عێراق ووڵاتی میلیشاییە-حرس القومی-جیش الشعبی-الحشد الشعبی
March 30, 2017
وتار و بیروڕا
پێش ئەوەی(عبدالكریم قاسم) كودەتاكەیەی سەركەتو لە 14ی تەموز ئەنجام بدات لە عێراق چەند پارتێكی سیاسی بونی هەبو لەوانە(حزبی شیوعی-حزبی بەعس- پارتی دیموكراتی كوردستان)..هتد.
دوای ئەوەی(عبدالكریم قاسم )كودەتاكەی ئەنجامدا شیوعیەكانی ئەوكات بۆ خۆدەرخستنی هێزی خۆیان هێزێكیان دروست كردبو بەناوی(المقاومە الشعبی) و شەوانە یان لەكاتی پێویست هەڵیاندەدا سەر هەندێك شوێن كە دۆست و لایەنگرانی حزبی (بەعس)ی لێبو. زۆرجار دۆست و لایەنگری حزبی بەعس و هاووڵاتی تر دەكەوتنە بەر شاڵاوی ئەوان و بەشێوەی جیا جیا ئازار دەدران و كار دەگەیشتە ئەوەی بیانكوژن.
لەو كاتانەی چەكدارانی(المقاومە الشعبی)هەڵیان دەكوتا سەر دۆست و لایەنگرانی حزبی بەعس ئەم حزبە لەڕێگای كەسانێك كەسەر بەئەوان بون بڕیاریان دا ئەوانیش گروپێكی چەكداری مەدەنی سەربەخۆیان دروست كەن. بۆ ئەم مەبەستەش لەساڵی 1959 لەناو دۆست و لایەنگرانی خۆیان چەندین خەڵكیان هەڵبژارد كە بە كەڵكی چەك هەڵگرتن بێن.سەرەتا لەشوێنی چۆڵ و ناو گێڵگە و باغەكان دەستیان كرد بە مەشق و ڕاهێنانی ئەم چەكدارانەی هەڵیان بژاردبو كرد و دوای ئەوەش بونە هێزێكی بەرچاو لەڕووبەڕوبونەوەی چەكدرانی(المقاومە الشعبیە)بەتایبەت شەوان.
لەساڵی 1963 كودەتا بەسەر عبدالكریم قاسم كرا و چەكدارە میلیشیایەكەی(حرس القومی) بەپێی ئەو ئەركەی پێیڕاسپێردرابو كارەكانی خۆی ئەنجامدا.بەشێكی ئەركەكان بریتی بون لە(دەست بەسەرداگرتنی هەندێك ئەفسەر كەدۆستی عبدالكریم بون- دەست بەسەرداگرتنی شوێنە هەستیارەكانی وەك بنكەی پۆلیس ....هتد). ئەمانیش وەك(المقاومە الشعبی ) دەستیان كرد بە تۆڵە سەندنەوە و كوشتنی خەڵك.
دوای ئەوەی حزبی بەعس كودەتایەكی سەركەوتوی لەساڵی 1968 ئەوانیش بەهەمان شێوە لەژێر ناوی میلیشیایەكەی چەكداری بەناوی(جیش الشعبی) دروستكرد و دوای ئەوە(جیش القدس ).حزبی بەعس و حكومەتی پێشوی عێراق لێدوانیاندا بەوەی دەتوانن شەش ملیۆن چەكدار لە كاتی پێویست ئامادەبكەن و مەشق و ڕاهێنانی شەڕی شەقامیان پێكراوە..
دوای ڕوخانی ڕژێمی عێراقی پێشو لەعێراق چەكداری میلیشای تر دروست بون وەك(جیش المهدی) بەڵام دوای سەركەوتنەكانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بە فەتوای(السیستانی) الحشد الشعبی لەسەر بناغەی تایەفی دامەزرا.ئەوانیش وەك هێزە میلیشا چەكدرارەكانی پێشوی خۆیان دەستیان كرد بە هەڕەش و تۆڵە سەندنەوە بەهەموو شێوەیەك.
تێبینی-
1-هەرسێ هێزی چەكداری(المقاومە الشعبی- جیش الشعبی-جیش القدس) لەژێر فەرمانی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بوینە.پاڵپشتی سوپا و حكومەت بوینە. دوور بوینە لە تایەفەگەری و سەر بە ووڵاتی تری دراوسێ و ئەقلیمی نەبوینە.
2- (الحشد الشعبی) لەبناغەوە تایەفیە و بەشێكی زۆریان سەر بە ئێرانە.بەواقع بەشێك نین لە سوپای عێراق و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی سوپای عێراق نین و وەلائی ئەوان بۆ ولایەتی(فقهییی)ە لەتاران. نمونەش بەرپرسی میلیشیای چەكداری(جیش المختار) (واپق البگاگ) لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی ووتی: ئێمە لەسەر بنەمای تایەفی دامەزراوین و وەلائی ئێمە بۆ مەرجەعمانە لە تەهران كە(ولایەتی فقهیی)ە. ئەگەر شەریش لەنێوان عێراق و ئێران ڕووبدات ئەوا ئێمە دژی سوپای عێراق شەڕ دەكەین.
3-لەپێش سەردەمی عبدالكریم تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان و پارچەكانی تر هێزێك هەبوە بەناوی(پێشمەرگە). ئەم هێزە نەتەوەیە و میلیشیایی نیە چونكێ لەپێناو مافی گەلی كورد و بەرگری كردن لەمیللەتی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستان خەباتی كردوە .
لەكۆتایی-
هێزی چەكداری میلیشیایی تری سەر بە پێكهاتەكانی تری عێراق دروست بوە و دەبێت ئەمەش لەداهاتو وا دەكات كێشەی عێراق قوڵتر بیتەوە و عێراق بەرەو پارچە پارچە بونی فعلی ببات.