حەفتەیەک بەر لە ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پشت ئەستوو بە خوێنی شەهیدان و هێزی پێشمەرگە و ئیرادەیەکی پڕ لە هەستی نەتەوەیی، بڕیاریدا ئاڵای کوردستان لە کەرکوک هەڵبدرێ، ئەمڕۆش پەرلەمانەکەی ئارام مالیک و نوری شێخ محەمەد و ئاڵا فەتلاوی و حەنان تاڵەبانی بە ئیرادەیەکی لێوانلێو لە عێراقچێتی و پشت ئەستوور بە میلیشیای حەشدی شەعبی و بە مەبەستی زاڵکردنی هەیمەنەی شیعەگەرایی، بڕیاریدا ئاڵاکە دابگیرێ، دەپرسین: کام ئیرادە سەردەکەوێ؟ هێزی پێشمەرگە و ئیرادەی نەتەوەیی و خوێنی شەهیدان؟ یان هێزی حەشدی شەعبی شیعە و خواستی ئارام مالیکی و نوری شێخ محەمەد و ئاڵا فەتلاوی و حەنان تاڵەبانی و ئیرادەی شیعەگەرایی؟ با چاوەڕوان بین داهاتوو وەڵامی ئەو پرسیارە و زۆر پرسیاری تریش دەداتەوە.