندراون لەمپەربن و هه‌ندێكی دیش پێیان ھه‌زم ناكرێت له سه‌رده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بێت.
بۆنموونه ، گۆران و كۆمه‌لی ئیسلامی و باڵێكی یه‌كێتی به‌ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ پرسی ریفراندۆم دهردەبرن ،
كه ریفراندۆم خۆی له‌خۆیدا وه‌رگرتنی راو بۆچونی تاكی كوردیه كه‌ده‌یه‌وێ سه‌ربه‌خۆبێت یا نا ، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆی بوێت ئه‌وه سه‌ركردایه‌تی كوردی كارتێكی فشاری له‌ده‌ست دەبێت بۆ فشار خستنه سه‌ر بەغدا كه چیتر سپێر نه‌بێت به‌دوایه‌وه .
بۆیە گرنگە هاوڵاتیان لۆژیکیانە بڕوانە ئەم پرسە ، کەزۆر جار دەبینین و دەبیستین ، هەندێ لە هاوڵاتیان دەڵێ برسیمە ریفراندۆمی چی ، سەربەخۆیی چی ، ریفراندۆم بۆ تێکردن و بەدەست هێنانی مافی هەموو تاکی کوردیە ، ریفراندۆم بۆ کۆتایهێنان بە ژێردەستەیە و بەدەست هێنانی سەروەریە ، ریفراندۆم مافێکی رەوای هەموو گەڵێکی ژێردەستەیە ،
هه‌رچه‌ند ئێمەی كورد لە هەموو ئان و ساتێکدا کە لەمێژوودا تۆمار کراووە ، نزیك بۆینەتەوە له به‌ده‌ست هێنانی مافەکانمان ، كێشه‌و ناكۆكی ناخۆیی و فرە کوێخایی و یەک دەنگ نەبوون بارودۆخه‌كه‌ی له باربردووه .
(ئەفسەرێکی پایەبەرزی روسی بەناوی (ئاوریانۆف) لە کتێبەکەیدا باس لە لاوازی بەڵکو نەبوونی هەستی نەتەوایەتی کورد دەکا و دەڵێت، هێزەکانمان هێرشیان دەکردە سەر یەکێك لە خێلە کوردیەکانی نزیک روباری ئاراس ، شەرێکی قورس لەنێوان هێزەکانمان و ئەوخێڵە کوردیەدا روویدا ، خێلە کوردەکانی دەوروپشتیان راوەستابوون تەماشایان دەکردین ، ئەو بێدەنگی و یەنک نەبوونەی خێڵە کوردیەکان خزمەتێکی گەورە و کارئاسانی بۆ کردین ، چونکە سەرکەوتنی ئێمەی دەستەبەرکرد ، لەکاتێکدا پلانمان داڕشتبوو هەفتەی داهاتوو هێرش بکەینەوە سەر ئەو خێلانەش کە تەنها رۆلی تەماشاکەریان هەبوو .
ئه‌مه نموونه‌یه‌كی روون و بەرچاوە کە سەدان جار لە ناو گەلی کورد دوبارە بۆتەوە و تاک بەتای کوردی بەئاگایە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست نەبین ، هێچ هەنگاوێکمان بۆ نانرێت و هەمیشە ژێردەستە و سەرکوت کراو دەبین.
ئەم نموونە و هەزارانی کەی لەم جۆرە هەیە ، بۆ وانە لە مێژوو ڕابردووی خۆمان وەرناگرین؟!
هەرگەل و نەتەوەیەک مێژووی خۆی لەبیربکات بەهەڵە مێژوویەکانیدا نەرواتەوە و هەنگاو بۆ ڕاست کردنەوەی نەنێت ، دهاتووی هەرگیز لە ڕابردووی باشتر نابێت.
لە ئێستادا کەجەنگی دژ بەتیرۆرستانی داعش بەرەو کۆتا دەروات و عیراق لە روی سەربازیەوە بەرەو پێش چونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ،
گرنگە کۆی لایەنەسیاسیە کوردیەکان بەیەک دەنگی و یەک هەڵوێستی بەرەنگاری عێراقی نوێ و گۆرانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ببنەوە.
ئەگینا مێژوو رەحم بەکەس ناکات، یەک هەڵوێست نەبین ئەوەی بەخەباتی سەد ساڵە و دەریایە خوێن بەدەستمان هێناوە ، لەدەست دەروا و پەڵەیەکی رەش دەبێت لە مێژووی نوێی گەلەکەمان.