سەرۆك بارزانی رێگەنەدا ، نەیارانمان چارەنووسی كورد بەرەو هەڵدێر ببەن

سەرۆك بارزانی رێگەنەدا ، نەیارانمان چارەنووسی كورد بەرەو هەڵدێر ببەن

دۆژمنان ونەیارانی كورد چ لە نێو خۆ و دەوروبەرمان هەموو جۆرە شێوازێك لە دژی میللەتەكەمان بەكاردێنن تا لەو رێباز و ئامانجە بەلارێدایان ببەن و بە كەم بایەخ بێنە بەرچاو ، بۆیە سەرۆك بارزانی بە هەموو تواناییەك هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا رێگر بێت و ئیرادەی كورد بەهێز بكات لە هەمبەر هەموو پیلانەكانی ناحەزانمان . كەسایەتیی سەرۆك مسعود بارزانی لە بڕگە مێژووییە هەرە هەستیارەكانی نەتەوەی كورددا پێش وپاش بوونی بە سەرۆكی هەرێم كەسایەتیەك بووە لە زۆرینەی ڕووداوەكاندا، سەركێشیی نەتەوەیی كوردی نواندوە لەو بڕیارو ڕووداوو گۆڕانكاریە سیاسیانەی كە بە سەر كوردا هاتوونە و ویستراوە بسەپێندرێنە سەر كورد، ئەمەش مانای ئەوەنیە لەو مێژووەدا هەموو كارەكان وهەموو هەڵوێستەكان بە ڕاستە ڕێ وبێ هەڵەی سیاسی تێپەڕ بوونە.
ئەو كەسایەتی و پێشمەرگەیەی كە هەموو تەمەنی لە پێناو بەدەستهێنانی مافە زەوتكراوەكانی كورد و كوردستان فیدا كردووە ، ئەوا پێشمەرگە،سەرۆك بارزانییە،كە وەك چیاییەك لە بەردەم داگیركەران وەستاتەوە و پیلان و مەرٍامەكانی فەشەڵ پێهنانووە.. گەر بە ویژدانێكی زیندووئاوڕێك له هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی بدەینەوە بۆمان روون دەبێتەوە كەسایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی هیچی كەمتر نییە لە سەركردە ئاشتیخوازەكانی جیهان كە نایانەوێت كاریزما كەشتیوانەكان لە هیچ كەنار و لێوارێكدا سهنگهریان لەنگەر بگرێت. بێگومان پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و سەقامگیریی و بەرقەراركردنی ئاشتیی و ئاسایش و پارێزگاریكردن لە سەر یەكڕیزی نێوخۆی ماڵی كورد و زەحمەت كێشان و ماندوو بوون و پەرۆشی زۆر بە روونی له كەسایەتی كاریزمی كاك مسعود رەنگی داوەتەوە بەڵگە نەویستە جیۆپۆلەتیكی كوردستان و سنوور بەندی رژێمە سەرسەختەكانی هەرێمیی و حكومەتەكانی ناوەندیی و پرۆسەی ئەنفال و جینۆساید و خاپوركرن و زیندە بەچاڵكردنی كوردان، هەموو ئەمانە وایان كردووە ئێمەی كورد لە ژینگەیەكی دژوار و سەرسەخت و پڕ كێشمەكێش و بەرگریی و خۆپاراستن، لە ناو شهڕ و ئاشوب و دەریایەكی خوێناویدا ژیان بگوزەرێنین.
