ئەڤە چ زەمەزویرانە ل میسل ؟! ( سایکۆلۆژیای دیرۆکی )

ئەڤە چ زەمەزویرانە ل میسل ؟! ( سایکۆلۆژیای دیرۆکی )
بیرکردنەوە ( thinking یان تەفکیر) یەکێک لە ئەرکە ھەرە ئاڵۆز و پێشکەوتووەکانی مێشکە، کە مرۆڤ لە گیانەوەرانی تر جیادەکاتەوە، و لە بارەی چۆنیەتی ڕوودانی، ڕای جیاواز ھەیە، بەڵام دەکرێ بگۆترێتن لایەنە مەتریالییەکەی ( مادی) و بەستراوبوونی بە پرۆسەی بایۆکێمیاوی شتێکی شاراوە نیە، ھەرچەندە ھەن کەسانێک ئەو بیرۆکەیە بە بیرکردنەوەیەکی مەتریالیستی دەزانن. بەڵام گرنگ نینە، گرنگ ئەوەیە بزانین دواین ئامانج لە بیرکردنەوە بریتیە لە چارەسەکردنی کێشەکان. بۆیەش دەبینین ئەم پرۆسەیە ئەگەر لە گیانەوەران بە یەکجاریش نەبێ، لە نزمترین ئاستی خۆی دایە و لە پرۆسەیەکێ ڕەمەکی زیاتر تێپەڕ ناکاتن. بەڵام مرۆڤەکان کێشە بچوک و گەورەکانی بە ھۆیەوە چارەسەر دەکات بە مەرجێک دروست و لۆژیکانە و بە گشتی بیر بکاتەوە. بە درێژایی مێژوو بیرکردنەوەی ناشیاو گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بووە.
ئەوەتا دەبینین لە ھزاران ساڵی ڕابردووی مرۆڤایەتی دا، مرۆڤ بە بیرتەسکیەوە لە بابەتی وڵاتێک دەڕوانێتن کە دیدگایەکی تەسکی بەرژەوەندیخوازانە بۆوەتە ھۆکاری زۆر کێشە و گرفتی ماڵوێرانکەر. بۆ نموونەش شوێنێکی وەک وڵاتی ئاشوورییەکان، واتا دەشتی نەینەوا، یان ئەوەی کە تەعریب کراوە و پێی دەگۆترێتن " میسل ( الموێل) ". ئەگەر بەھەڵەدانەچووبم و مێشکم درۆی لەگەڵدا نەکردبم، دەوڵەتە بەھێزەکەی ئاشوور، کە زیاتر لە ( ١٨٠٠ ) ساڵ بە لە زایین سەربەخۆیی وەرگرت، و وەک تەورات ئاماژەی پێدەداتن شاری ناوبراو دەکاتە پایتەختی خۆی، و بە ماندیبوونی خۆیان و ئارەقێ نێوچاوانیان، وڵاتێکی دەوڵەمەند پێکدێنن. ڕاستە لە تایبەتمەندییەکانیان دڵڕەقی و دڕندایەتی بووە و تاوانی گەورەیان دژ بە دراوسێیەکانیان ئەنجام داوە، بەڵام ئەو ڕەفتارە و تووندوتیژییەی ئەو کات، بەشێک بووە لە کەلتووری ژیانی ئەو کات. چونکە گەر وا نەبۆایە خەڵکانی تر ئەوانیان لە ناو دەبرد، و ھەر واشی لێھات. جا من ناتوانم بڵێم و بڕیار بدەم کە لەنێوچوونیان ھەمان بەرھەمی ئەو زۆردارییەیان بووە، چونکە کورد گۆتەنی " یا ڤی دەستی ل وی دەستی نائێتن"!، بەڵام دووریش نیە وابێ. ئەم ئیمپراتۆریەتە بەھێزە لە ساڵانی ( ٦١٢ پ. ز. ) لەسەر دەستی کوردەکانی میدیایی ئاری لە ناوبردران. ئەو کات "ھووەخشتر" پاشای ئەو کاتی کوردەکان " ساراکووس" پاشای ئاشوور و خێزانەکەی لە دەشتی نەینەوا لە نێو ئاگر دا دەسووتێنێ و کۆتایی بەو وڵاتە ھات، بەڵام ئەوە واتای ئەوە نیە کە ئاشوورەکان نەمان، چونکە ئەوان تا ھزاران ساڵ دواتریش لە ژێر سیبەری ئیمپراتۆریەتەکانی میدی و ئاریایی بە ئازادییەوە دەژیان تا ئەو کاتەی کە لە چەرخی ھەفتەمی زایینی عەرەبەکان ھاتن و دواتریش لە چەرخی سێزدەھەم توورانەکان، ئاودیوی دەریای قەزوین بوون و ھاتن ھەمان ناوچەیان داگیر کرد و ئاشووریەکان بۆ ھزاران ساڵ و کیلۆمەتر لەو وڵاتە دابڕان و زۆرێک لە وان لە جیھان پەرت و بڵاوەیان پێکرا.
ئەوە ھەموو ئەوە ناگەینێ کە ئەمرۆ تورک و عەرەبەکان و فارسەکان بۆ داگیرکردنی وڵاتی ئاشووریە سامی نەژادەکان، ئاسمانیان بەسەر عەردەکەی نەینەوا دا دەڕووخێنن و بۆ بەدەستھێنانەوەی ئەو بەھشتەی ئەو نەتەوەیە دەست و قاچی یەکتری دەشکێنن و سەری یەکتری دەفڕێنن، مافی ڕەوایان ھەیە. دەبێ ئەوان بۆ مێژوو بگەڕێنەوە و بە مێنتالیتەیەکی دروست و لۆژیکانە بیر بکەنەوە و خۆیان لە گێڵی نەدەن و ئەو دەشتە بۆ خاوەنە ڕەسەکانیان بە جێ بھێڵن. ئەو شوێنە ھی ئاشوورییەکانە و خەونی گەڕانەوە و ئاوەدانکردنەوەی بۆ نزیکەی ( ٥٠٠٠ ) ساڵە لە مێشک و مێنتالیتەی کەسایەتی ئاشووری دەرنەچووە و ناچێ. دەبێ دان بە مافی نەتەوەکانیتر بنرێتن و چیتر لە "کۆنی دەرزیەوە" تەماشەی جیھان و ناوچەکە نەکرێتن. بیرکردنەوەیەکی مرۆڤدۆستانە و سینگ فراوانانە باشترین چارەسەر بۆ قەیرانەکەی نەینەوا. با چیتر تورک و عەرەب و فارس خۆیان بۆی بە کۆشت نەدەن. وڵات وڵاتی ئاشوورە و ئایین و خۆداپەرێستیان چۆنە پەیوەستە بە خۆیان، و وەک جەنابی سەرۆک بارزانی دەفەرمووتن " ھەموومان لە مرۆڤایەتی دا براین و نابێ کەس ئایین و باوەرەکانی بەسەر کەسیتر بسەپێنێ"، و مەسیحیەتیش جۆرێکە لە جۆرەکانی خۆاپەرێستی و ھاوشێوەی مۆسڵمان و جوولەکە و زەردەشتی و یەزیدی و بووزی و ... ھتد. تەنھا دەبێ جوانتر بیربکرێتەوە ئەگەینا مرۆڤ ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ گیانەوەران و دار و بەردەکان نابێ. ئاسوودەیی بۆ دەشتی نەینەوا ناگەڕێتن تا ئەو کاتەی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی ببن بە خاوەنی، و لێی نیشتە جێ ببن.
*بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top