شیكردنەوەیەكی یاساییی لە بارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و رەهەندەكانی

شیكردنەوەیەكی یاساییی لە بارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و رەهەندەكانی
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە رێكەوتی 28/3/2017 بریاریدا بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سەر سەرجەم دام و دەزگا حكومییەكان لە پارێزگاكە ،ئەوەش نیگەرانی نەتەوەكانی عەرەب و توركمانی و پارێزگاكەی لێكەوتەوە بە شێوەیەك كە بریارەكە بە بریارەكی تاك لایەنانە وەسف كرد,لە نوێترین كاردانەوەش سەعد حەدیشی وتە بێژی حكومەتی عێراق بریارەكەی بە نادەستوری وەسف كرد و بە بیانۆی ئەوەی كە كەركوك دەكەویتە نێو ناوچەی مادەی 140 ی دەستورەوە ،سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری كەركوكیش دەڵێن بریارەكە دەستورییە.
لەلایەكی ترەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بەرگری لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەكات و پێیوایە هۆكاری سەرەكی ئەو بریارە بۆ جێی بە جێ‌ نەكردنی مادەی 140ی دەستور دەگەرێتەوە.
و حكومەتی هەرێم پێیوایە: بە هەڵواسراوی هێشتنەوەی كێشەی كەركووك و ناوچەكانی مادەی 140ی دەستووری عیراق بە درێژاییی 14 ساڵی ڕابردوو لەلایەن لایەنە باڵادەستەكانی حكوومەتی عیراقەوە، كه‌ بۆ مه‌رامی سیاسی و دروستنەبوونی سەقامگیری و بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كێشەی چارەنووسی ئەو ناوچانە بە چارەسەرنەكراوی بمێنێتەوە
چەندین كەسی سیاسی و یاساییی لە كوردستان بەرگرییان لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كردووە و بە دەستورییان وەسفكردووە لە هەمان كات دا لە ناو حكومەتی عێراقیش بە پێچەوانەوە رەدی ئەو بابەتەیان كردووە و بۆ ئەوەی بتوانین بە نەتیجەیەكی ئەرێنی لەو بابەتە بگەین زۆر بە وردی هەموو رەهەندەكانی دەستوری و یاساییی بوونی ئەو بابەتە شی دەكەینەوە.
یەكەم:بە پێی یاسای ئەنجومەنی باریزگاكانی لەهەریمیكی زمارە ٢١ی سالی ٢٠٠٨
لە لقی یەكەمی فەسلی دووەم كەباس لە دەسەلاتەكانی ئەنجومەنی باریزكا دەكات لە مادەی ٧بركە ٣ داهاتووە و دەلی:ئەنجومەن دەسەلاتی دەركردنی یاسا خوجیی و رینمایەكانی هەیە بو بەریوەبردنی كاروباری كاركیری و دارای بەپێ پَرنسیبی لامەركەزیەتی ئیداری بەمەرجیك بە پێچەوانەی دەستور و یاسای اتحادی نەبیت.
دووەم: لە دەستوری عیراقیش دەسەلاتەكانی حكومەتی ناوەندی دیاری كردوە لە مادەی 110و111و112و113 كە تایبەتەبە دەستەڵاتی هەرێمەكان ،بەهیج شیوەیەك باسی ئەم بابەتە ناكات..
سێیەم: لە مادەی 111 لە دەستوری عێراقیدا هاتووە: هەر شتێك كە لە دەستەڵاتەكانی فیدراڵی دەقنوس نەكرابیت بە دەستەڵاتی هەرێم و ئەو پارێزگایانەی لە هەرێم رێك نەخراون دادەنرێت و لە كاتی ناكۆكی دا لە دەستەڵاتەكانی تری هاوبەشی نێوان حوكومەتی فیدرال و هەرێمەكاندا یاسای هەرێمەكە كارپێكردنی بە پێش دەخرێت.
چوارەم: سە بارەت بە لادانی پارێزگاری كەركوكیش دەبیت سەرۆكی حكومەت بە نوسراوەك ئاراستەی پارڵمانی عێراق بكات و هۆكارەكانی لە نوسراوەكەدا دەست نیشان بكات و ئەو بریارەش تایبەتە ئەوپارێزگایانەی كە لە چوارچێوەی حكومەتی عێراق رێكخراون لێرەشدا بریاری لادان لە سەر بنەمای زۆرینەی دەنگەكان بۆ لادانی پارێزگار لە پۆستەكەی دەبیت.
بەڵام لێرەدا بۆشاییی یان هەڵەیەك لە دەستوری عێراقیدا هەیە ئەویش ئەوەیە كە پلەی پارێزگار وەكوو پلەی راوێژكاری وەزیر دێت و تەنیا وەزیر پارێز بەندی لەسەرە و لەو بابەتەش پێویستبەوە ناكات كە سەرۆكی حكومەت داوای لادانی پارێگا رەوانەی پارڵمان بكات ودەتوانرێت ئەو بریارە لە چوارچێوەی دەستەڵاتەكانی سەرۆكی حكومەت بیت.
بە لێكدانەوەی هەموو ئەو برگەو بابەتانەی سەرەوەش بۆ مان دەردەكەویت كە ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەك نایاساییی نییە و ئەگەر حكومەتی عێراقی سكالایەك لەو بارەیەو پێش كەش بە دادگای فیدراڵی عێراق بكات بریار لە سەر دەستوری بوونی دەدرێت.
Top