تا دێت لە قۆناغە هەستیارو چارەنووسسازەكە كە ئەویش كۆتایی هاتنی شەرٍی داعش و موسڵە نزیكتر دەبینەوە و پێدەچێت هەندێك هێزولایەن بۆ خۆ دزینەوە لە جێبەجێی كردنی پەیامە مێژووییەكەی سەرۆكی كوردستان كات بە فیرۆ دەدەن بە گوێدان بە ئایندە و چارەنووسی میللەتەكەمان ، كە بەدڵنییاییەوە دوای كۆتایی هاتنی شەرٍی موسڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا سیاسەتی نوێ‌ لە هەمبەر میللەتی كورد دەگرنە بەر . بۆیە پێوستە لە كاتی ئێستاماندا كوردایەتی و پەیامی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین ئامانجی سەرەكیی بۆ داكۆكیكردن و بەدیهێنانی ئاواتە مەزنەكان ،چونكە سەرۆك بارزانی جێگای شانازی و بەختەوەری و هیوا و ئامانجی نەتەوەی كوردە، خەمخۆر و دڵسۆزی كوردایەتییە، خاوەن هەڵوێست و بە ویژدانە و درێغی لە راپەڕاندنی ئەركەكانی ناكات بۆ خزمەتی كورد، بۆیە پێویستە هەمیشە پاڵپشت و گوێڕایەڵی بارزانی بین و هاوكاری بیت لە نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكان لە بەردەم قۆناغی جاڕدانی دەوڵەتی كوردی ئاسان و چارەسەر بكات و ناحەزانی ئەم بڕیارە شەرمەزار و دەمكوت بكات و مژدەی رۆژێكی نوێ بۆ گەلی كوردستان ئاشكرا بكات، دەبێ رێز لە بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكتر بگرین و سەنگەری پاراستنی كوردستان قایمتر بكەین و هەموومان ببین بە بەرگریكار و پاسەوانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی بەرژەوەندییە باڵاكانی كورد، پێویستە گەلی كوردستان پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین بۆ سەرخستنی پرسی گەلەكەمان لەناوچەكەدا كە ئاسۆیەكی روون دەركەوتووە و سەرۆك بارزانی نزیك بۆتەوە لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان.
دەبێت ئێمە شانازیی بە خاك و نیشتیمانێك بكەین كە بە خوێنی پێشمەرگە و ئەنفال و كیمیاباران ئاو دراوە و سەرفرازە و سەربڵندە و هەموو جیهان شانازیی پێوە دەكات ..كوردستان خاوەنی گەورەترین سەرچاوەی داهات و دەوڵەمەندە كە گەر ببینە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان و رزگار بین لە دەستی داگیركەران ، ئەوا ئیتر كەس ناتوانێت فشار ئابووری و مووچەبر و گۆشەگیرمان بكات و بە چاویی هاووڵاتی پلە دوو سەیری نەتەوەیەك بكات كە پر لە خۆشەویستی و مرۆڤایەتی و ئاشتیخوازی .پێوستە گشت هێز و لایەنەسیاسییەكان ئەگەر باوەریان بە كوردایەتی و سەربەخۆیی هەیە و رێز لە قوربانیاندانی میللەتەكەمان و ئاڵایی پیرۆزی كوردستان دەگرن ، پشتیوانی ئەو كاروانە مێژووییە بكەن كە پێشمەرگە ،سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانی پێشوایی دەكات ، چونكە قۆناغی ئێستامان ، ئەو دەرفەتە مێژووییە كە سەددەیەكە چاوەرانی دەكەین و نابێت لە پێناو بەرژوەندی تایبەتیمان و ئەگەر رق و كینە و كێبرٍكێیی حزبایەتی كاتەكانمان بە هەدەر بدەین ..
دەبێت لە ئێستادا تەنیا بیر لەو ئامانجە گەورەیە بكەینەوە كە دەریاییەك خوێنمان لە پێناودا بەخشتیووە ئەویش بە یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بەرەو پیری بچین و ئاواتی شەهیدان بەدی بێنین ، ئەوسا زیاتر جیهان شانازییمان پێوە دەكات و چیتر كەس ناتوانێت هەرەشە مان لێبكات و رێگری مان لێبكات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان .. بۆیە ئێستا ئیتر جاشایەتی و كۆیلەبوون جگە لە شەرمەزاریی هیچی تری تێیدا بەدی ناكرێت ، بەڵكو كاتی سەربەخۆییی و كوردایەتییە ..
Top