گلەیی لە رابردوو و بێخەمی لە ئێستا و داهاتوو

گلەیی لە رابردوو و بێخەمی لە ئێستا و داهاتوو
بەر لە راپەڕین سەرکردایەتی سیاسی کورد بە مەبەستی رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و بۆ مسۆگەر کردنی سەرکەوتنی راپەڕین دەرگای لێبووردنی گشتی بە رووی هەموو ئەوانەدا کردەوە کە بە هەر هۆکارێک خزابوونە سەنگەری خیانەت، پێشتر و لە ساڵی ١٩٧٠ سەرکردایەتی سیاسی کورد و بە تایبەتیش بارزانی نەمر بۆ هەمان مەبەست و بە تایبەتیش بە ئومێدی بە شۆڕشگێڕ کردنەوەیان هەمان دەرگای بە رووی خیانەتکارانی ئەو کاتەدا کردەوە، لەو کاتەوە و تا ئیستاش بەردەوام رەخنە لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەگیرێ و خەڵک دەڵێن: نەدەبوایە سەرکردایەتی سیاسی کورد لیبووردن بۆ خیانەتکاران دەربکا و دەبووایە لە باتی لێبووردن سزای شۆڕشگێڕی درابان، منیش هەمان رام هەیە، بەڵام دەڵێم: ئەوەندەی گلەیی لە رابردوو دەکرێ وا باشترە خەمی ئێستا و داهاتوو بخۆین.
گلەیی لە رابردوو کردن کاتێک جێگای خۆی دەگرێ و دەتوانین کەڵکی لێوەربگرین کە بیکەینە ئاوێنە و ئێستا و داهاتووی تێدا ببینین، جا بۆ ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی کورد لێبوردنێکی تر دەرنەکات پێویستە رێگە لەو دەستە و گرووپانە بگیرێ کە بەناوی کورد پەروەری و خەمی خەڵک دەیانەوێ خیانەت لە ئێستا و داهاتوو بکەن، ئایا بانگەشەی گەڕانەوە بۆ بەغدا خیانەت نییە لە ئێستا؟ یان بە یاسایی کردنی میلیشیایەکی توندڕەوی مەزهەبی چاڵ هەڵکەندن نییە بۆ دەهاتوو؟ بۆیە ئەگەر خەمی ئێستا و داهاتوو نەخۆین و رێگری لەو دەستە و گرووپە بەغداویستانە نەکەین و بمانبەنەوە بەغدا! دەبێ باجی ئەو بێخەمیە بدەین، خۆ ئەگەر وەک رابردووش کە دڵنێام هەر واش دەبێ کورد سەربەخۆیی بەدەستهێنا، ئەوکات گلەیی مەکەن کە ئەوانیش وەک خیانەتکارانی پێش خۆیان دەرگای لیبووردنی گشتییان بە روودا بکرێتەوە،
Top