ئێستا ئەو قۆناغە یە كە پشتیوانی سەرۆك بارزانی بن بۆ سەربەخۆیی كوردستان

ئێستا ئەو قۆناغە یە كە پشتیوانی سەرۆك بارزانی بن بۆ سەربەخۆیی كوردستان
بە درێژایی مێژوو هەرێمی كوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت دا تێپەڕبووە و بەردەوام لەژێر هەڕەشەی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان عێراق و وڵاتانی دراوسێ دا بووە، بەڵام بەهۆی خەبات و خۆڕاگری سەركردە سیاسیەكانی كورد توانیان خۆیان بگەینە ئەم قۆناغەی ئێستا، لە ئێستاشدا ئەم هەلەی بۆ رەخساوە بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە كار بكەن بۆ بە دەوڵەتبوون، پرۆسەی بە دەوڵەتبوون پێویستی بە كاروانێكی درێژخایەن و بە ئەرك و ماندووبوون هەیە، وە پێویستی بە حیكمەت و لە خۆبووردەیی سەركردە سیاسەكان هەیە، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا نەتوانراوە ئەوە بكرێت، ئەمەش لە ئەنجامی ململانێ و كێبركێ لەسەر دەسەڵات لە نێوان پێكهاتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم حزبە سیاسیانەش تا ئێستا نەیان توانیوە لە ناوەخۆیاندا بگەنە رێكەوتنێكی كۆتایی، كە هیچ لایەنێك ئامادە نییە، گوێ لە خواست و داواكارییەكانی ئەوەی تریان بگرێت، وەك ئەوە وایە لەم هەرێمەدا هیچ بەرژەوەندییەكی هاوبەشیان نەبێ و هەر حزبەو لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەوڵدەدات و كار دەكات، ئەمەش وایكردووە كە بەرژەوەندی گشتی بخەنە دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیانەوە. هەرێمی كوردستان، لە هەموو رووێكەوە گونجاوە بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ، ئەمە جگە لەوەی ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 6 ملیۆن كەس دەبێت، وەك زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، كە ژمارەی دانیشتوانیان نزیكە لەوەی كوردستان، لە وڵاتە هەرە پێشكەوتووەكانی جیهانن، هەرێمی كوردستانیش لە بارودۆخێكی باش دایە، بۆ ئەوەی هەوڵەكانی دەست پێ بكات و كار لەسەر دەوڵەتی كوردی بكات، هەروەها نەتەوەی كورد خاوەن كولتورو شوێنەواری مێژووی تایبەت بە خۆیەتی، لەم رووەوە لە وڵاتە هەر دەوڵەمەندەكانی جیهانە، لەرووی داهاتی سروشتییش خاوەنی داهاتێكی زۆری نەوت و گازی سروشتییە و ئەوەی ماوەتەوە یەكریزی و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە كە ئاواتی هەموو كوردێكی دڵسۆزە.

دوای تێپەرٍاندنی چەندین قۆناغی سەخت و هەوراز و نشێویی زۆر و بەخشینی قوربانییەكی زۆر بۆ ئازادی وسەربەستی بە تایبەت كە ئێستا سنووری كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە دیاركراوە و سەرۆك بارزانی داكۆكیكاری مافەرٍەواكانی كورد و كوردستانە دەخوازێت گشت هێزە كوردستانییە نیشتیمانپەروەرەكان پشتیوانی كاروانی سەربەخۆیی كوردستان بن كە سەرۆك مسعود بارزانی پێشەنگی ئەو كاروانە مێژوویی وپرسەروەرییە .سەرۆك بارزانی جێگای شانازی و بەختەوەری و هیوا و ئامانجی نەتەوەی كوردە، خەمخۆر و دڵسۆزی كوردایەتییە، خاوەن هەڵوێست و بە ویژدانە و درێغی لە راپەڕاندنی ئەركەكانی ناكات بۆ خزمەتی كورد، بۆیە پێویستە هەمیشە پاڵپشت و گوێڕایەڵی بارزانی بین و هاوكاری بیت لە نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكان لە بەردەم قۆناغی جاڕدانی دەوڵەتی كوردی ئاسان و چارەسەر بكات. لە سایەی‮ ‬ئەم سەرۆكە نەتەوەییە گەلی‮ ‬كورد هەناسەیەكی‮ ‬ئارام هەڵدەمژێت و دەزانن جەنابی‮ ‬سەرۆك هەڵگری‮ ‬حەز و ئاواتی‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەم گەلەیە،‮ ‬تەنها جەنابی‮ ‬سەرۆك دەتوانێت ئەم گەلە بگەیەنێتە كەنارێكی‮ ‬ئارام و هەموو ئامانجەكانی‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی‮ ‬دەتوانێت نەخشەی‮ ‬ئێستای‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بگۆڕێت،‮ ‬ئەو نەخشەییە كە لە ساڵی‮ ‬1916 هەردوو وڵاتی‮ ‬بەریتانیا و فەرەنسا بە پەیمانی‮ ‬سایكس بیكو كێشاویانە،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە مساومە لەسەر بستێك لە خاكی‮ ‬كوردستان ناكات،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە زامنی‮ ‬پێكەوەژیانە لە كوردستان،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە شەو و رۆژی‮ ‬كردوە بە‮ ‬یەك بۆ شادكردنی‮ ‬كورد بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە پارێزەری‮ ‬ئەم دەستكەوتانەیە كە بە خوێنی‮ ‬هەزاران رۆڵەی‮ ‬ئەم كوردستانە بەدەستهاتوون،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە خەمخۆری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە،‮ ‬بۆیە من لەو سونگەیەوە دەڵێم جەنابی‮ ‬سەرۆك لەئاو و هەوا زەرورترە بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد بە سەربەرزی‮ ‬و بە ئازادی‮ ‬بژین. دەبێ‌ رێز لە بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكتر بگرین و سەنگەری پاراستنی كوردستان قایمتر بكەین و هەموومان ببین بە بەرگریكار و پاسەوانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی بەرژەوەندییە باڵاكانی كورد، پێویستە گەلی كوردستان پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین بۆ سەرخستنی پرسی گەلەكەمان لەناوچەكەدا كە ئاسۆیەكی روون دەركەوتووە و سەرۆك بارزانی نزیك بۆتەوە لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان.

