مەترسی تیرور و لە تیرور مەترسیدارتر داڵدەدانی تیروریستانە
April 1, 2017
وتار و بیروڕا
ئستڕاتیژیەتی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە دەستپێکی خەبات و تێکوشانیاندا ئامانجی سەرەکییان بەرپا کردنی دەوڵەتێکی کوردی بووە و دەوڵەتێکی کوردیە و لەم پێناوەشدا قوڕبانییەکی زوریان داوە و قوناغ بو قوناغ دوزی ڕەوای کوردییان بەرەو پێشەوە بردووە تا گەیشتوتە قوناغی ئەمڕو وەک لە بارترین و گۆنجاوترینی قوناغەکان بو گەیشتن بە م ئامانجە پیروزە و لەم ڕووەوە بەڕێز بارزانی هەمو هەوڵەکانی خوی چڕ کردوتەوە لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی و ئەمنی و سەربازی و ئابوری تاوەکو دوزی ڕەوای کورد بە هاوکاری سەربەخویی خوازان بگەیێننە کەناری ئارام و ێیڕادە سیاسیە زەوتکراوەکەی کورد لە چنگی دوژمنان و نەیاران دەربهێنن و کورد ببێتە خاوەن ێیڕادەی سیاسی سەربەخو بەخوی وەک هەر نەتەوەیێکی خاوەن دەوڵەت ئەویش دەوڵەتی سەربەخو بە خوی هەبێت، کە ئەمەش بەگوێرەی هەمو پێوەرەکانی مافەکانی مروڤ و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکان مافێکی سروشتی نەتەوەی کوردە .
شایانی باسە هاوکات لە گەڵ پێشهاتە سیاسیەکاندا لە قوناغی ئەمڕودا ڕێزدار بارزانی کە خاوەن پێگەیێکی بە هێزی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و ناوخوییە توانیویەتی دوزی کورد نزیک بکاتەوە لە ئامانجی کوتایی هاوشان لە گەڵ دڵسوزان و نیشتیمانپەروەران دا و سەرکەوتنی گەورەی دیبلوماسی وسیاسی و ئەمنی و سه ربازی و بە تایبەت لە شەڕی دژی تیروردا تومار بکەن کە بووە هوی بەهێز بونی زیاتری سەنگی دوزی کورد لە سەر ئاستی کومەڵگای نێوودەوڵەتی دا بە شێوەیێک ک ئەمڕو دوزە ڕەواکەمان بویتە جێگەی بایەخ و پاڵپشتی نێودەوڵەتی و مسوگەر کردنی پشتگیری دۆنیای ئازاد بەو پێییەی کە ئەمڕو گەێشتو نەتە ئەو قەناعەتە کە دەبێ پشتگیری لە کورد بکرێت تاکو لە یەک کاتدا بتوانن سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بیهێننە کایەوە و لەلایێکی تریشەوە بتوانن ڕێگە لە تەشەنە کردنی تیرور بگرن کە بووەتە مەترسی بو سەر ئەمن و ئاسایشی جیهانی .
سەرکەوتنەکانی بارزانی و بەرەی سەربەخویی خوازی بونەتە مایەی نیگەرانی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان هەر بویەش دەبینین بە هاوکاری دەست و پەنجەکانیان لە باشوری کووردستان و دوروبەری سیناریو دوای سیناریو ئەنجام دەدەن بو لاواز کردنی پێگەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان وهاوپەیمانەکانیان و دەیان پیلانیان گێڕاوەو وە دەگێڕن بو ئەم مەبەستە لە ڕوی دارایی و ئابوری و سەربازی و ئەمنی و تیرور بەڵام تا ێیستا بەرەی دژی سەربەخویی کوردستان نەیانتوانیوە سەرکەوتن وەدی بێنن و لەهەمو هەوڵەکانیان دا شکەستیان هێنا وە وهەوڵەکانیان مایە پوچ دەرچون .
هەر وەک ئاماژەم پێدا دوژمنانی کورد هەمو ڕێگایێکیان گرتوتە بەر لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و ماوەیێک بەر لە ێیستا هەوڵیان دا ئاسایش وئارامی ناوچەکانی ژێر ده ستەڵاتی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بکەنە ئامانج کە ئەم هەوڵەیان بەردەوامیدانی دەیان هەوڵی پێشوتر بوو ، ئەوەبو لە ڕێگای تاقمێکی تیروریستیەوە کونسوڵخانەی ئەمریکیان تەقاندەوە لە شاری هەولێر کە گروپەکە لە پێنج کەس پێک هاتبوون بە گوێرەی زانیاریەکان چوار لە ئەندامانی گروپەکە دەستگیر کران بەڵام تا ێیستا کەسی پێنجەم دەستگیر نەکراوە بەناوی مەلا سەدیق عومەر بە هوی داڵدەدانی لە لایەن بەرپرسی ئاژانسی دژە تیروری ده ڤەری سلێمانی ، ئەمەش لە کاتێکدا دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی داوە و هەتاکو ێیستا ناوبراو ڕادەستی دادگا نەکراوە بویە هەروەک لە مانشێتی وتاراکەمدا هاتووە مەترسیارتر لە تیروریستان ئەوەیە کە بەرپسێکی باڵای ئەمنی دەڤەری سلێمانی کە ئەرکە ڕاسته قینەکەی پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایش و ئارامی کوردستانە پێچەوانەی ئەم ئەرکە پیروزە ڕەفتار بکات وخوی داڵدەی تیروریستان بدات و ئامادە ش نەبێت تەسلیم بە دادگا بکات بو وەرگرتنی سزای عادیلانەی خوی کە لە یەک کاتدا تیروریستی ناوبراو دەستی لە گەڵ دەوڵەتێکی هرێمی و ڕێکخراوی تیروریستی داعش دا تێکەڵ کردووە بو تێکدانی سەقامگیری ئەمنیەت و ئارامی کوردستان بە تایبەت لەسنوری دەستەڵاتی پارتی و بارزانی دا .
لە کوتایی دا ماوە بڵێم کە ئامانجی سەرەکی بەرەی دژی سەربەخوی خوازان بریتی بووە لەوەی کە مەترسی و هەڕەشە دروست بکەن بو سەر کونسولخانەکان و هتد کە بە هەوڵ و ماندو بونێکی زوری سیاسی و دیبلوماسی ڕێزدار بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە یان لە هەرێم کردوتەوە ، هەرێمی کووردستان بە جێ بهێڵن و سوزی نێودەوڵەتی بو دوزی کورد نە هێڵن وسیمای جوان و شارستانی هەرێمی کوردستان بشێوێنن ، بەڵام ئەو قەسپەی ئەوان بە تەما بون بیخون ناوکەکەی لای بەرەی سەربەخویی خوازانە بە ڕێبەرایەتی هێژا بارزانی.