تێكشكادنی بەربەستەكان و هەنگاونان بەرەو دەوڵەتی كوردستان
April 1, 2017
وتار و بیروڕا
دوای ئەوەی نەیارانی كورد هەموو جۆرە نەخشە و چەكێكی كۆمەڵكوژیان تاقی كردەوە ، نەیانتوانی رێگە لە كاروانی كوردایەتی و سەربەخۆیی و سەرفرازی و ئازادی نەتەوەیەك بگرن .ئێستا لەم كاتە هەستیارە دا دەخوازێت و پێویستە هەموولایەك ببین بەیەك پشت و بەیەكەوە بەرەو بوون بە دەوڵەت هەنگاو بنێین، نەك پلان بۆ شكست هێنان دابڕێژین، ئێستا سات ساتی بوون بەدەوڵەتە، نەك ساتی دروستكردنی دووبەرەكیو نانەوەی ئاژاوەی نێوخۆی، ئەوانەی ئەم ئاكارە دیار و زەقانەشیان هەن گەر لەبەرژەوەندی میللەت ئەم كارە دەكەن دەتوانن بێن پلان بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم دابڕێژن، نەك خەڵك پەڵكێشی سەر شەقام بكەن بۆ مەرامی سیاسی و حزبی و ئایدۆلۆژی و بۆ لێدانی لایەنێكی دیكە بەكاریان بێنن، كێشەكە ئەمەیە، هەرچەند لە دەورو بەر دوژمن ئابڵوقەی زیاد دەكات لەسەر ئێمەی كورد و هەر جارەی ئاریشەیەك دێنێتە ئاراوە تا نەبین بە دەوڵتێكی سەر بەخۆ، هەندێكمان لەنێو خۆمان رێ خۆشكەرین بۆ دوژمنانمان و چەپڵەیان بۆ لێ دەدەین، ئەمەش ئەم ئەركە پیرۆزە قورستر دەكات، كە بوون بە دەوڵەتە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ڕق فرێ بدەن، بەرگی ئومێدو هیوا بۆ خەڵكی بگێڕنەوەو بەیەك هەڵوێستی هەمووان دەبین بە دەوڵەت و دەچینە ریزی وڵاتانی جیهان و ناومان دەچێتە سەر نەخشەی جیهان و ئاڵای پیرۆزی كوردستان دەچێتە رێزی ئاڵاكانی وڵاتان، ئیدی ئێمە نە چیتر ژێر دەستیمان قبوڵەو نە دژیایەتی بوون بەدەوڵەت، بە كوێرایی چاوی دوژمن هەنگاو بۆدەوڵەتی كوردی ئەهاوێن، بەڵێ بۆ بەدەوڵەت بوونی كوردستان، بەڵێ بۆ برایەتیو تەبایی، بەڵێ بۆ ریفراندۆمو سەربەخۆیی.
ئەمرٍۆ وڵاتانی دۆست و نەیاری كورد گەیشتوونەتە واقیع و هێز و پێگەی هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتێك كە جاری دانانی نێودەوڵەتی پێنەنراوە بەڵام توانیوێتی بە سەركەوتوویی هاوسەنگی هێزو سیاسە لەگەڵ درٍاوسێیەكانی و رۆژهەڵاتی ناوین بپارێزێت و ببێتە مایە سەقامگیری و ئاشتیی و پێكەوە ژیان و پێشكەوتنی ئابووری .بانگهێشت فەرمی و سەردانی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ وڵاتی توركیا لە هەلومەرجی ئێستای ناوچەكە گرینگی تایبەتی خۆی ھەیە، پاش گەڕانەوەیەتی لە میونشن كە ئەو كۆنگرە گەورەیە چەندین كەسایەتیی جیھان بەشدارییان تێدا كردووە، (بارزانی)ـیش وەك سەرۆكی وڵاتێك پێشوازی لێ كراوە و ڕێزی تایبەتی لێ گیراوە، ھەروەھا زۆریك لە سەرۆكی وڵاتان و كەسانی خاوەن بڕیار چاویان بە سەرۆك بارزانی كەوتووە و ئەویش پرسی سەربەخۆیی كوردستانی داوە بە گوێیاندا و ڕاشكاوانە قسەی خۆی كردووە، بۆ تەواوكردنی ئەم سەردانانەیش سەردانی توركیا دەكات، چونكە توركیا وڵاتێكی گەورەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.سەرۆك بارزانی بەم سەردانانەی بۆ وڵاتانی ئەورووپا و دراوسێكان، ئەوە دەسەلمێنێت كە كوردستان ڕۆڵی گرینگی لە شەڕی دژی تیرۆر و لە ئاشتی و ئاساییشی نێودەوڵەتیدا هەیە.هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن كە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی كوردستان نزیكتر بوونەتەوە .
سەردانی سەرۆك و سەركردەكانی وڵاتانی جیهان بۆ هەرێم و بەشداری سەرۆكی هەرێم لە كۆڕبەندی داڤۆس ومیونشن و كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانی جیهان، ئەوەیش گرینگی دانە بە هەرێمی كوردستان، هۆكاری گرنگیدانی وڵاتان بە هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرینگی هەیە بۆ لەناوبردنی داعش و ناوچەیەكی ئارامە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.ئەمەریكا و وڵاتانی جیهان لە پێناو رزگاركردنی عێراق كۆششی زۆری كردو لەو پێناوەشدا قوربانیداوە و راستیەكەشی بەو عێراقە كۆتایی پێهات كە هیچ كەس خۆزگەی پێ ناخوازێ تاكە شوێنێكیش بۆ ئەوەی ئەمەریكاو هاوپەیمانانی رووی خۆیان پێ سپی بكەنەوە هەرێمی كوردستانە كە ناوچەیەكی تارادەیەكی باش ئۆقرەیی پێوە دیارە و بەردەوام پرۆسیسەكانی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت و فرەیی سیاسی ئامادەگی هەیە و پێكەوەژیانی ئاینەكان و نەتەوایەتیەكانی تێدایە و كاتێك كە هەڕەشەیەكی حەقیقی لەسەر هەرێمی كوردستان و كەمایەتییە ئاینیەكان هاتە ئاراوە و بە جوانی بەكارهێنانی ئەم بارودۆخە و وەسفكردنی بووە هۆی سەرنج راكێشانی وڵاتان و ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی میللەكی كورد دایە..