دوژمنانی مافی سەربەخۆیی كوردستان و سەرقافڵەی ئەو كاروانە مێژوویی و پر شانازییە گشت هەوڵ و پیلانەكانیان خستۆتەگەر تا رێگر بن و بەربەست دروست بكەن .خەباتی دڵسوزانەی نیو سەدە، رێزگرتن لە هەموو چین و توێژ و ئایینەكان، ئاشتیخوازی و لیبَوردن لە پێناو بەرژەوەندییەكانی گشتی كورد، خەمخۆری و خۆ بە خاوەن دانانی میللەتێكی ستەمدیدەو هەژار و ئاوارە بوونی وڵاتانی دراوسێ و كیمیا باران و ئەنفال و هەزاران رەنج و دەردەسەری ...بەڵام خۆڕاگری و هەڵگیرساندنی شەڕ و یەكگرتنی گەلی ئاوارە و درێژەدان بە خەباتی كوردایەتی و پشتگیری پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، خەبات و تێكۆشانی بەردەوام‌و هێنانە دێ ئاواتەكان و مافە رەوایەكانی گەلی كورد، لە پێش هەموویان پارتی دیموكراتی كوردستان و پلان و بەرنامە حەكیمەكانی درێژە دەری خەباتی كوردایەتی بوون، كوڕی رابەری گەورە و نەتەوی گەلی كورد، بارزانی نەمر، رێزدار كاك مەسعود بارزانی، كە هەمیشە فەخر بە دوو شت كردووە لە ژیانی، كوردبوون و پێشمەرگە بوونی..!! هیچ كاتێك لەگەڵ پۆست و مەقام نەبووە. تەنانەت بەرژەوەندی گەلی كورد و بە فیڕۆ نەڕۆیشتنی خەباتی كوردایەتی، لەسەر هەموویان خوێنی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كورد، هەر چی ئێستا هەمانە لە سایەی ئەوان بووە، كە بوونەتە رەمزی هەمیشەیی خەبات و تێكۆشانی كورادیەتیمان. بە داخەوە بۆ ئەوانەی تا ئێستا هەستیان بە نەهامەتییەكانی گەلی كورد نەكردووە، ئێستا بەرامبەر رابردووی پاكی پارتی و رابەری دڵسوزی كورد كاك مەسعود بارزانی، ئەوەی دوور لە راستی بێت بڕیار دەدەن، ئەمەش دەگڕێتەوە بۆ ئەخلاقی پاكی پارتی، كە هەمیشە یەكڕێزی و یەكگرتن و سەروەریەتی یاسا خاڵی گرینگی پەیڕەو پڕۆگرامی بووە، ئەوەی لە دەوروبەری خۆی قبوول كردووە، تەنانەت لەبەر ئەو شتانە بووە، دەنا شیانی بە ڕەنگاربوونەوەی زۆر لەم شتانە زیاتری هەیە، ئەگەر بیەوێت یان بزانێت كەسانێك بەناوی دڵسوزی بۆ گەلی كورد، هەوڵ دەدەن ببنە هۆی لەناوچوونی دۆزی رەوای گەلی كورد و نەگەیشتن بە مافەكانیان، ئەوە هەرگیز رێگەیان پێ‌ نادرێت ئەوەیان بۆ بێتە دی، چونكە زیاتر لە نیو سەدەیە ئەو میللەتە خۆڕاگری هەبووە، بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم زۆردارییەی بەرامبەری كراوە، تەنانەت بەوە گوناهبار بوونە كە كوردن و داوای مافە رەوایەكانیان دەكەن، كورد دەیەوێت وەك هەموو وڵاتانی تر دان بە سەربەخۆیی بنێن، با بۆ رێزگرتن لە خوێنی پاكی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە و گەیشتن بە هەموو ئاواتەكان، كەسێك پشتگیریمان بكات و خاوەنمان بێت، كە تا ئێستا وەك ئەستێرەیەكی گەشاوە لە ئاسمانی خەباتی كوردایەتی خزمەتی كردووە، خاوەن هەستێكی بێ وێنەو پاكە بەرامبەر گەلی كورد و كوردستان، ئەویش تاكە رابەر و خۆشەویستی گەلی كورد و هیوای گەشی دووا رۆژ و جێگای دڵخوشی خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان، بە دڵنیاییەوە بوون بە دەوڵەتێكی كوردی و سەربەخۆ، لەسەر دەستی ئەو دێتە دی‌و مزگینیەكەی ئەو دەمان داتێ‌، ئەویش سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.
Top